ڕۆژانە
-

کەژەکە: هەنگاوی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ هەلی کۆتاییە
کۆردیناسیۆنی کەژەکە قەڵەمبازی ١٥ـی ئابی پیرۆز کرد و ڕایگەیاند، هەڵمەتی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ کۆتا هەلە و بانگەوازی لە هەموو کەسێک کرد بە ڕۆحی هەڵمەتەکەوە بەشداری پڕۆسەکە ببن.
-

شەهیدانی فەرمانی ٧٣ بەبیرهێندرانەوە
کۆمەڵگای ئێزدی لە ساڵیادی فەرمانی ٧٣دا لە تلعوزێرو سیبا مەراسیمێکیان بۆ یادی شەهیدانی ئەو فەرمانە سازکرد. لە مەراسیمەکەدا خەڵک توڕەیی خۆیان لە بەرامبەر ئەو کەسانە دەربڕی کە بەرپرسن لە کۆمەڵکوژییەکە.
-

توشبووانی شێرپەنجە لە سوەیدا لە نێوان گەمارۆدان و مردنی هێواشدان
شاری سوەیدای سووریا لە ژێر گەمارۆیەکی خنکێنەردا دەژی کە جیاوازی لە نێوان تەندروست و نەخۆش، منداڵ و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و تەنانەت لە نێوان ئەوانەی کە بە بێدەنگی شەڕی مردن دەکەن ناکات.
-

ئەنجومەنی ژنانی پەیەدە: نادیە یوسف میراسێکی قووڵی بەجێهێشت
نادیە یوسف، هاوسەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی سووتەمەنی کانتۆنی جزیرە بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە ژیانی لەدەستدا، لەدوای خۆی میراسێکی قووڵی خەباتی شۆڕشگێڕانە و کۆمەڵایەتی بەجێهێشتووە
-

ڤیان ئادار: ڕێبازی هەتەشەی جیهادی ڕێبازی تاوانە
ڤیان ئادار، فەرماندەی یەپەژە دەڵێت: ئەو کردارانەی لە سووریا ئەنجام دەدرێن، ئەوە دەردەخات کە فەلسەفەی ژیان نییە، بەڵکو فەلسەفەی کوشتنە، ئێمە دەڵێین ژن،ژیان،ئازادی،ئەوان دەڵێن ژن نابێت بژی، بمرێت، خەبات لە دژی ئەم بیرکردنەوە بەردەوام دەبێت.
-

قەیرانی مرۆیی لە سودان خراپتر دەبێت و کەمیی خۆراک و دەرمان مەترسی لەسەر ژیانی هەزاران کەس دروستکردووە
لەناو گەمارۆو کەمیی توندی خۆراک و دەرمان، وەزارەتی تەندروستی سودان لە چەند هەفتەی ڕابردوودا گیانلەدەستدانی ١٧ منداڵی تۆمارکردووە بەهۆی بەدخۆراکی لە شاری دلنج، کە دووەم گەورەترین شاری پارێزگای کۆردۆفانی باشوورە لە وڵاتەکەدا.
-

چیدەم دۆغو: پێویستە پەیمانێکی کۆمەڵایەتی لە نێوان گەلاندا پێكبهێندرێت
چیدەم دۆغو، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەژەکە ڕایگەیاند، پێویستە پەیمانێکی کۆمەڵایەتی لەسەر بنەمای ئازادی و دیموکراسی پێكبهێندرێت کە هەمووان بگرێتەخۆیی سەرچاوەی ئەمەش مانیفێستۆکەی ڕێبەر ئاپۆیە، بۆیە پێویستە کۆمیسیۆنەکە دیداری ڕێبەر ئاپۆ بکات.
-

لە تەعز ڕێپێوانێکی بەرفراوانی ژنان گەمارۆ و کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل شەرمەزار دەکات
سەدان کەس لە دانیشتوانی شاری تەعز بەشدارییان لە ڕێپێوانێکی بەرفراوان کرد بۆ شەرمەزارکردنی ئەو تاوان و کۆمەڵکوژیانەی کە لە غەززە ئەنجام دەدرێن.
-

شایەتحاڵانی کۆمەڵکوژی ١٤ی ئابی ٢٠٠٧: با وەک جینۆساید بناسرێت
شایەتحاڵانی فەرمانی ٧٣ کە لە ١٤ی ئابی ٢٠٠٧ ڕوویدا و لە ئەنجامدا سەدان کەس کۆمەڵکوژ کران، داوایان کردووە هێرشەکانی تل عوزێرو سیبا بە جینۆساید بناسرێن و بەرپرسانی ئەم جینۆسایدە بدرێنە دادگا.
-

هاواری ژنان... لە ئیسلامی جیهادیدا جێگایەک بۆ ژنان نییە
ژنانی کۆبانێ، لە پارێزگای فورات لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، دوپاتیان کردەوە کە پراکتیزەکردنی جیهادییەکانی هەتەشە هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە بۆ سەر داهاتوی ژنان دروست دەکات، جەختیشیان کردەوە کە ئەم گروپە بە سوپای یاسای نازانن.
-

دیوارێکی فرەڕەنگ کە تەمەنی سێ هەزار ساڵە لە پیرۆ دۆزرایەوە
دیوارێکی فرەڕەنگ کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە سێ هەزار ساڵ لەمەوبەر لە وڵاتی پیرۆ دۆزرایەوە.
-

لەدرێژەی عەقڵیەتی ژنکوژی؛ ژن کوشتن بەردەوامی هەیە
لە شاروچکەی دوکان پیاوێک بە چەک هێرش کردە سەر ماڵی باوکی هاوژینەکەی و لە ئەنجامدا هاوژینەکەی کوشت دواتر هەوڵی خۆکوژی دا.
-

ژنانی ڕاگەیاندنکار: کار دەکەین بۆ پیشاندانی سەرکەوتنەکانی ژنان
ژنانی ڕاگەیاندنکاری سنووری هەڵەبجە ئاماژەی بەوەدەکەن، کار دەکەن بۆ پیشاندانی سەرکەوتنەکانی ژنان، تاوەکو سەرکەوتنەکانیان بە پلە دوو لە کۆمەڵگەدا نەبیندرێن و کارەکانیان بەرەوپێش بچێت.
-

خۆپیشاندەران: ئەوەی لە سوەیدا دەگوزەرێت تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییەو داوای دادپەروەری نێودەوڵەتی دەکەین
دەیان کەس لە دانیشتووانی شاری سوەیدای سووریا لە گۆڕەپانی کەرەمە ناڕەزایەتییان دەربڕی و داوای هەڵگرتنی ئەو گەمارۆیە دەکەن کە بەسەر ئەو شارەدا سەپێندراوە، هەروەها داوای دەستوەردانی بەپەلەی نێودەوڵەتیی بۆ دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ دەکەن.
-

لە مەراسیمێکدا تەرمی ٢٢ ئێزدی بەخاک سپێردران
لە مەراسیمێکدا تەرمی ٢٢ ئێزدی کە لە فەرمانی ٣ی ئابدا کۆمەڵکوژ کرابوون، ڕادەستی بنەماڵەکانیان کران و بەخاک سپێردران.
-

لە غەززە ١٩٢ ڕۆژنامەنووس کە ١٧٨یان فەڵەستینی بوون کوژراون
بەپێی داتاکانی لیژنەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان "CPJ"، لە دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، لانیکەم ١٩٢ ڕۆژنامەنووس گیانیان لەدەستداوە.
-

پێکەوەبوونی ژنان... خاڵی وەرچەرخان بەرەو کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و ئاشتیخواز
پێکەوەبوونیان بە تایبەتی ئەوانەی کە سەرنجیان لەسەر بەهێزکردنی ژنانە، ئامرازێکی کاریگەرن بۆ بەرەوپێشبردنی دیموکراتیک و ئاشتی لە نێوان ئەو قەیرانانەی کە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان گرتۆتەوە.
-

لە هەڵەبجە بە سیمینارێک یاسای پاراستنی ژینگە خرایە ڕوو
بۆ هۆشیار کردنەوەی هاوڵاتیان لە پاراستنی ژینگەو ئەو یاسایانەی لەسەر ژینگە هەن لە کاتی سەرپێچی کردندا، سیمینارێک بۆ کۆمەڵێک گەنجی هەڵەبجە پێشکەش کرا.
-

لە کابول هونەری ژنان لەژێر فشاردایە
گەلەری شەقایق لە ناوەندی هونەر لە کابول کە ژنانی ئەفغانیپەروەردەیان تێدا دەکرد، تەنها چەند ڕۆژێک دوای کردنەوەی لەلایەن یەکەی فەرمانی چاک "ئەمر بل مەعروف"ەوە هێرشی کرایە سەر، ژنان دەڵێن: دەستبەرداری هونەر و خەبات نابین.
-

ژنان دەیانەوێت ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ببینن: لە سایەی ئەوەوە خۆمان دەپارێزین
ژنانی کرێکار و خوێندکارانی زانکۆی ڕۆژئاوا لە شاری تل تەمر پشتیوانی هەڵمەتی "دەمەوێت چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان بکەوێت" کرد و وتیان: بە سایەی ئەو خۆمان دەپارێزین.