دوای کارێکی دوورودرێژ و دیار ئەکتەری کوەیتی حەیات فەهد کۆچی دوایی کرد

حەیات فەهد، ئەکتەری کوەیت، یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی مێژووی درامای کەنداو، دوای کارێکی درێژخایەن و جیاواز کە دەیان ساڵ بوو، لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا دوای شەڕکردن لەگەڵ نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

بە درێژایی دەیان ساڵەی ژیانی هونەری، حەیات فەهد، ئەکتەری کوەیتی ڕۆڵێکی سەرەکی بینی لە دامەزراندنی درامای کەنداو لە سەرانسەری جیهانی عەرەبیدا، کارەکانی بووە پێوەرێک لە گەشەپێدانی هونەر لە ناوچەکەدا، ئەمەش وایکردووە ببێتە یەکێک لە کەسایەتییە دیار و کاریگەرەکانی ئەو ناوچەیە.

 

حەیات فەهد، ئەکتەری کوەیتی یەکێک لە ئایکۆنە دیارەکانی درامای کەنداو، دوای شەڕێک لەگەڵ نەخۆشی لە ٢١ی نیسان کۆچی دوایی کرد، مردنی ئەو ئەکتەرە کۆتایی بە لاپەڕەیەکی درەوشاوە لە مێژووی هونەری عەرەبیدا دێت، ئەو میراسێکی هونەری فراوان بەجێدەهێڵێت کە دەیان ساڵە دەگرێتەوە، لەو ماوەیەدا بەرهەمی بێ کات پێشکەش دەکر کە جێگەی خۆی لە یادەوەری گشتیدا چەسپاندووە. لە ساڵانی دواتردا بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ڕێکارێکی کاتێتەرکردنەوە بووە هۆی جەڵتەی مێشک، تووشی تێکچوونی تەندروستی بووە، دواتر بۆ چارەسەرکردن گواسترایەوە بۆ لەندەن پێش ئەوەی بگەڕێتەوە کوێت و لەوێ کۆچی دوایی کرد.

 

حەیات فەهد خاوەنی چەندین نازناوی بوو، لەوانە "ژنی شاشەی کەنداو"، "ڕاگری درامای کەنداو" و "دایکی شانۆ"، لە پێشەنگەکانی دراما بوو لە ناوچەی کەنداو و ژیانی پیشەیی لە نواندن زیاتر بوو، هەروەها خۆی خستۆتە ناو نووسینی دراماتیکییەوە و لە کۆتاییەکانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا کۆمەڵە شیعرێکی بە ناوی "عتاب" بڵاوکردەوە، کە ڕەنگدانەوەی هەمەجۆریی ئەزموونی داهێنەرانە و دەوڵەمەندی ئامادەبوونی هونەری بوو.

 

حەیات فەهد لە ساڵی ١٩٤٨ لە ناوچەی شەرق لە کوەیت لە دایک بووە، لە تەمەنی پێنج ساڵیدا لەگەڵ خێزانەکەیدا ڕوویان لە میرقاب کردووە، هەر لەو ساڵەدا باوکی لەدەستداوە،سەرەڕای تەواونەکردنی خوێندنی سەرەتایی، بەڵام خۆڕاگر بوو و شارەزا بوو لە خوێندنەوە و نووسین بە هەردوو زمانی عەرەبی و ئینگلیزی.

 

یەکەم جار لە ساڵی ١٩٦٤ لە زنجیرەی "خێزانی بو جاسوم" دەرکەوت، کە دەستی بە کارێکی درێژخایەن کرد کە وەک یەکێک لە ئەستێرە دیارەکانی درامای کەنداو جێگیر کرد، بەشداری لە دەیان بەرهەمی تەلەفزیۆنیدا کردووە، لەوانە ”جرح الزمن"، "ثمن عمري"، "أبلة نورة"، "سيدة البيت"، جگە لە بەرهەمە دیارەکانی وەک ”الداية"، "الخراز"، "الفرية"، و"قلوب متحجرة".

 

هەروەها دەستی بە سینەما و شانۆ کردووە و لە زنجیرەکانی وەک "صح النوم يا عرب" و "قناص خيطان" نمایشی سەرنجڕاکێشی پێشکەش کردووە. لە ساڵانی ڕابردوودا لە زنجیرە سەرکەوتووەکانی وەک "حدود الشر" ٢٠١٩، ""أم هارون" ٢٠٢٠، "مارغريتك” ٢٠٢١ بەشداری کردووە.

 

دامەزراوەی فەهد بۆ بەرهەمهێنانی هونەری ماتەمینی بۆ ئەکتەر حەیات فەهد گێڕا و وتی: کۆچی دوایی ئەو زیانێکی گەورە پێکدەهێنێت بۆ دیمەنی هونەری، یەکێک لە دیارترین سیمبولەکانی داهێنان لە کەنداو و جیهانی عەرەبیداهەروەها ئەو جێپەنجەیەکی نەسڕاوەی لەسەر یادەوەری نەوەکان بەجێهێشتووە، بەو پێیەی ناوەکەی بۆ دەیان ساڵ پەیوەست بووە بە بەرهەمە دراماتیکییە ئاست بەرزەکان و بە پرسە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکان کە دەستی لە ویژدانی بینەری عەرەب لە زەریای ئەتڵەسیەوە تا کەنداو هێنا، ئەمەش وایکرد هەواڵی کۆچی دوایی لە بازنەکانی هونەریدا شۆکێکی بەرفراوان بێت.