ڕۆژانە
-

لە لەندەن تاوتوێی پرسی کورد و پڕۆسەی ئاشتی دەکرێت
لە “کۆنفرانسی ئاشتی و ئینتیگراسیۆنی دیموکراتیک”دا کە لە ٢٩ و ٣٠ـی ئەیلوولدا بە ئامادەبوونی پەروین بوڵدان و چەند کەسایەتییەکی دیکە لە لەندەن بەڕێوەدەچێت، تاوتوێی پرسی کورد و ئەزموونە جیاوازە جیهانییەکان لە چارەسەریی ئاشتی لە ناوچەکەدا دەکرێت.
-

نۆ پارێزەر لە گیلان سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندرا
ژووری ٢ی دادگای ئینقلابی ڕەشت لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا بە کۆی گشتی ١٤ ساڵ و حەوت مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانی بۆ نۆ پارێزەر کە لە پارێزگای گیلان کار دەکەن.
-

سێیەمین فێستیڤاڵی کشتوکاڵی ڕاپەڕین لە ڕانیە بەڕێوەدەچیت
فێستیڤاڵی کشتوکاڵی ڕاپەڕینی بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنان لە پارکی دەروازەی شاری ڕانیە دەستیپێکرد؛ لەم فێستیڤاڵەدا زیاتر لە ١٤٠ کەپر بۆ پیشاندانی بەرهەمی جوتیاران، ژنان و خاوەن پرۆژەکان داندراوە.
-

دەستڕاگەیشتن بە ٩٩ هەژماری ئێکسی بە هۆی کەیسی نارین گۆرانەوە ئاستەنگ کرا
دادگای ئامەد بڕیاریدا ٩٩ هەژماری ئێکسی لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی نارین گوراندا بە بیانووی ئەوەی پۆستەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەان دەبێتە هۆی "توڕەیی گشتی" و کاریگەری لەسەر منداڵان هەیە، ئاستەنگ کرد.
-

ڕێزان نورەدین: مێژووی کوردستان بەبێ ڕۆڵی ژنان ناتەواوە
بەدرێژایی مێژوو ژنانی کورد وەک کۆڵەکەیەکی سەرەکی لە ژیان و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستاندا، ڕۆڵی کاریگەریان گێڕاوە، ژنان تەنها بەشداربووی بزووتنەوەکان نەبوون، بەڵکو لە زۆر قۆناغی مێژووییدا لە بەڕێوەبردن، بەرخودان، پاراستنی ناسنامە بەشداربوون.
-

داواکرا ژنێک ببێتە سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان
داواڤ کرا کە سکرتێری گشتیی داهاتووی نەتەوەیەکگرتووەکان ژنێکی خەڵکی ئەمریکای لاتین بێت، ماوەی سکرتێری گشتیی ئێستا لە ٣١ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٦ـدا کۆتایی پێ دێت.
-

سزای لەسێدارەدان لەسەر ئەرخەوان فەلاحی پاش قبوڵکردنی دووبارە دادگاییکردنەکە هەڵوەشایەوە
دوای ئەوەی دادگای باڵا داوای دووبارە دادگاییکردنەوەی قبوڵ کرد سزای لەسێدارەدانی ئەرخەوان فەلاحی هەڵوەشێنرایەوە و بڕیارەکە جێبەجێکردنی ڕاگرت و دۆسیەکەی ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوە کرد بۆ ئەوەی بەسەر تانەکانی مافی مرۆڤدا بچنەوە.
-

نەتەوەیەکگرتووەکان: لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە ئێران ١٢ کۆڵبەری کورد و ١٣ کاسبکاری بەلووچ کوژراون
نەتەوەیەکگرتووەکان بڵاویکردەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لە ئێران ١٢ کۆڵبەری کورد و ١٣ کاسبکاری بەلووچ کوژراون، دەبێت ئێران قەرەبووکردنەوەی زیانەکان بۆ خانەوادەکانیان بڕەخسێنێت و لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ لەسەر هەموو حاڵەتەکانی کوشتنی ئەم کەسانە بکرێت.
-

پڕۆژە یاسای دژە توندوتیژی لە فەرەنسا پەسەند کرا
کۆمیسیۆنی تایبەتی ئەنجوومەنی نیشتمانی فەرەنسا ڕەشنووسی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی سێکسی دژی ژنان و منداڵانی پەسەند کرد. ئەم ڕەشنووسە لە یەکی تشرینی یەکەمدا لەلایەن ئەنجومەنی گشتییەوە تاوتوێ دەکرێت.
-

ڕێژیمی ئێران سزای ٤٥ ساڵ زیندانی بەسەر نۆ ژنی عەرەبدا سەپاند
دادگای ئینقلابی ئەهواز بە تۆمەتی "چالاکی ئەلیکترۆنی" سزای نۆ ژنی عەرەبی بە کۆی گشتی ٤٥ ساڵ زیندانی سەپاند، دادگا ڕایگەیاند کە ئەگەر بەشداری لە "خولی ڕاهێنانی ئایدیۆلۆژی ناچاری"دا بکەن، دەکرێت سزاکە بۆ ساڵێک کەم بکرێتەوە.
-

فەتانەی وەلیدی؛ جەوهەری مۆسیقاو گۆرانی کوردیی
فەتانەی وەلیدی ژنێکی دەنگخۆش و هونەرمەندی باڵای سەردەمی خۆی و رێچکەشکێن بوو، بە دەنگە زوڵاڵ و نایابەکەی دڵی زۆر کەسی خۆش دەکرد، خاوەنی دەیان گۆرانی و شاکاری هونەرییە.
-

گەلی شنگال یادی شەهید بێریتان چەلێیان کردەوە
لە لایەن دەزگای بنەماڵەی شەهیدانی شنگالەوە مەراسیمێکی بیرهێنانەوە بۆ شەهید بێریتان چەلێ بەڕێوەچوو، کە لە ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٤ لە شنگال شەهید بوو.
-

لە هەولێر ژنێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا
پۆلیسی هەولێر ئاشکرای کرد، ژنێک بە چەقۆ لە لایەن هاوژینەکەیەوە کوژراوە، تۆمەتبارەکە دەستگیر کراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.
-

گۆبەرۆک؛ شوێنێک بۆ زیندووکردنەوەی هونەری زەڕەنگەری کوردیی
بۆتان عومەر، خاوەنی گۆبەرۆک دەڵێت: لە ڕێگەی گۆبەرۆکەوە ژنان و نەوەی داهاتوو ئاشنایی کولتوور و مۆرکی نەتەوەکەمانیان دەکەین، تا کولتووری کورد هەمیشە زیندووبێت.
-

داوای بەشداریکردنی پرسەکانی تایبەت بە ژنانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە سیاسەتی ژناندا دەکرێت
کەمپەینی دادپەروەری ژنان لە سودان داوای بەشداریکردنی پرسەکانی تایبەت بە ژنانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە سیاسەتی ژناندا و دڵنیابوون لە بەشداریکردنیان لە بڕیاردان دەکات.
-

ساڵێکی نوێی خوێندن لە ئێران لە نێوان نیگەرانییە ئەمنییەکان و فشارە ئابوورییەکان دەستپێدەکات
لەگەڵ گەڕانەوەی هەزاران خوێندکار بۆ هۆڵەکانی خوێندن لە ئێران، دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن لە کاتێکدایە کە ترسی شەڕ و بەرزبوونەوەی تێچووی ژیان و سەختی دەستەبەرکردنی پێداویستییە پەروەردەییەکان هەن.
-

هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە مەغریب دەست پێدەکات
هاوڵاتییانی مەغریب بەمەبەستی هەڵبژاردنی حکومەتی نوێ بەرەو سندوقەکانی دەنگدان دەڕۆن. هەڵبژاردنەکان لە کاتێکدایە کە قەیرانی کۆچ و نائارامی گەنجان هاتۆتە ئاراوە و هەروەها چاودێری دەکرێت کە تەنها ١٥.٨ ملیۆن کەس ناویان تۆمار کراوە بۆ دەنگدان.
-

نووسەری کورد سوزان سامانجی دەستبەسەر کرا
نووسەری کورد سوزان سامانجی کە ماوەی ١٨ ساڵە لە سویسرا دەژی، لە گەڕانەوەیدا بۆ تورکیا لە فڕۆکەخانەی ئyستەنبوڵ بە پاساوی "پروپاگەندە بۆ ڕێکخسن" دەستبەسەر کرا و بە مەرجی خستنەژێر چاودێری ئازاد کرا.
-

دوای کارەساتی سودان: لە ماوەی سێ ڕۆژدا سێ هەزار و ٦٥٠ کەس لە ئوم بەدر ئاوارە بوون
باکووری کۆردۆفان شایەتی زیادبوونی گرژییە ئەمنییەکانە. دۆخێک کە بووەتە هۆی کۆچی بەکۆمەڵ لە شارۆچکەی ئوم بەدرەوە. لە ماوەی سێ ڕۆژدا سێ هەزار و ٦٥٠ کەس بە ڕێگای کۆچکردن بەڕێکەوتوون.
-

دەستپێشخەری "لە بیرۆکەوە بۆ پڕۆژە" کە بۆ پاڵپشتیکردن لە بەهێزکردنی ئابووری ژنانی عێراقە کۆتایی دێت
بەغدای پایتەختی عێراق شایەتحاڵی کۆتایی هاتنی دەستپێشخەریی "لە بیرۆکەوە بۆ پڕۆژە" بوو، کە ئامانجی پاڵپشتیکردنی ژنانی خاوەنکار و گۆڕینی بیرۆکەکانیان بۆ پڕۆژەی بەردەوام و بەرزکردنەوەی بەشداری ئابوورییان و ڕەخساندنی هەلی کار بوو.