تۆڕێک لە زانکۆکاندا هەیە کە پۆلیسیش لەخۆدەگرێت

سەلیم ئنساریۆئۆغڵو، پەرلەمانتاری ئاکەپە لە ئیستەنبوڵ کە لەگەڵ نیزامەدین کابایش، باوکی ڕۆژین کەبایش کۆبووەوە، ڕایگەیاند کە تۆڕێکی بەکارهێنانی ڕێکخراو لە هەندێک زانکۆدا هەیە کە پۆلیسیش لەخۆدەگرێت.

ئامەد

خێزانی ڕۆژین کەبایش، خوێندکاری بەشی گەشەپێدانی منداڵان لە زانکۆی وان لە یوزونجو یڵ، کە دوو ساڵ لەمەوبەر لە ژێر بارودۆخێکی گوماناویدا گینانی لەدەستدا، بەردەوامن لە داوای دادپەروەری، لەو چوارچێوەیەدا. لێدوانەکانی سەلیم ئنساریۆئۆغڵو، پەرلەمانتاری ئاکەپە سەرنجی گشتی بۆ خۆی ڕاکێشاوە و دیالۆگی نوێی لێکەوتەوە.

 

”تۆڕەکانی خراپ بەکارهێنانی ڕێکخراو تەنها ڕووداوێکی تاکەکەسی نین، بەڵکو کێشەیەکی بەربڵاون”

دوای کۆبوونەوەیەک لەگەڵ باوکی ڕۆژین کەبایش، نیزامەدین کەبایش، لە ئۆفیسەکەی ئامەد، ئەو پەرلەمانتارەی ئاکەپە وتی: تۆڕی خراپ بەکارهێنانی ڕێکخراو لەناو هەندێک زانکۆدا هەیە، هەروەها ڕایگەیاندووە، کە ئەم ڕووداوە تەنها ڕووداوێکی تاکەکەسی نییە، بەڵکو کێشەیەکی بەربڵاوە.

 

جەختی لەوەش کردووە، کە ئەم تۆڕانە بە تایبەتی خوێندکارانی خێزانە هەژارەکان یان ئەوانەی کە بارودۆخێکی سەختیان هەیە دەکەنە ئامانج، بەپێی هەڵسەنگاندنەکانی ئەو کەسانە بە تۆمەتی جیاواز هەڕەشەیان لێدەکرێت و دواتر فێڵیان لێدەکرێت و دەچنە ناو ئەو تۆڕانەوە.

 

”تۆڕەکان لە چوار زانکۆدا هەڵکەوتوون”

ئاماژەی بەوەدا، کە ئەو تۆڕانە لە زۆرێک لە زانکۆکاندا بوونیان هەیە، لەوانە زانکۆی قەرس کافکاس، زانکۆی ئێلازیخ فیرات، زانکۆی ڤان یوزونجو یڵم و زانکۆی مونزور، نەک هەر چەند کەسێک لەم تۆڕانەدا بەشدارن، بەڵکو پۆلیسیش دەتوانێ بەشداربێت و ڕۆڵی هەبێت لەو تۆڕانەدا.

 

ڕایگەیاند، کە دەتوانێت قسەکانی بسەلمێنێت و نموونەی ڕووداوێکی هێنایەوە کە چوار ساڵ لەمەوبەر لە دێرسیم ڕوویدا، لەو ڕووداوەدا گوایە بەرپرسی بەشێک لە زانکۆی مونزور ژمارە تەلەفۆنی خوێندکارانی داوەتە کارمەندانی سەربازی و پۆلیس، لەسەر ئەمە هێرش کراوەتە سەریان، داوای کرد لەو کاتەدا لەگەڵ پارێزگاری دێرسیم کۆببێتەوە، بەڵام داواکارییەکەی ڕەتکرایەوە.

 

 

”ئەو لێدوانە بووە هۆی گفتوگۆی بەرفراوان”

لێدوانەکانی سەلیم ئنساریۆئۆغڵو گفتوگۆی لەسەر کوشتنی ڕۆژین کابایش لێکەوتەوە کە لە ساڵی ٢٠٢٣ لە وان لە هەلومەرجێکی ناڕوون بوو، هەرچەندە خێزانی ڕۆژین کەبایش لە مێژە داوای لێکۆڵینەوەی هەمەلایەنە و سەربەخۆیان کردووە، بەڵام ئەم لێدوانانەی ئەم دواییە پرسیاری نوێیان لە نێو خەڵکدا وروژاندووە.

 

لە لایەکی دیکەوە تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی لەسەر ئەو تۆمەتانە لەلایەن هیچ دامەزراوەیەکی فەرمیەوە نەدراوە، بەو زانکۆیانەی باسکراون یان دەسەڵاتدارانی دەوڵەتیش.

 

خێزانی ڕۆژین کەبایش داوای لێکۆڵینەوەیەکی ڕوون و سەربەخۆ دەکەن بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکانی ڕووداوەکە.