ڕۆژانە
-

ڕێکەوتنی کۆمەڵایەتی: ئەزمونێکی ناوازە بۆ بونیادنانی بەڕێوبەرایەتی دیموکراتیک
عەبير حەساف، ئەندامی لیژنەی کۆردیناسیۆنی ئەنجومەنی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا داوای لە هەموو ناوچەکانی سووریا کرد ڕێکەوتنێکی کۆمەڵایەتی بگونجێت لەگەڵ بارودۆخی ئێستادا، ڕوونیشیکردەوە، کە پەراوێزخستنی هەر هەرێمێک خزمەت بە سووریا ناکات.
-

گوڵستان تارا لەسەر گۆڕەکەی بەبیرهێندرایەوە
ڕۆژنامەنووس گوڵستان تارا کە لە هێرشەکەی دەوڵەتی تورک لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٤ لە سلێمانی شەهید کرا، لە سەر گۆڕەکەی بەبیرهێندرایەوە.
-

کۆمپانیای چەتر هێرۆ بەهادین و گوڵستان تارای بە مەراسیمێک بەبیرهێنایەوە
لە شاری سلێمانی مەراسیمی یەکەمین ساڵیادی شەهیدانی ڕۆژنامەنووسی ڕاگەیاندنی ئازاد “گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین” بەڕێوەدەچێت و هەردوو ڕۆژنامەنووس بەبیرهێندرانەوە.
-

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی وێرانکردنی گۆڕی قوربانیانی لەسێدارەن لە ئێران شەرمەزار دەکات
لە بەرامبەر لەناوبردنی گۆڕی ئەو کەسانەی لە شەستەکانی سەدەی ڕابردودا لە سێدارە دراون و گۆڕینی شوێنەکەیان بۆ وەستانی ئۆتۆمبێل، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕاگەیەندڕاوێکی بڵاوکردەوەو ئەو کارەی شەرمەزار کرد.
-

ڕێکخراوی پەتریکۆر بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ و چەندین ڕێکخراوی دیكە لە دژی پلانی حکومەتی عێراقن
ێکخراوی پەتریکۆر بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ و چەندین ڕێکخراوی دیكە بەتوندی لە دژی پلانی حکومەتی عێراقن، بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی ئاوارەکان، تۆمەتباریشیان دەکەن بە بەهانەهێنانەوە بۆ بڕینی هاوکارییە مرۆییەکان و داپۆشینی شکستی خۆیان لە چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە.
-

ئێران دوای دوو ساڵ زیندانیکردن مەعسومە ئەکبەری نووسەر ئازاد دەکات
مەعسومە ئەکبەری، نووسەر و چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی، سزاکەی لە زیندانی بەدناوی قەرچەک تەواو کرد، کە دوای دوو ساڵ زیندانیکردن بەهۆی بەشداریکردنی لە ناڕەزایەتییە ئاشتیخوازەکان و داکۆکیکردن لە مافی مرۆڤ ئازادکرا.
-

ئێسکەپەیکەری منداڵان کە لە ئیسرائیل دۆزراونەتەوە ئاماژەن بۆ پەرەسەندنی مرۆڤ
ئێسکەپەیکەری منداڵێک کە لە ئیسرائیل دۆزراوەتەوە بە کۆنترین بەڵگە دادەنرێت بۆ زاوزێی نێوان نیاندەرتاڵەکان و هۆمۆ ساپیێنس. ئەو ئێسکەپەیکەرەی دۆزراوەتەوە دەریدەخات کە جووتبوونەکە لە تەمەنێکی بچووکدا ڕوویداوە.
-

کۆنگرەی ئازادی و گۆڕان لە بەغدا بەڕێوەچوو
کۆنگرەی ئازادی و گۆڕان کە لە بەغدای پایتەختی عێراق بەڕێوەچوو، جەختی لەوە کردەوە، کە دۆسیەی بان زیاد تاریق، پزیشک پرسێکی بۆچوونی گشتییە کە پەیوەندی بە هەموو کۆمەڵگەی عێراقەوە هەیە و لە بنەڕەتدا سیاسییە، تیرۆرکردنی سیاسی ژنان بۆتە دیاردەیەکی نائارامکەر.
-

لە غوربەتلی ئارسۆز تا گوڵستان و هێرۆ... ڕێگای قوربانی هەرگیز کۆتای نایەت
ئەیلول ڕزگار- ئەندامی ڕاگەیاندنی کۆنگرەی ستار
-

ژنان هەمیشە پیشەنگن لە فێستیڤاڵەكان
لە کۆمەڵگەی خاڵخاڵانی شاردەێی شوان، فێستیڤاڵی بەرهەمە ناوخۆییەکان بەڕێوەچوو، وەک هەمیشە ژنان پێشەنگی فێستیڤاڵەکە بوون و بەرهەمەکانیان ناساند.
-

هێرۆو گوڵستان، شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازاد بەبیرهێندرانەوە
هێرۆ بەهادین و گوڵستان تارا، شەهیدانی ڕۆژنامەگەری ئازاد نەجمەندین فەیسەل و ئارگەش سەرحەد بەبیرهێندرانەوە، لە میانی چالاکییەکەدا بەڵێن درا کە بەردەوام بن لە گەڕان بەدوای ڕاستییەکان.
-

"کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە ڕێگەی کۆمۆنەکانەوە بونیاد دەنرێت"
هاوسەرۆکانی کۆمۆنەکانی قامیشلۆ ڕایانگەیاند کە کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە ڕێگەی کۆمۆنەکانەوە بونیاد دەنرێت و کۆمۆنەکان بناغەی کۆمەڵگە پێکدەهێنن و ڕێکی دەخەن، با گەل ئاگاداری کۆمۆنەکانیان بن و هاوکاریان بن.
-

گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین لە شوێنی شەهیدبوونیان بەبیرهێنرانەوە
لە شوێنی شەهیدبوونی هەردوو ڕۆژنامەنووسی ڕاگەیاندنی ئازاد "گوڵستان تاراو هێرۆ بەهادین" ڕۆژنامەنووسان و ئازادییخوازان بە داگیرساندنی ٣٦٤ مۆم، بەبیریان هێننانەوە.
-

دامەزراوەی ئاشتی: ئاستەنگ کردنی کوردی زیان بە ڕۆحی پرۆسەکە دەگەیەنێت
دایکانی ئاشتی سەبارەت بە ڕێگریکردن لە وتاری کوردی دایکانی ئاشتی لە پەرلەمانی گەورەی تورکیا ناڕەزایەتییان نیشانداو وتیان: ئاستەنگ کردنی کوردی زیان بە ڕۆحی پرۆسەکە دەگەیەنێت.
-

بانگەوازی تاژێ: لە دژی کوشتنی ژنان بوەستن
تاژێ دژی کوشتنی پزشک بان زیا تارق، چالاکوانی مافی ژنانە کە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا تەرمەکەی لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە و داوای لە ژنان کرد دژی کوشتنی ژنان بوەستنەوە.
-

ڕیماس قەسام؛ ڕەنگدانەوەی تەواوی نەوەیەکی فەڵەستینی
گەشتەکەی ڕیماس قەسام تەنها کارێکی ڕاگەیاندنی نییە، ڕەنگدانەوەی تەواوی نەوەیەکی فەڵەستینییە کە لیبیایان وەک ماڵێکی دووەم دۆزیەوە، هێماکانی وەک کلیل و دار زەیتونیان هەڵگرتووە، بە خاک و هەستکردن بە سەربەخۆی خۆیانەوە لکاون.
-

ڕاژن: تێکۆشانمان بە ئیرادە لە ڕێبازی گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین بەردەوام دەبێت
ڕاژن لە یەکەمین ساڵیادی شەهیدبوونی گوڵستان تارا و پاڵەوان بەهادین ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: بەو هێز و ئیرادەیەی لێیان بە میراا دەگرین، بەگوێرەی خەونەکانیان لەسەر ڕێگای ئازادی ژنان درێژە بە خەباتی خۆمان دەدەن.
-

ئیقباڵ ئەرەن: ئیتر داواکارییەکانمان بۆ ویژدانی کۆمسیۆن ماوەتەوە
ئیقباڵ ئەرەن، لە دایکانی شەممە، کە پێشتر لەبەردەم کۆمیسیۆن قسەی کرد، ڕایگەیاند، هیچ ئەنجامێک دەرنەکەوتووە، ئێتر بۆ ویژدانی کۆمیسیۆن ماوەتەوە.
-

ئەنجومەنی عشتار بڕیارەکانی لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی شەرمەزار کرد
ژنان لە کامپی مەخموور بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی عشتار بڕیاری لەسێدارەدانی سەر پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی و شەریفە محەمەدیان لەلایەن ئێرانەوە شەرمەزار کرد و بانگەوازیان لە دامەزراوە نێوندەوڵەتییەکان کرد.
-

نارین گۆران لەسەر گۆڕەکەی بەبیرهێندرایەوە
نارین گوران کە دوای ١٩ ڕۆژ لە دیارنەمانی تەرمەکەی لە گەڕەکی چولی دۆزرایەوە، لەسەر گۆڕەکەی بەبیرهێندرایەوە.