ڕۆژانە
-

سێ لەسەر چواری منداڵانی سوودان بەهۆی شەڕەوە بێبەشن لە خوێندن
زیاتر لە دوو ساڵە شەڕو پێکدادان لە سەرانسەری سودان بەردەوامەو ڕێکخراوی ڕزگارکردنی منداڵان بڵاویکردەوە، شەرەکە بووەتە هۆى بێبەشکردنى سێ لەسەر چواری منداڵان لە خوێندن.
-

شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" وەرچەرخانێک لە هۆشیاری ژنانی بەلووچدا
سەفیە مەنزوور، جێگری سەرۆکی بزووتنەوەی نەتەوەی بەلووچ، جەختی لەوە کردەوە، کە شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" خاڵی وەرچەرخانێکی لە هۆشیاری ژناندا بەدیکرد و بەشداری کرد لە بونیادنانی هۆشیاری کۆمەڵایەتی لەسەر بنەمای ئازادی و کەرامەت.
-

شاندی ژنان لە بەلجیکا باسیان لە ژنۆلۆژی و مێژووی ژنان کرد
شاندی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ ناوەندی ژنۆلۆژی، ئینستیتیوتی کوردی و ناوەندی توێژینەوە لە برۆکسل، گرنگی بەهێزکردنی پەروەردەی ژنان و بونیادنانی یەکێتی ژنانیان تاوتوێ کرد.
-

هاوپەیمانی نادا: دۆسیەی ئایشە گۆکهان هێمای خەبات بۆ ئازادی لە دژی ستەمکارییە
هاوپەیمانی نادا داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کردووە، کە دۆسیەی ئایشە گۆگهان، چالاکوان لە پێشینەی کارەکانیان دابنێن و پێشێلکارییەکانی دژی چالاکوانانی سیاسی ژن بەڵگەدار بکەن.
-

ژنانی گەنج لە ڕێکەوتنی "لەبری خوێن" پێشکەش دەکرێن
تا ئێستاش نەریتی "لەبری خوێن" لە هەندێک ناوچەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوونی هەیە، کە ژنانی گەنج لە نێوان کەسوکاری بکوژ و قوربانیدا ئاڵوگۆڕ دەکرێن بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەک کە لەلایەن پیاوانەوە دەستیپێکردووە.
-

پێش دادگاییکردنی ئایشە گۆکهان بانگەوازی نێودەوڵەتی کرا
دادگاییکردنی ئایشە گۆکهان، وتەبێژی پێشووی تەڤگەری ژنانی ئازاد "تەژەئا" کە لە زینداندایە، ئەمڕۆ لە دادگای ٩ی تاوانە قورسەکانی ئامەد دەستپێدەکات. پێش دادگاییکردنەکە، بانگەوازی پشتیوانی لە وڵاتی تورکیا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرا.
-

ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست: گۆڕانکاری لە نهێنی و گشتیدا
زاهیدە مەعمو - ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی
-

ژنان لە ژێر چەتری کۆنگرە ستاردا خەبات بەهێز دەکەن
ئەندامانی کۆنگرەی ستار لە کۆبانێ جەختیان لەوە کردەوە، کە کۆنگرەی ستار بووە بە بەرەی خەباتی هاوبەشی ژنان و چەتری بونیادنانی ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک، ڕبە پێشەنگایەتی کۆنگرەی ستار ژنان پێشەنگن لە بونیادنانی ژیانێکی هاوبەشدا.
-

کوشتنی ژنان لە نێوان پەردەپۆش کردن و ئاشکرا بووندا
بکوژانی ژن و ئەو عەقڵیەتەی هەمیشە خواستی لەناوبردنی ژنانە، بۆ شاردنەوەی تاوانەکانیان ئامارەکان و ڕێژەی کوشنتەکە دەشاردنەوەو ئاشکرای ناکەن، شەهێن عومەر هەڵەبجەیی توێژەری دەروونی دەڵێت: ئێمە توێژەرانی دەروونی وکۆمەڵایەتی خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین.
-

دوای بوومەلەرزەکەی ئەفغانستان ٣٧ هەزار منداڵی خوار تەمەنی پێنج ساڵ مەترسی بەدخۆراکییان لەسەرە
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ڕزگارکردنی منداڵان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە، کە نزیکەی ٣٧ هەزار منداڵی خوار تەمەنی پێنج ساڵ و ١٠ هەزار ژنی دووگیان و شیردەر لە ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بوومەلەرزە لە ئەفغانستان ڕووبەڕووی بەدخۆراکی توند بوونەتەوە.
-

ژنێک لە بەردەڕەش بە گوماناویی گیانی لەدەستدا
ئەمڕۆ لە شارۆچکەی بەردەڕەش ژنێک بە گوماناویی دیوارێک بەسەریدا داڕووخاو گیانی لەدەستدا.
-

فەدا/داکب: عەقڵیەتی ١٢ی ئەیلوول هێشتا بەردەوامە
فیدراسیۆنی دیموکراتیکی عەلەویەکان "فەدا" و یەکێتی ژنانی دیموکراتیکی عەلەویەکان "داکب" بە بۆنەی ساڵیادی کودەتا سەربازییەکەی ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ـەوە راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.
-

سنووردارکردن و پەرەسەندنی توندوتیژی منداڵانی کەناری ڕۆژئاوا لە خوێندن بێبەش دەکات
بەپێی ئامارەکانی سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان "یونیسێف" سنووردارکردنی هاتووچۆ لە کەناری ڕۆژئاوا کە لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە سەپێنراوە و توندوتیژی پەرەسەندووە، منداڵان لە دەستڕاگەیشتن بە خوێندن بێبەش دەکات.
-

کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا کۆتایی هاتنی هەڵمەتی "بە ڕێکخستنی ژنان کۆمەڵگە یەکدەگرێت" ڕادەگەیەنێت
ئەنجومەنی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا کۆتایی بە هەڵمەتە کۆمەڵایەتییەکەی هێنا، کە بەناونیشانی "بە ڕێکخستنی ژنان کۆمەڵگە یەکدەگرێت"، کە هەزاران ژنی کردە ئامانج و دەرگای گفتوگۆی ڕاستەوخۆی لەسەر پرسەکانی ژنان و ڕۆڵی پێشەنگیان لە کۆمەڵگەدا کردەوە.
-

کۆمیسیۆنی ژنان لە ڕۆژی جیهانی ڕێگریکردن لە خۆکوشتن بە هاوسۆزی لەگەڵ هەوڵە مرۆییە نێودەوڵەتییەکان دەوەستێت
بە دروشمی "پێکەوە ژیان بونیاد دەنێین و هیوا دروست دەکەین، نەخێر بۆ خۆکوشتن"، کۆمیسیۆنی ژنانی خۆبەڕێوبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هاوسۆزی خۆی لەگەڵ هەوڵە مرۆییە نێودەوڵەتییەکان بە ئامانجی کەمکردنەوەی ئەم دیاردەیە ڕاگەیاند.
-

پاژک ئەمینە ئەرجیەس، ئەکین ئامارا و زین زاگرۆسی بەبیرهێنایەوە
کۆردیناسیۆنی پارتی ئازادیی ژنانی کوردستان "پاژک" یادی شەهیدی فەرماندە ئەمینە ئەرجیەس و هەردوو شەهید ئەکین ئامارا تۆڵدار و زین زاگرۆسی کردەوە و وتی: هەڤاڵانمان میراسێکی گەورەیان بۆ بەجێهێشتین.
-

دوو ژن لە پۆستی باڵای هاتوچۆو پەروەردە لە سلێمانی دەستیان بەکار کرد
مامۆستا ڕۆزە ڕەئووف وەک بەڕێوەبەری نوێی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژهەڵات، هەروەها موقەدەمی هاتوچۆ ئەسمەر عەبدولکەریم وەک لێپرسراوی نوێی ڕادیۆی ترافیک ئێف ئێم لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی دەستبەکار بوون.
-

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پێشوازی لە ژمارەیەک ژن کرد
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد،خانمی یەکەمی عێراق لەنوسینگەی تایبەتی خۆی لەشاری سلێمانی پێشوازیکرد لەژمارەیەک کەسایەتی و چالاکوانی بواری مافەکانی ژنان. لە دیدارەکەدا خەبات بۆ یەکڕیزی نەتەوەیی بە پێشەنگایەتی ژنان هەڵسەنگێندرا.
-

ڕوکەن نەغەدە: "ژن، ژیان، ئازادی" فەلسەفەیە بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و یەکسان
ڕوکەن نەغەدە، ئەندامی ئەنجومەنی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "کژار" ساڵڕۆژی ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی" بە دەرفەتێک دەزانێت بۆ دووبارە سەیرکردنەوەی بەرخۆدانی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران.
-

ژنانی مەخموور چۆن پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک هەڵدەسەنگێنن؟
لە گەڕەکەکانی مەخموور گوێمان لە داواکاری و بۆچوونەکانیان بوو لەسەر پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، ژنان وتیان: مەرجی بنەڕەتی بۆ چارەسەرکردن ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە و ڕایانگەیاند کە تەنها یەک لایەن ناتوانێت هەنگاو بنێت.