ڕۆژانە
-
مەترسی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی چەند زیندانییەکی ژن لە زیندانی قەرچەک هەیە
ژیلا بەنی یەعقوب مەترسی لەسێدارەدانی چەند زیندانییەکی ژن لە زیندانی قەرچەکی وەرامینی ڕاگەیاند.
-
پارێزەرانی ئێرانی کاردانەوەیان دژی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوا نیشان دا
کۆمەڵێک لە پارێزەرانی سەربەخۆی ئێران، لە نامەیەکدا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان، وێڕای ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە هێرشەکانی چەتە بەکرێگیراوەکانی سەر بە تورکیا دژی کوردەکانی سووریا، خوازیاری وەڵامدانەوەی خێران.
-
ئەناهید قەسەبیان: هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی پاراستنی مافی گەلان و ئایین و بیروباوەڕەکانە
ئەناهید قەسەبیان، ئەندامی کۆردیناسیۆنی یەکێتی ژنانی ئەرمەنی ڕایگەیاند، لە بونیادنانی سووریای نوێدا پێویستی بە ڕۆڵی ژنان و پاراستنی هەموو ئایین و بیروباوەڕ و ڕێکخراوەکان هەیە، بۆ ئەمەش هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی نموونەیە.
-
"با بودجە بۆ شەڕ خەرج نەکرێت بەڵکو بۆ گەل بێت"
لە تورکیا بەهۆی چارەسەرنەکردنی کێشەی کورد، ئەو بودجەیەی بۆ شەڕ تەرخانکراوە، بووەتە هۆی هەژاری، ئەو ژنانەی ناتوانن تەنانەت سەوزەش لە بازاڕ بکڕن، ڕایانگەیاند، لەگەڵ گۆڕینی حکومەت دۆخی ئابووری باشتر دەبێت.
-
ژنانی کۆبانێ: ئێمە پشتیوانی شەڕڤانانمانین
ژنان و دانیشتوانی شاری کۆبانێ لە بەرامبەر هێرشەکانی چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا و هەڕەشەی هێرشەکانی ڕایانگەیاند، کە ئەوان بە بڕیارداری بۆ پاراستنی خاکی خۆیان تێکۆشان دەکەن.
-
فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی' ڕێبازی ئازادی ژن ڕۆشن دەکاتەوە
ڕەمزیە محەمەد لە ڕۆژئاواوە دەڵێت: فەلسەفەی 'ژن ژیان ئازادی' بووەتە مەشخەڵێک کە ڕێگای ئازادی بۆ ژنان ڕووناک دەکاتەوە، خەدیجە ڕیازی لە مەغریب و ئەحلام ناسر لە سودان سەرنجیان بۆ یەکڕیزی ژنان لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا ڕاکێشا.
-
نووسەرێکی غەززە لە هێرشێکی ئیسرائیلدا گیانی لەدەستدا
وەلاء جومعە ئەفرەنجی، نووسەر و هونەرمەندی غەززەیی، لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کامپی نوسەیرات، لە ٢٤ی کانوونی دووەمدا گیانی لەدەستدا.
-
نەتەوەیەکگرتووەکان: لە هەر کاتژمێرێکدا منداڵێکی فەڵەستینی لە غەوزە دەکوژرێت
نەتەوەیەکگرتووەکان بڵاویکردەوە، لە هەر کاتژمێرێکدا منداڵێکی فەڵەستین لە غەززە دەکوژرێت، تا ئێستا زیاتر لە ٤٤ هەزار کەس لە غەزە کوژراون کە لە ٤٤%ی کوژراوەکان منداڵن.
-
"هەرچییەک ڕووبدات ئێمە مافەکانمان دەپارێزین"
زەهرا عەلی کە لە شاری حەلەب دەژی، ڕایگەیاند کە ژنان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی تەحریر شام فشارێکی زۆریان لەسەرەو وتیشی: مافی ژنان مافێکی سروشتییە و هەرچییەک بێت مافی خۆمان دەپارێزین.
-
بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا لە سودان لە زیادبووندایە
کۆلێرا لە سودان بڵاودەبێتەوە, ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەکەوە زیانیان بەرکەوتووە، بووە بە ٤٨ هەزار و ٥٩٨ کەس ، هەروەها باس لەوە کراوە کە ٢٥٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.
-
دڕندەیی پۆلیس لە ئامەد: هەراسان کران و هەڕەشەی کوشتنیان لێکرا
ئەو ژنانەی لە ئامەد لەلایەن پۆلیسەوە توندوتیژییان بەرامبەر کراوە، ڕایانگەیاندووە کە لەلایەن پۆلیسەوە هەڕەشەیان لێکراوەو هەراسان کراون. یەکێک لەو ژنانە بەناوی عەزیزە ئاک سکاڵای تۆمارکردووە.
-
ژنانی مەنبج: ئومێدمان ئەوەیە کە شارەکە جارێکی تر لە لایەن قەسەدەوە ئازاد بکرێتەوە
ژنانی مەنبج ڕایانگەیاند، شارەکەیان لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکیاوە داگیرکراوە و ئەو چەتانە کردەوەی وەک دزی، تاڵانکردن، ڕفاندن، سووکایەتیکردن و کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدەن، هەروەها داواکاری خۆیان بۆڕزگارکردنیان لە لایەن هێزەکانی قەسەدەوە ڕاگەیاند.
-
کورتە فیلمی "نامەیەک بۆ خوشکەکەم" پلەی دووەمی فێستیڤاڵی گەنجانی بەدەستهێنا
کورتە فیلمی "نامەیەک بۆ خوشکەکەم" کە لەلایەن خوشک و برایەکی ئەفغانییەوە دروستکراوە، پلەی دووەمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی گەنجانی بەدەستهێنا.
-
ڕێکخراوی ژنانی ڕادیکاڵ پەیامێکیان ئاڕاستەی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد
ڕێکخراوی فێمینیستی سۆسیالیستی ژنانی ڕادیکاڵ "ژنانی ڕادیکاڵ"ی ئەمریکا و ئوسترالیا بە پەیامێک پشتگیرییان لە تێکۆشانی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد.
-
کلیونا ڕالی: لەمساڵدا ٢٣٣ هەزار کەس لە جیهاندا کوژراون
ئاشکرا کرا لە ماوەی ئەمساڵدا ژمارەی کوژراوەکان لە شەڕەکانی جیهاندا گەیشتووەتە زیاتر لە ۲۳۳ هەزار کەس، لە هەر ٨ کەسێك یەكێك لەوانە ڕووبەڕووی هێرشی چەکداری بووە.
-
گەل و ژنانی تل تەمر تابووری جیهان و نازمیان دامەزراند
بۆ یادی ڕۆژنامەنووسان جیهان بیلگین و نازم داشتان، کە لە ١٩ی کانوونی دووەمدا، لە هێرشێکی ئاسمانیدا گیانیان لەدەستدا، گەلی تل تەمر بە پێشەنگایەتی ژنان تابوورێکییان بە ناوی ئەو دوو ڕۆژنامەنووسە پێکهێنا.
-
"پێویستە لە سەرتاسەری کوردستان یەک دەنگ بین و ڕێگری لە هێرشەکان بکەین"
ژنانی گەنجی کامپی مەخموور کاردانەوەیان بەرامبەر بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەربڕی و وتیان: وەک گەلی کورد ئەوەی لێمان دەخوازرێت ئەوەیە کە لە هەموو شوێنێکی جیهان و کورستان یەک دەنگ بین و ڕێگری لە هێرشەکان بکەین.
-
کژار_ئەورووپا: هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا هێرشە بۆسەر ژنان
کژار_ئەورووپا ڕایگەیاند هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا هێرشە بۆ سەر شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" و بانگەوازی کرد بۆ پاراستنی دەسکەوتەکانی شۆڕشی ژنان.
-
"خاوەنداری لە هێڵ و میراسی جیهان و نازم دەکەین"
ڕۆژنامەنووسانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایانگەیاند کە مەبەست لە بەئامانجکردنی ڕۆژنامەنووسان شاردنەوەی دڕندەیی و ڕاستییەکانەو وتیان: خاوەنداری لە ئازایەتی شەهید جیهان و نازم دەکەین.
-
ژنانی حەلەب دژی سەپاندنی حیجاب کاردانەوەیان نیشاندا
ژنانی کورد و عەلەوی و عەرەب ڕایانگەیاند کە سەپاندنی حیجاب لەلایەن تەحریر شامەوە قبوڵ ناکەن و پەیامێکیان دا کە دژایەتی سەپاندن بەسەر ژنانی کورد و عەلەوی و عەرەبدا دەکەن.