ڕۆژانە
-
تاڵیبان دەرکەوتنی لە پەنجەرەوەی بۆ ژنان قەدەغە کرد
تاڵیبان کە ژنان لە شوێنە گشتیەکان دوور دەخاتەوەو لە ماڵەکانیاندا زیندانییان دەکات، لە بڕیارێکی نوێدا دەڵێت نابێت ژنان لە پەنجەرەی ماڵەکانیانەوە ببیندرێن.
-
کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا: پێویستە ئازادیی کارکردنی ژنان و پاراستنی مافەکانیان دەستەبەر بکرێت
کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا ڕایانگەیاند، لێدوانەکانی عائیشە ئەلدبس هەوڵێکی بێهیوایە بۆ دوورخستنەوەی ژنان لە ڕۆڵی چالاکیان لە بونیادنانی سووریای نوێ، پێویستە ئازادیی کارکردنی ژنان و پاراستنی مافەکانیان دەستەبەر بکرێت.
-
ئازادی دوای ١٣ ساڵ: زیندانییەکان کەرامەت و ئیرادەی خۆیان دەپارێزن
ژیان ئاتەش کە ٨ جار سزاکەی هەڵپەسێردرا و دوای ١٣ ساڵ ئازادکرا، ڕایگەیاند، سەرەڕای زیادبوونی سەرپێچی لە زیندانەکاندا، زیندانیان ئیرادە و کەرامەتی خۆیان دەپارێزن و دەبێت دەنگی زیاتر بدەین بە زیندانیان.
-
ڕێکخراوی سارا: لێدوانەکانی عائیشە ئەلدبس سووکایەتیکردنە بە مافەکانمان
ڕێکخراوی سارا بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بڵاویكردەوە، ئایدۆلۆژیای عائیشە ئەلدبس ژنان لە وەرگرتنی پۆست و چوونە ناو بازاڕی کار ڕەت دەکاتەوە، لێدوانەکەی تۆمەتێکی ڕاستەوخۆن لە دژی ئێمە.
-
هۆشمەندی پیاوی باڵادەست بە تێکۆشانی ژن تێکدەچێت- شیکاری
تا کۆمەڵگە خۆی ڕێک نەخات و شەڕی شۆڕشگێڕانەی خۆی ئەنجام نەدات، شەڕی نێوان دەسەڵاتداران کۆتایی نایەت، پێویستە کۆمەڵگە بەتایبەت ژنان و گەنجان خۆیان ڕێکبخەن، شەڕێکی شۆڕشگێڕانەی گەل دەستپێبکەن بۆ کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتداران و داگیرکارییەکانیان.
-
ئێزدییەکانی شەنگال: ئازارەکانی شەنگال و عەفرین وەک یەکن تێکۆشانی ئێمەش وەک یەک دەبێت
ژنانی ئێزدی شەنگال سەرنجیان بۆ هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر شەهبا ڕاکێشا و ڕایانگەیاند، ئازارەکانی شەنگال و عەفرین وەک یەکە، تێکۆشانی ئێمەش وەک یەک دەبێت.
-
لە ساڵی ٢٠٢٤ ڕۆژنامەنووسان لەسەر ئەرکی خۆیان گیانیان لەدەستدا
ڕێکخراوی کولتووری و زانستی و پەروەردەیی نەتەوە یەکگرتووەکان "یونسکۆ" ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٤دا ٦٨ ڕۆژنامەنووس لەسەر ئەرکی خۆیان کوژراون.
-
تولای هاتیمۆغولاری: لەبەردەم دەرفەتێکی مێژوویین
هاوسەرۆکی گشتیی پارتی دیم، تولای هاتیمۆغولاری وتی: لەم کاتە هەستیارەدا هەموو بازنەکانی سیاسی پێویستیان بە هەنگاوی ئەرێنی و بوێرانە هەیە بۆ چارەسەر، لەبەردەم دەرفەتێکی مێژووییین، دەتوانین پێکەوە داهاتوو ڕۆشن بکەینەوە.
-
پەروین بوڵدان: عەبدوڵا ئۆجالان دەیەوێت هەمووان پشتگیری ئەم پرۆسەیە بکەن
پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی باسی لە دیدارەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کردو وتی: ئیرادەی بەرز بوو، ویستی لەگەڵ سەرکردە گشتیەکانی حزبەکان بە مەهەپەشەوە کۆببینەوەو ڕێباز و خواستەکانی خۆمانیان پێ بگەیەنین.
-
قەدەغەکردنی نوێ دژی ژنان لەلایەن تاڵیبانەوە
وەزارەتی دارایی و ئابووریی تاڵیبان جارێکی دیکە فەرمانی داوە بە قەدەغەکردنی کاری ژنان لە دامەزراوەکاندا، هۆشداریی داوە بە ڕێکخراوەکان ئەگەر پابەندی فەرمانەکە نەبن ئەوا مۆڵەتەکانیان هەڵدەوەشێندرێتەوە.
-
ژنێکی ئاوارە لە یەمەن لەلایەن حوسییەکانەوە ڕفێندرا و ئەشکەنجەدرا
ژنان لە یەمەن ڕووبەڕووی تەحەدای زیاتر دەبنەوە و بەشێکی زۆریان لە کامپەکانی پەنابەران یان ئەو ناوچانەی کە حوسییەکان کۆنترۆڵی دەکەن، ڕووبەڕووی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ دەبنەوە.
-
لە خەلیفان پیاوێک کە قسەی نەشیاری بە ژنان دەوت دەستگیر کرا
پۆلیسی سۆران بڵاویكردەوە، لە سنووری شارۆچكەی خەلیفان پیاوێک دەستگیر کرا کە لە ڕێگەی تیکتۆک قسەی نەشیاوی بە ژنان وتووە.
-
ڕۆژنامەنووس شەزا سەباغ لە کامپی جەنین گیانی لەدەستدا
کوژرانی ڕۆژنامەنووس شەزا سەباغ توڕەیی بەربڵاوی لە بازنەکانی فەلەستین دروست کرد و چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسان دووپاتیان کردەوە کە بەردەوامی بە ئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسان گوزارشت لە بێبایەخکردنی ڕوون و ئاشکرایە بۆ یاسا نێودەوڵەتییەکان کە گەرەنتی ئازادی کاری ڕ
-
واقیعی ژنانی سووریا هەڕەشە و پڕ لە مەترسییە تۆڕی ژنان و ڕاگەیاندن پێویستە
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لەلایەن هاوپەیمانی نادا ڕێکخرابوو، دووپاتیکردەوە کە تۆڕی ژنان و ڕاگەیاندن گرنگە بۆ گەورەکردنی دەنگی ژنان لە سووریا و ئاشکراکردنی ئەو پێشێلکاری و دەستدرێژییە جۆراوجۆرانەی کە پێی دەکرێنە ئامانج.
-
دەم پارتی: بەڕێز ئۆجالان تەندروستی باش و ئیرادەی بەرز بوو
پەروین بوڵدان و سڕی سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان-دەم پارتی ئەنجامی دیداری دوێنێ، ٢٨ی کانوونیان لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، "دۆخی تەندروستی بەڕێز ئۆجالان باش بوو، ئیرادەی بەرز بوو".
-
دەزگای ژنانی ئازادی سووریا خەباتی خێراتر کرد
نوسینگەی حەلەبی دامەزراوەی ژنانی ئازادی سووریا لە ساڵی ٢٠٢٣ دەستی بە کارەکانی کردووە و لە مانگی ئایاری ٢٠٢٤ دەرگاکانی بەڕووی ژناندا کردەوە، دەزگاکە دەرفەتی پیشەیی بۆ ژنان دەڕەخسێنێت و تۆڕێکی پشتیوانی ڕێکدەخات.
-
"دەتوانن بە بای قژتان داهاتووی سووریا بونیاد بنێن"
ئەنتۆنێلا ترۆنچینۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی ئیکۆ-فێمینیستەکانی ئیتالیا پەیامێکی پشتیوانی بۆ ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ناردو وتی: دڵنیام بە بای قژتان دەتوانن مۆدێلێک لە مافی چارەی خۆنووسینی ژنان لە داهاتووی سووریادا بونیاد بنێن.
-
سێ تۆمەتباری دۆسیەی نارین گوران سزای قورس دران
لەو دۆسیەیەی کە تۆمەتبارانی نارین گوران دادگایی کران، سێ تۆمەتبار سزای زیدانی تاهەتاییان بەسەردا سەپێندرا.
-
زیاتر لە سێ هەزار و ٥٠٠ کەس داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی دەکەن
سێ هەزار و ٦٢٨ چالاکوانی مافی ژنان، کرێکاران، مامۆستایان، بنەماڵەی داواکاران و هتد، بە دەستپێکردنی هەڵمەتێک، داوای هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی، زیندانی سیاسی زیندانی ئێڤین دەکەن.
-
دایکانی شەممە لە هەفتەی ١٠٣١دا کۆبوونەوە
لە چالاکییەکەی دایکانی شەممە لە هەفتەی ١٠٣١دا، پرسیار لە چارەنووسی مەحمود کایا کرا و وترا: دووبارە داوای دادپەروەری دەکەینەوە.