ڕۆژانە
-
"عێراق دەبێت دان بەو جینۆسایدەدا بنێت کە لەسەر خاکەکەی ڕوویدا"
ژنانی ئێزدی سەبارەت بە هەڵمەتی ناساندنی جینۆساید ڕایانگەیاندووە، پێویستە حکومەتی عێراق ناچاربکرێت دان بەو جینۆسایدەدا بنێت کە دژی پێکهاتەی ئێزدی ئەنجامدراوە، هەروەها داوایان لە هەموو ئێزدییەکان کرد بچنە ناو تەڤگەرەکە.
-
بەرەی ژنان: هەزاران ژن و منداڵ لە سووریا لە ژێر مەترسی جینۆسایددان
بەرەی ژنانی باشووری کوردستان ڕایانگەیاند، پێویستە لە سەرەتادا هەموو گەلەکەمان و مرۆڤایەتی و بە تایبەتی ژنان و ئازادیخوازانی جیهان خاوەن هەڵوێست بن و بڕژێنە سەر شەقامەکان و ڕێگری بکەن لەم پیلانە و کۆمەڵکوژی سەر گەلەکەمان پووچەڵ بکەنەوە.
-
"پێویستە هەموو گەلی کورد پێکەوە بن و پارێزگاری لە ڕۆژئاوای کوردستان بکەن"
نوێنەرایەتی خۆبەڕێوبەری باکوور و ڕۆژئاوای سووریا لە باشووری کوردستان و بەرەی پشتیوانی ڕۆژئاوا، ئیدانەی هێرشەکانی چەتەکانی دەوڵەتی تورکیایان کرد و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، پێویستە گەلی کورد پێکەوە بن و پارێزگاری لە ڕۆژئاوای کوردستان بکەن.
-
لە ئێران لە ماوەی مانگی ڕابردوودا ١٢٦ کەس لە سێدارە دراون کە ٢٥ کەسیان ژن بوون
تەنیا لە مانگی تشرینی دووەمدا ١٢٦ کەس لە ئێران لە سێدارە دراون کە ٢٥ کەسیان ژن بوون.
-
"بە ڕۆحی شەڕی گەلی شۆڕشگێری تێکۆشان گەورە بکەن"
ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وەڵامی بانگەوازی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایان دایەوە و ڕایانگەیاند کە لە ڕێگەی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕییەوە، خاوەنداری لە کەرامەت و ئازادی گەل دەکەن.
-
ژنانی عێراق بۆ گەیاندنی دەنگی ڕۆژئاوای کوردستان هەڵمەتێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستپێدەکات
بە مەبەستی گەیاندنی دەنگی گەلی ڕۆژئاوای کوردستان بە سەرتاسەری جیهان، ژنانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوەکرد ئەمشەو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڵمەتێکی هاشتاگ دەستپێدەکات.
-
بیرسەن ئۆرهان، هاوسەرۆکی شارەوانی دێرسیم ئازاد کرا
بیرسەن ئۆرهان، هاوسەرۆکی شارەوانی دێرسیم لەسەر ناڕەزایی پارێزەران ئازاد کرا.
-
دەوڵەتی تورک شێخانی سەر بە دهۆکی بۆردومان کرد
جارێکی دیکە فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆردوومانی شێخانی سنووری پارێزگای دهۆکیان کردەوە، تا ئێستاش زیانەکانی بۆردوومانەکە نەزاندراوە.
-
کۆچبەرانی حەلەب و کانتۆنی شەهبا-عەفرین گەیشتنە شاری ڕەققە
دوای هێرشی چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر حەلەب و کانتۆنی شەهبا-عەفرین، سەدان خێزانی کۆچبەر گەیشتنە کانتۆنی ڕەققە.
-
لە سلێمانی ئامێرێکی نوێ بۆ ڕێگری لە هەڵوەرینی قژی تووشبووانی شێرپەنجە داندرا
ئامێرێکی نوێ لە نەخۆشخانەی هیوا داندرا، کە لە ماوەی وەرگرتنی چارەسەری کیمیاییدا ڕێگری دەکات لەوەی نەخۆشەکە مووەکانی قژی هەڵبوەرێت.
-
تا ٢٦ ساڵی تر گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەری لەسەر ٧٥%یدانیشتووان دەبێت
نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە بە شێوازێکی دیکە مامەڵە لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەوا بکرێت، ٢٥ ساڵی ئایندەدا لێکەوتەکانی گۆڕانی کەشوهەوا زیانی بۆ ٧٥%ی دانیشتووانی جیهان دەبێت.
-
داوای پێداچوونەوە بە یاساکانی مەغریب دەکرێت بۆ باشترکردنی دۆخی ژنانی خاوەن پێداویستی تایبەت
ژنانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی مەغریب هێشتا بەدەست پەراوێزخستن و دوورخستنەوە و دەرکەوتنی جۆراوجۆری توندوتیژی دەناڵێنن، بۆ ئەوەی ئەم دۆخە تێپەڕێنن داوای پێداچوونەوەیان بە یاسا و یاسا نیشتمانییەکان کرد بۆ دڵنیابوون لە یەکخستنی مافەکانیان.
-
"گەل بە خوێنی خۆی جیهانی پاراست و دەبێت هەڵوێستی جددی پیشان بدرێت"
ڕیحان لۆقۆ، وتەبێژی کۆنگرەی ستار لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بێدەنگی جیهانی لە بەرامبەر هێرشەکانی سەر حەلەب، شێخ مەقسوود، شەهبا و ئەشرەفییە شەرمەزار کرد و جەختی لەوە کردەوە، دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت دیمۆگرافیا بگۆڕێت و گەلی ناوچەکە لەناو ببات.
-
سوپای تورک لە سنووری هەولێر سەرقاڵی دروستکردنی ڕێگای نوێیە
بەپێی ئەو دیمەنانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، سوپای تورک بە ئامانجی درێژەدان بە داگیرکارییەکانی سەرقاڵی دروستکردنی ڕێگای نوێی داگیرکارییە.
-
ژنانی ئێزدی: ئازادیمان پەیوەستە بە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ
ژنانی ئێزدی وتیان: ئازادی ئێمە پەیوەستە بە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، گۆشەگیریی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان یاسایی نییە و داوای زیادکردنی خەبات بۆ ئازادی جەستەیی دەکەن.
-
لە تشرینی دووەم ٢١ ڕۆژنامەنووس دەستبەسەر کراون
لە ڕاپۆرتی مانگی تشرینی دووەمی " DFG" سەبارەت بە پێشێلکردنی مافەکانی ڕۆژنامەنووسان، ئاماژە بەوە کراوە کە ٢١ ڕۆژنامەنووس دەستبەسەرکراون، سێیان دەستگیرکراون.
-
لە پانێڵێکدا ئاماری کوشتن و دەستدرێژی ژنان خرایەڕوو
لە پانێڵێکدا، کە لە زانکۆی سلێمانی پێشکەشکرا، باس لە کێشەکانی ژنان و خێزان کرا و ئاماری کوشتن و دەستدرێژی سێکسیی لە هەرێمی کوردستان خرایەڕوو.
-
"پێویستە ژنانی جیهان پشتیوانی بەرخۆدانی ژنانی عەفرین و شێخ مەقسود بکەن"
ژنانی تل تەمر باسیان لە هێرشەکانی سەر شارەکانی حەلەب و شەهبا کرد و پشتیوانی خۆیان بۆ بەرخۆدانی ژنانی عەفرین و حەلەب نیشان دا، داوای بەشداری ژنانیان لەم بەرخۆدانە مێژووییە کرد.
-
هێرۆ عەتار لە یەکەم دانیشتنی پەرلەماندا لە حزبەکەی دەرکرا
بەهۆی بەشداریکردنی هێرۆ عەتار لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، کۆمەڵی دادگەری ناوبراوی لە حزبەکەی دەرکرد.
-
مەنیژە سدیقی: بۆ ماوەی حەوت مانگ لە زیندانەکانی تالیبان ئەشکەنجە و دەستدرێژی کرایە سەرم
مەنیژە سدیقی، چالاکوانی مافی ژنان و یەکێک لە ژنانی ناڕازی، کە ماوەی حەوت مانگ لە زیندانەکانی تالیبان ڕاگیرابوو، ڕایگەیاند کە لە زیندانەکانی ئەم گروپەدا ڕووبەڕووی ئەشکەنجە و دەستدرێژی بووەتەوە.