ڕۆژانە
-

بەشێک لە ڕۆژنامەنووسان و هاوڕێیانی سەردانی گڵکۆی شەهید هێرۆ بەهادینیان کرد
هاوڕێ و هاوکارە ڕۆژنامەنووسەکانی شەهیدی ڕاگەیاندنی ئازاد هێرۆ بەهادین، ماڵباتی شەهیدان و چالاکوانان، بۆ بەبیرهێنانەوە و نزیکبوونەوە لە ساڵیادی شەهیدکردنی سەردانی گڵکۆکەیان کرد.
-

لە ئەڵمانیا بۆ پشتیوانیکردن لە سێ زیندانیی سیاسیی ژن بانگەوازی ڕاگەیەندرا
هەفتەی داهاتوو لە ئەڵمانیا دژی پەسەندکردنی سزای لەسێدارەدانی وریشە، پەخشان و شەریفە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوەدەچێت و داوا لە هاوڵاتییان دەكرێت بەشداری گردبوونەوەکە بکەن.
-

لە یەمەن داوای ئازادکردنی کرێکارێی مرۆیی دەکرێت کە بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێکە دەستبەسەر کراوە
لە نێوان پەرەسەندنی پێشێلکاریەکان بەرامبەر بە کرێکارانی مرۆیی، دۆسیەی سارا فایەق وەک هێمایەک دیارە بۆ ئازارەکانی ئەو کەسانەی کە بە ئارەزوومەندانە لە یەمەن دەستبەسەر کراون، کە زیاتر لە ساڵێکە بەبێ دادگایکردن دەستبەسەر کراوە.
-

ڕۆزا مەتینا: پێنووسی ژنانی ڕۆژنامەنووسی کورد لەبەرامبەر تیرۆر و دەستبەسەردا وشک نابێتەوە
لە یەکەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین، ڕۆزا مەتینا پێشەنگی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنوسانی میزۆپۆتامیا یادی سەرجەم ئەو ڕۆژنامەنوسە ژنانەی کردەوە کە شەهید بوون، جەختی لەوە کردەوە، کە پێنووسی هاوکارە تیرۆرکراوەکان بەردەوام دەبێت.
-

"ڕێکخستن و یەکڕیزی باشترین ڕێگایە بۆ چارەسەرێکی ڕاستەقینە و هەمەلایەنە"
ژنانی پێکهاتە جیاجیاکانی ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەسەر پێویستی یەکخستنی خاکی سووریا کۆک بوون، جەختیان لەسەر گرنگی کۆنفرانسی "پێکەوە بۆ فرەچەشنی و بەهێزکردنی یەکێتیمان و هاوبەشی بۆ بونیادنانی داهاتومان" کردەوە کە لە حەسەکە بەڕێوەچوو.
-

جیلان بەرجەس بەبیرهێندرایەوە
جیلان بەرجەس لە ١١ ساڵەی شەهیدبوونیدا بە مۆم لە ناوەندی شاری تل عوزێر بەبیرهێندرایەوە، دایکی لە یادەکەدا قسەی کرد و ڕایگەیاند کە شانازی بە کچەکەیەوە دەکات کە خۆی لە پێناو باوەڕییەکەیدا کردە قوربانی.
-

کۆما ما میوززیک لە کامپی مەخموور بە مۆسیقا منداڵانیان دڵخۆش کرد
کۆما ما میوزیک کە وۆرک شۆپی مۆسیقا بۆ منداڵان لە سەرتاسەری کوردستان سازدەکەن، ئەمجارەیان لە کامپی پەنابەرانی مەخموور بوون و بە مۆسیقاکەیان منداڵەکانیان دڵخۆش کرد.
-

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ پەرلەمانتارێکی پێشووی عێراق دەرچوو
لەسەر داوای ئەسعەد غیدانی پارێزگاری بەسرە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ دکتۆر ڕەحاب عەبودە پەرلەمانتاری پێشووی عێراق و ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆ کاروباری ژنان دەرچووە.
-

لە عەفرینی داگیرکراو ژنێک کوژرا
لە گوندێکی عەفرین کە لەژێر داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیادایە، ژنێکی تەمەن ٢٠ ساڵ لەلایەن براکەیەوە کوژرا.
-

لە غەززە بەهۆی هێرشە ئاسمانییە قورسەکان ٣٣ کەس کوژران
بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ماڵە مەدەنییەکان و چادری ئاوارەکان و ئەوانەی چاوەڕێی یارمەتیە مرۆیەکان بوون لە چەند ناوچەیەکی کەرتی غەززە، ٣٣ فەڵەستینی کە ٨ کەسیان کارمەندی یارمەتیە مرۆیەکان بوون کوژران.
-

گوڵستان کلچ کۆچیگیت: دەبێت کۆمیسیۆن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالاندا دیالۆگ بکات
گوڵستان کلچ کۆچیگیت، سەرۆک فراکسیۆنی دەم پارتی ڕایگەیاند پێویستە کۆمیسیۆنەکەی پەرلەمان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دا دیالۆگ بکات و گوێ لە بۆچوونەکانی بگرێت.
-

ئاگرهكهى ههڵهبجه زیاتر له پێنج ههزار دۆنم دارستانى سرووشتى سووتاندووە
نوخشە ناسیح، پارێزگارى ههڵهبجه ڕایگهیاند، بههۆى ئهو ئاگره بههێزهى لهسنوورهكه كهوتهوه، زیاتر له پێنج ههزار دۆنم دارستانى سرووشتى و پووش و پاوانى ناو سووتاوه، لیژنهى لێكۆڵینهوه له ڕووداوهكه دروستدەکەن.
-

نیبەل گەنچ دوای ٣١ ساڵ ئازاد کرا
نیبەل گەنچ کە دوای ٣١ ساڵ لە زیندانی ژنانی باکیرکۆی ئازاد کرا، بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" پێشوازی لێکرا.
-

کۆنگرەی ستار: پراکتیکەکانی دەسەڵاتدارانی ئێران ئامانجیان سڕینەوەی ناسنامەی ژنە
کۆنگرەی ستار لە شاری کۆبانێ سزای لەسێدارەدانی دەسەڵاتدارانی ئێران لە دژی هاوڵاتیانی ئێران بەتایبەتی ژنان شەرمەزار کرد، جەختی لەوە کردەوە، کە ئامانجی ئەم کردارانە سڕینەوەی ناسنامەی ژنانە.
-

لە سلێمانی مامۆستایان و فەرمانبەران خۆپیشاندان دەکەن
لەبەردەم بینای بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی بەشێك لە مامۆستایان و فەرمانبەران دژی پێنەدانی موچەكانیان و ڕاگرتنی پلە بەرزكردنەوە خۆپیشاندانیان دەستپێكرد.
-

شانۆیی "نهێنی تەنیای من تۆ بوویت" چیرۆکی بەرخۆدانی ژنانە
لە شانۆنامەی "نهێنی تەنیای من تۆ بوویت"، ئازایەتی ژنان لە شکاندنی ئەو کۆت و بەندانەی کە یاسا پیاوسالاریەکان سەپێندراون، نیشان دەدرێت، چوار ژن لە چوار نەوە بە شکۆوە ژیان و مردن هەڵدەبژێرن، پەیامی ئازادی لە قوڵایی مێژووەوە تا قۆناغ بەرجەستە دەکەن.
-

پێکهاتەکانی حەسەکە: ئێمە بەهێزین
ئەنجومەنی کۆمەڵگەی ئەرمەنستان و پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە هێزەکانی "قەسەدە و یەپەژە" ئازادی گەلان دەپارێزن، بەهێزن و قەسەدە هێزی پاراستنی هەموو سووریای هەیە.
-

مای ساتۆ: دەبێت سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی هەڵبوەشێتەوە
ڕاپۆرتدەری تایبەتی نەتەوەی یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، پەسەندکردنی سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی شەرمەزارکرد و وتی: دەبێت سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی هەڵبوەشێتەوە.
-

ئاگر شەش گوندی هەڵەبجەی سووتاندوەو ماوەی سێ ڕۆژە بەردەوامە
لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە ماوەی سێ ڕۆژە ئاگر بەردەوامی هەیەو زەرەرو زیانێکی زۆری بە باخ و دەشت و پاوەنەکانی ناوچەی کۆکۆی کە چەندین گوند لەخۆ دەگرێت گەیاندووە.
-

لە چوار ساڵی دەسەڵاتداری تاڵیباندا ئەفغانستان شایەتی توندترین قەیرانی مافی مرۆڤە
لە چوارەمین سالەی کۆنتڕۆڵکردنی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە، ڕەخنەی نێودەوڵەتی لە سیاسەتی سەرکوتگەرانەی تاڵیبان بەرامبەر بە ژنان پەرەی سەندوە، ئەوەش دوای دەرکردنی زیاتر لە ١٠٠ فەرمانی دژ بە ژنان و زەوتکردنی مافە سەرەتایەکانیان.