ڕۆژانە
-
"با بە ڕۆحی گەلی شۆڕشگێڕ بوونی خۆمان بپارێزین"
کورد و عەرەب و سریانییەکان جەختیان لەوە کردەوە کە گەلی ناوچەکە بە پڕۆسەی بوون و لەناوچووندا تێدەپەڕن و ڕایانگەیاند، کات کاتی پاراستنی خاک و هەبوونیانە.
-
"ئەشکەنجەدانی ژنانی کورد لە ڕۆژئاوا، کار ناکاتە سەر مۆڕاڵ و هێزی ئەوان"
ڕووبار ئەحمەد، ئەندامی بەرەی پشتیوانی ڕۆژئاوا، سەبارەت بە هەوڵەکان بۆ سوکایەتییکردن بە ژنانی ڕۆژئاوا وتی: دەوڵەتانی سەردەست لە هێزی ژنان دەترسن و ژنانی ڕۆژئاوا بە دروشمی "گیانێکمان هەیە، بەختی دەکەین بۆ نیشتیمان" بەرخۆدان دەکەن.
-
کۆنگرەی ستار: بە ئامانجگرتنی وریشە بە ئامانجکردنی هەموو مرۆڤایەتییە
کۆنگرەی ستار بەیاننامەیەکی سەبارەت بە لەسێدارەدانی وریشە مورادی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "ژن ژیانە، بەئاماجکردنی وریشە بەئامانجکردنی هەموو مرۆڤایەتییە، ناهێڵین تاریکی سەربکەوێت، ئازادی هەمیشە بۆ ژنانی بەرخۆدێرە".
-
٥٠ پاسی گواستنەوەی کۆچبەرانی شەهبا ڕێگرییان لێکرا
نزیکەی ٥٠ پاس کە لە ڕێگادا بوون بۆ گواستنەوەی کۆچبەرانی دیکە، کە لە شەهبا و شێراوە مابوونەوە، لەلایەن چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکەوە ڕێگرییان لێکرا.
-
کەجەدەپە: لە مانگی تشرینی دووەمدا ٣٢ ژن کوژراون
کەجەدەپە لە ڕاپۆرتی مانگی تشرینی دووەمی خۆیدا ڕایگەیاند کە ٣٢ ژن کوژراون و ٢٦ ژنیش بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
-
نەتەوە یەکگرتووەکان ئیدانەی بۆردوومانکردنی کامپێکی ئاوارە لە سودان دەکات
نەتەوە یەکگرتووەکان ئیدانەی بۆردوومانێکی کرد کە کامپی زمزمی ئاوارەکانی کردە ئامانج، کامپەکە یەکێکە لە گەورەترین کامپەکانی ئاوارە لە ناوخۆی سودان.
-
لە دادگای سلێمانی ژنێک خۆی هەڵدایە خوارەوە و بریندار بوو
لە درێژەی توندوتیژییەکان و هاندانی ژنان بۆ خۆکوشتن، ژنێک لە دادگای سلێمانی لە نهۆمی یەکەمەوە خۆی هەڵدایە خوارەوە و بریندار بوو.
-
منداڵێکی ساوای تەمەن ٤ مانگ، لە ڕێگای کۆچدا گیانی لەدەستدا
منداڵێکی ساوای تەمەن ٤ مانگ، بەهۆی هێرشە داگیرکارییەکانی بەکرێگیراوانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک، بەهۆی سەرمای ڕێگای کۆچەوە گیانی لەدەستدا.
-
تاڵیبان خوێندنی ژنانی لە بواری مامانی و پەرستاریی قەدەغە کرد و کاردانەوەی بەدوادا هات
بە بڕیاری سەرۆکی حکومەتی تاڵیبان خوێندنی ژنان لە پەیمانگای بواری مامانی و پەرستاری قەدەغە کراو ئەمەش لە ناوەوە و دەرەوەی وڵاتەکە کاردانەوەی لێکەوتەوە و باڵیۆزخانەی بەریتانیا ئەمە بە پێشێلکارییەکی دیکە بۆ مافەکانی ژنانی ئەفغانستان پێناسە دەكات.
-
"هێرشەکە دژی دەستکەوتەکانی شۆڕشی ژنانە، بۆیە تێکۆشانێکی بەهێز پێویستە"
ڕۆژدا عوسمان، ئەندامی ئەکادیمیاکانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک، ئاماژەی بە هێرشەکانی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا و چەتەکانی سەر بە تورکیا کرد، ئاماژەی بە بانگەوازی کۆکردنەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کرد و وتی: هێرشەکە دژی دەستکەوتەکانی شۆڕشی ژنانە.
-
ژنانی ڕەققە پشتیوانیان لە بەرخۆدانی ژنانی حەلەب کرد
ژنانی کانتۆنی ڕەقە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پشتیوانی خۆیان بۆ ژنانی شاری حەلەب دەربڕی. ئەو ژنانە داوایان لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کردووە، دەستبەجێ داگیرکارییەکان ڕابگرن و لێپرسینەوە لە دەوڵەتی تورکیا بکەن.
-
"عێراق دەبێت دان بەو جینۆسایدەدا بنێت کە لەسەر خاکەکەی ڕوویدا"
ژنانی ئێزدی سەبارەت بە هەڵمەتی ناساندنی جینۆساید ڕایانگەیاندووە، پێویستە حکومەتی عێراق ناچاربکرێت دان بەو جینۆسایدەدا بنێت کە دژی پێکهاتەی ئێزدی ئەنجامدراوە، هەروەها داوایان لە هەموو ئێزدییەکان کرد بچنە ناو تەڤگەرەکە.
-
بەرەی ژنان: هەزاران ژن و منداڵ لە سووریا لە ژێر مەترسی جینۆسایددان
بەرەی ژنانی باشووری کوردستان ڕایانگەیاند، پێویستە لە سەرەتادا هەموو گەلەکەمان و مرۆڤایەتی و بە تایبەتی ژنان و ئازادیخوازانی جیهان خاوەن هەڵوێست بن و بڕژێنە سەر شەقامەکان و ڕێگری بکەن لەم پیلانە و کۆمەڵکوژی سەر گەلەکەمان پووچەڵ بکەنەوە.
-
"پێویستە هەموو گەلی کورد پێکەوە بن و پارێزگاری لە ڕۆژئاوای کوردستان بکەن"
نوێنەرایەتی خۆبەڕێوبەری باکوور و ڕۆژئاوای سووریا لە باشووری کوردستان و بەرەی پشتیوانی ڕۆژئاوا، ئیدانەی هێرشەکانی چەتەکانی دەوڵەتی تورکیایان کرد و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، پێویستە گەلی کورد پێکەوە بن و پارێزگاری لە ڕۆژئاوای کوردستان بکەن.
-
لە ئێران لە ماوەی مانگی ڕابردوودا ١٢٦ کەس لە سێدارە دراون کە ٢٥ کەسیان ژن بوون
تەنیا لە مانگی تشرینی دووەمدا ١٢٦ کەس لە ئێران لە سێدارە دراون کە ٢٥ کەسیان ژن بوون.
-
"بە ڕۆحی شەڕی گەلی شۆڕشگێری تێکۆشان گەورە بکەن"
ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وەڵامی بانگەوازی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایان دایەوە و ڕایانگەیاند کە لە ڕێگەی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕییەوە، خاوەنداری لە کەرامەت و ئازادی گەل دەکەن.
-
ژنانی عێراق بۆ گەیاندنی دەنگی ڕۆژئاوای کوردستان هەڵمەتێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستپێدەکات
بە مەبەستی گەیاندنی دەنگی گەلی ڕۆژئاوای کوردستان بە سەرتاسەری جیهان، ژنانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوەکرد ئەمشەو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڵمەتێکی هاشتاگ دەستپێدەکات.
-
بیرسەن ئۆرهان، هاوسەرۆکی شارەوانی دێرسیم ئازاد کرا
بیرسەن ئۆرهان، هاوسەرۆکی شارەوانی دێرسیم لەسەر ناڕەزایی پارێزەران ئازاد کرا.
-
دەوڵەتی تورک شێخانی سەر بە دهۆکی بۆردومان کرد
جارێکی دیکە فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆردوومانی شێخانی سنووری پارێزگای دهۆکیان کردەوە، تا ئێستاش زیانەکانی بۆردوومانەکە نەزاندراوە.
-
کۆچبەرانی حەلەب و کانتۆنی شەهبا-عەفرین گەیشتنە شاری ڕەققە
دوای هێرشی چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر حەلەب و کانتۆنی شەهبا-عەفرین، سەدان خێزانی کۆچبەر گەیشتنە کانتۆنی ڕەققە.