ڕۆژانە
-

گۆرانییەک بۆ "کەزی" ئامادە کرا
دژی بێڕێزکردن و بڕینی پرچی ژنانی شەڕڤان لەلایەن چەتەکانەوە، گۆرانییەک بە ناوی “کەزی” ئامادە کرا.
-

ڕۆژنامەنووسێکی عێراقی پشتیوانی لە بەرخۆدانی ژنانی ڕۆژئاوا دەکات
ئەفراح شوکی، ڕۆژنامەنووسی عێراقی ڕایگەیاند کە پاڵپشتی لە بەرخۆدانی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکات و بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر پێشێلکارییەکان شەرمەزار دەکات.
-

ژنانی سوەیدا: ئازایەتی و ڕۆڵی ژنانی کورد بەرز دەنرخێنین
ژنانی سوەیدا پشتیوانی خۆیان بۆ ژنانی کورد لە دژی هێرشەکانی سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا دەربڕی و وتیان: ئێمە ئازایەتی و ڕۆڵی ژنانی کورد بەرز دەنرخێنین، ئێمە لەگەڵیانین، ئێمە یەکین.
-

ئەمڕۆ لە سلێمانی خۆپیشاندانی گەورەی جەماوەری بەڕێوە دەچێت
بە دروشمی "سلێمانی بەرەو خۆپیشاندانی ملیۆنی" بڕیارە ئەمڕۆ لە سلێمانی بۆ پشتیوانی لە بەرخودانی گەلی ڕۆژئاوای کوردستان خۆپیشاندانێکی گەورەی جەماوەری بەڕێوەبچێت و داوا لە هەموو کەس و لایەنێک دەکرێت بەشداری خۆپیشاندانەکە بن.
-

حیجابەکەی لابردو کەزی هۆنیەوە: قژمان بە زیندوویی دەیانخنکێنێت
نەسلیخان حەسەنکە ماوەی چەند ساڵێکە حیجابەکەی لەبەردایە، دوای ئەوەی دەبینێت چەتەکانی هەتەشە قژی شەڕڤانێکی یەپەژە دەبڕن، بڕیار دەدات حیجابەکەی داکەنێت و وتی: قژمان خەریکە دەیانخنکێنێت.
-

کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی بانگەوازی بۆ پاراستنی خەڵکانی مەدەنی کرد
کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی سەبارەت بە هێرشەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هۆشداریدا و بانگەوازی بۆ پاراستنی خەڵکانی مەدەنی و گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی کرد.
-

خەڵکی بناری قەندیل: جگە لە ئیرادەی ئازاد و چیاکان پشت بە کەس نابەستین و ڕۆژئاوا تەنها نییە
لە دۆڵی سێوەیسی بناری قەندیل، کە وەک لانکەی بەرخۆدان دەناسرێت، گردبوونەوەیەکی جەماوەری بۆ پشتیوانیکردن لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامدرا. لە گردبوونەوەکەدا هێرش و کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتانی داگیرکەر بۆ سەر ژنان و منداڵان شەرمەزار کرا.
-

نووسەری کورد: قژمان هێمای ژنبوون و شۆڕش و نەتەوەکەمانە
جوان عیزەت، نووسەری کوردی باشووری کوردستان، کاردانەوەی بەرامبەر بڕینی قژی شەڕڤانێکی یەپەژە نیشاندا و وتی: ئێمە بەم قژە بوونمان هەیە و دەبین، قژمان هێمای ژنبوونو شۆڕش و نەتەوەکەمانە، هیچ کەس ناتوانێت بوونی ژنی کورد لەناو ببات.
-

کەمپەینی کەزی هاوکاری بۆ کوردانی ڕۆژئاوا کۆدەکاتەوە
کۆمەڵێک هاوڵاتیی خۆبەخش لە شارۆچکەی کەلار کەمپەینێکی نیشتمانییان بۆ کۆکردنەوەی هاوکارییە جۆراوجۆرەکان بۆ کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد، کە چەندین جۆر پێداویستی بنەڕەتی وەک خۆراک و دەرمان لەخۆدەگرێت.
-

پشتیوانی و خۆپیشاندانی باشوور بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە
ئەمڕۆ لە شەقامی سالمی شاری سلێمانی، بە بەشداری هەموو توێژەکانی کۆمەڵگەو بۆ دووپاتکردنەوەی یەکڕیزی و پەیوەندی نەتەوەیی، شاهیدی ڕێوڕەسمێکی گشتی بوو بۆ پێشوازیکردن لە ڕۆژی دامەزراندنی خاکی کوردستان و پاڵپشتی کردنی گەلی رۆژئاوای کوردستان.
-

ئیڤان مامەند ماڵی خۆی دەکاتە مەیدانی هەڵوێست بۆ ڕۆژئاوا
ئیڤان مامەند، چالاکوان لە هەولێر بۆ پشتیوانیکردن لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا، لە ماڵەکەی خۆیدا بە هەڵکردنی سروودی نیشتمانیی و وتنەوەی درووشم و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەگەڵ دراوسێکانی چالاکییەکی ئەنجامدا.
-

لێژنەی داد داوا دەکات دەستبەجێ چالاکوانێکی مۆریتانی ئازاد بکرێت
لیژنەی دادپەروەری”CFJ” داوای ئازادکردنی دەستبەجێ و بێ مەرجی ديينابا نديوم، چالاکوانی مافی مرۆڤی مۆریتانیا کردووە و ڕایگەیاندووە، کە پەنابردن بۆ سەرکوتی ئەمنی بۆ چارەسەرکردنی داواکارییەکانی مافی مرۆڤ پاشەکشەیەکی ڕوونە بۆ ئازادی ڕادەربڕین.
-

ئیلهام ئەحمەد داوای دەستوەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕایگەیاند کە خزمەتگوزارییەکانی ئاو و کارەبا و ئینتەرنێت لە کۆبانێ پچڕاون و داوای دەستوەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات.
-

شەڕڤانانی یەپەژە بەشداری هەڵمەتی هۆنینەوەی کەزی دەکەن
شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی ژن "یەپەژە" بە هۆنینەوەی پرچیان، بەشداری هەڵمەتی 'گەر کەزییەک ببڕدرێتەوە، هەزاران کەزی دەهۆنرێتەوە' بوون لە دژی هێرشی شەڕی تایبەتی چەتەکانی هەتەشە و دەوڵەتی تورک.
-

ناڕەزایەتییەکان لە سیستان و بەلوچستان لە نێوان سەرکوت و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ بەردەوامن
لە کاتێکدا ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان بەردەوامە، ڕاپۆرتەکانی سیستان و بەلوچستان ئاماژە بە سەرکوتکردنی دڕندانەیان بۆ سەر خۆپیشاندەران لە لایەن ڕژێمی ئێرانەوە دەکەن کە هەزاران کەس کوژراون و دەیان هەزار کەسیش دەستگیرکراون، کە ژن و منداڵیشیان تێدایە.
-

خوێندکارانی پەیمانگا لە کەلار پشتگیری خۆیان بۆ ڕۆژئاوا ڕاگەیاند
پەیمانگای کۆمپیوتەری کەلار پشتگیری خۆیان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند و دەشڵێن: ئەم گردبوونەوە و چالاکییەی ئەمڕۆمان وەفایە بۆ بەرخۆدانی ئێستای ڕۆژئاوای کوردستان، چونکه ئەوان شەڕی بوونی ئێمە دەکەن و قەڵغانی پاراستنی نەتەوەکەمانن.
-

شاندی باکووری کوردستان لەگەڵ پەیەدە کۆبووەوە
شاندی باکووری کوردستان کە بۆ پشتیوانی لە گەلی کورد لە ڕۆژئاوایە، لە قامیشلۆ لەگەڵ پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە" کۆبوونەوە.
-

زانکۆی سلێمانی پشتیوانی بۆ بەرخۆدانی ڕۆژئاوا دووپات دەکاتەوە
لە سۆنگەی هەست کردن بە بەرپرسیارێتی مێژووی و نیشتیمانی، سەر لە بەیانی ئەمرۆ سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی بانگەوازی سەرجەم مامۆستایان و خوێنداکارانی زانکۆی کرد، بۆ پاڵپشتی و پشتیوانی ڕۆژئاوا رێپێوان کرا.
-

بەئامانجکردنی بارەگای مانگی سووری کوردی هێرشە بۆ سەر کاری مرۆیی و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە
هێرشەکە کە لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیاوە ئەنجامدراوە، تیشک دەخاتە سەر مەترسی بەئامانجگرتنی دامەزراوە مرۆییەکان و هەڕەشە لە بەردەوامی هەوڵەکانی فریاگوزاری بۆ ئەو کەسانە دەکات کە ئاوارەبوون لە ناوچەکانی ڕۆژئاوایکوردستان.
-

خۆبەڕێوبەرى پابەندبوونى خۆی بە ئاگربەستەوە دووپات کردەوە
ئیدارەی خۆبەڕێوبەرى پابەندبوونی تەواوى خۆی، بە ئاگربەستی تەواوەتی ڕاگەیاند و دووپاتی کردەوە، چەتەکانى جۆلانى بەردەوامن لە پێشێلکردنی بە ئەنقەست و سیستماتیکی ڕێککەوتننامەی ئاگربەست.