هاوسەرۆکانی دەم پارتی لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی چۆرومدا داوای ڕووبەڕووبوونەوەی ڕابردوو دەکەن
تولای حاتم ئۆغولاری و تونجەر باقرخان، هاوسەرۆکانی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان "دەم پارتی" لە ٤٦هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی چۆرومدا، لە پێناو ئاشتیی کۆمەڵایەتیی، بانگەوازیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڕابردوو کرد.
ناوەندی هەواڵ
تولای حاتم ئۆغولاری، هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی لە ساڵیادی ٤٦ـەمین ساڵەی کۆمەڵکوژی چۆروم کە لە ئەنجامی هێرشی فاشیستەکانەوە بۆ سەر عەلەوی و چەپەکان لە کاتی قەدەغەی هاتوچۆدا٧٠ کەس کۆمەڵکوژ کران و ٣٠٠ دیکەش برینداربوون، ڕاگەیاندراوێکی لەسەر دیجیتاڵ میدیا بڵاوکردەوە.
"دادپەروەری نەهاتووەتە دی"
تولای حاتم ئۆغولاریوتی: کۆمەڵکوژیی چۆروم ئەو یادەوەرییەی ئەم وڵاتەیە کە لە تاریکیدا هێڵدراوەتەوە؛ برینێکی گەورەیە کە ئازارەکەی کەم نەبووەتەوە، دادپەروەری نەهاتووەتە دی و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڕاستیی ڕووداوەکەدا ڕووینەداوە. لە چۆرومەوە تاوەکو مەرەش، لە سێواسەوە تاوەکو غازی، ئەم یادەوەرییە تاریکە هێشتا زیندووە.
هەروەها کۆمەڵکوژییەکەی بە ڕێزەوە بەبیرهێنایەوەو وتی: لەسەر بنەمای هاووڵاتیبوونی یەکسان،با بە ناسنامە، باوەڕیی و فرەڕەنگیمان پێکەوە ئازادانە بژین
تونجەر باقرخانیش بە بیریهێنایەوە کە دەیان هاوڵاتیی عەلەوی کۆمەلکوژکران و وتی: سەدان کەس بریندار بوون، برینێکی قووڵی لە یادەوەریی کۆمەڵگەدا دروستکرد. کۆمەڵکوژیی چۆروم ئەنجامێکی بەئازاری خراپی ڕێکخراوبوو و زمانی ڕقوکینە و سیاسەتی تاریکییە کە دەیویست گەلان، باوەڕی و ناسنامەکان بکاتە دوژمنی یەکتر.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەوەی تورکیا وەکو دەوڵەتێکی یاسای دیموکراتیک بەهێز ببێت، پێویستی بەوە هەیە کە گەل، باوەڕی و ناسنامەکان بگەنە ئاشتییەکی کۆمەڵایەتی هەمیشەیی و گوتی، "ڕێی ئەمەش بریتییە لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڕابردوو، ئاشکراکردنی ڕاستییەکان و بنیادنانی دادپەروەریی بێکەموکوڕی.
ئەوەشیخستەڕوو کە تێکۆشانی خۆیان بۆ ڕاستی، دادپەوەری، هاووڵاتیبوونی یەکسان و ژیانی هاوبەش بە مکوڕی گەورە دەکەن.