سزای قامچی لەسەر پارێستو ئەحمەدی ڕابگرن

دادگای ئێران سزای قامچی و قەدەغەکردنی چالاکیی هونەری بەسەر پارێستو ئەحمەدی گۆرانیبێژ و هەشت موزیکژەن سەپاند. ڕێکخراوی عەفو ئەم سزایە دڕندانەیەی مەحکوم کرد و داوای کرد دەستبەجێ ڕابگیرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

لقی ئێرانی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لەسەر پلاتفۆرمی تۆڕی دیجیتاڵی خۆی بڵاوی کردووەتەوە، بانگی دەسەڵاتدارانی ئێران کردووە کە سزاکانی قامچی کە بەسەر پارێستو ئەحمەدی گۆرانیبێژ و هەشت کارمەندی «کۆنسێرتی کاروانسەرای» سەپێنراون، ڕابگرن.

 

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هەروەها، بە پشتبەستن بە پشتڕاستکردنەوەی پارێزەری پارێستو ئەحمەدی، ڕایگەیاند کە لقەی ١٦ی دادگای پێداچوونەوەی قوم حوکم و سزا سەپێنراوەکەی پشتڕاست کردووەتەوە و سزای قامچی هێشتا جێبەجێکراوە.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بە بڕیاری لقەی ١٦ی دادگای پێداچوونەوەی قوم بۆ پشتڕاستکردنەوەی سزا، ڕێکخراوەکە قامچی بە «سزایەکی دڕندانە، نامرۆڤانە و سووکایەتی‌ئامێز» ناوبردووە. ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هەروەها داوای هەڵگرتنی پۆشینی زۆرەملێ و سزاکانی جەستەیی لە ئێران کردووە و خوازیاری کۆتاییهێنان بە تاوانبارکردنی ئازادیی بیروڕا بووە.

 

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەڵەتی پێشتر داوای هەڵوەشاندنەوەی سزاکانی دژ بە پارێستو ئەحمەدی و هەشت موزیکژەنی دیکەی کردبوو.