هێڵی گەرمی ١١٩؛ دەروازەیەک بۆ گوێگرتن لە ژنان و چارەسەرکردنی کێشەکانیان
بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان، لە ڕێگەی هێڵی گەرمی ١١٩ و بەشەکانی ترییەوە، هەوڵ دەدات ببێتە دەنگ و پشتیوانی ژنان، بۆ ئەوەی کێشەکانیان لە ڕێگەی ڕاوێژ و میکانیزمە یاسایی و کۆمەڵایەتییەکانەوە چارەسەر بکرێن.
هێلین ئەحمەد – شلێر کۆیی
سلێمانی و کۆیە- توندوتیژی دژی ژنان تەنها کێشەی تاکێک یان خێزانێک نییە، بەڵکو دیاردەیەکی کۆمەڵایەتییە کە کاریگەرییەکانی سنووری خێزان تێدەپەڕێنێت و پێویستی بە هەوڵ و هاوکاریی هەموو لایەنەکان هەیە،لە جیهانی ئەمڕۆدا، بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی و پاراستنی مافی ژنان و منداڵان یەکێکە لە پێویستییە هەرە سەرەکییەکانی کۆمەڵگەیەکی تەندروست، لە شار و ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، دامودەزگاکانی تایبەت بەم بوارە هەوڵ دەدەن بە هاوکاریی توێژەر و کارمەندە دڵسۆزەکان خزمەتگوزاریی پێشکەش بکەن، بەلأم توندوتیژیەکانیش بەردەوامن، ئەم ڕاپۆرتە تیشک دەخاتە سەر کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە شاری کۆیەو هەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە شێوازێکی زانستی و پیشەیی.
هێڵی گەرمی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان لە هەرێمی کوردستان بریتییە لە ١١٩ -ئەم هێڵە گەرمە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستاندا بەردەستە، بێبەرامبەرە و بە شێوازێکی نهێنی و پیشەیی بۆ بەهاناوەچوون، یارمەتیدان و وەرگرتنی سکاڵای سەبارەت بە حاڵەتەکانی توندوتیژی خێزانی و کۆمەڵایەتی کار دەکات.
هێڵى گه‌رمی ١١٩ ، سه‌ره‌تای دروستبوون و ده‌ستبه‌کاربوونی له کۆتاییه‌کانی ساڵی ٢٠١٨ بوو , وه‌زاره‌تی ناوخۆى سه‌ربه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، بڕیارى دا بۆ دامەزراندنى (هێڵى گەرم) هێلێکی خزمەتگوزاری به‌بێ به‌رامبه‌ر که ٢٤ کاتژمێر کراوه‌یه له ڕێگه‌ی هه‌ر یه‌ک له کۆمپانیاکانی کوره‌ک و زین و ئاسیا ده‌توانن هاووڵاتییان و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵگه به بێ جیاوازی ئایین و نه‌ته‌وه و ره‌گه‌ز په‌یوه‌ندی پێوه بکه‌ن و ٢٤ کاتژمێر له خزمه‌تی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌دایه
موقەدەم ڕاز فریا، لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی شاری سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، توندوتیژییەکان بەرامبەر ژنان ئاستێکی جیهانی هەیە، ناتواندرێت باس لە بنەبڕکردنی سەرتاسەری بهێندرێت، بەڵام هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی و کوشتنەکانە، وتی: توندوتیژییەکان جیهانین، ئێمە لە هەوڵی کەمکردنەوەی توندوتیژییەکانین، راستە توندوتیژییەکان لە چاو ساڵانی پێشوودا کەمی کوردووە، بەڵام پەیوەندییەکان بۆ هێڵی گەرمی ١١٩ بەردەوام لە هەڵکشاندایە، ئەمە دەریخستووە کە تاکی کۆمەڵگە بەرامبەر بە مافەکانیان و هۆکاری دەست ڕاگەیشتنیان بۆ مافەکانیان زیادیکردووە، کە لە کاتی ڕودنی هەر کێشەیەکدا دەتوانێت پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ١١٩ بکەن تا ڕاوێژ لەگەڵ توێژەرەکاندا بکات و کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکرێت، هەرکەس سەردانی ئەم دەزگایە دەکات لە ئەنجامدانی توندوتیژییەک بەرامبەری سەردان دەکات، لە لایەن نوسینگەکانەوە بۆ ئیمە دەگوازرێنەوە، هەروەها مەرجنییە هەر کەسێک توندوتیژی بەرامبەر بکرێت ئیمە داتای بۆ بکەین و تۆماری بکەین، هەوڵەدەین لە کێشە سوکەکاندا ڕێگا چارەسەرییەکان بگرینەبەر، بەڵام ئەگەر کەیسەکە توندوتیژی جەستەی پێوەدیاربێت ئیمە دەیخەینە بەردەم دادوەر، کەیسەکانی کوشتن و خۆسوتاندن ڕوو لە بەڕێوەبەرایەتییەکەی ئێمە ناکات، کەیسەکانی خۆکوژی و سوتاندن ڕوو لە پۆلیسی سلێمانی دەکات و ئەوان تۆماری دەکەن.
"کەیس هەبووە پەیوەندی بە هێڵەکەوە کردووە لەسەر ئەنجامدانی خۆکوژی بووە ڕێگریمان لێکردووە"
باسی لەوەشکرد، هێڵی گەرمی ١١٩ دەروازەیەکە بۆ چارەسەرکردنی کێشە خێزانییەکان، لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفونییەوە وتی: هەبوونی هێڵی گەرمی ١١٩ ڕێگە چارەسەرییەکی گرنگە بۆ کێشە کۆمەڵایەتییەکانی ژنان، هەندێک جار بۆ ڕەواندنەوەی دەروونیان ژنان پەیوەندیان بۆ هێڵی گەرمی ١١٩کردووە، کێشەکانیان بۆ توێژەرەکان باسکردووە و چارەسەریانکردووە، هەروەها کەیس هەبووە پەیوەندی بە هێڵەکەوە کردووە لەسەر ئەنجامدانی خۆکوژی بووە، بەڵام ئێمە ڕێگریمان لێکردووە و لە ڕێگەی پەیوەندیکردن بە توێژەرە کۆمەڵایەتییەکان ئەهۆنمان کردوەتەوە و دواتر بە دەستوەردان لە کێشەکەیان و بڕیاری دادگا دەستوەردانمان لە کەیسەکە کردوەو چارەسەرمان کردووە، ئەمە دەریدەخات هێڵی گەرمی ١١٩ ڕێگە چارەسەرییە بۆ کێشەکانی ژنان، کە دەتوانن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان پەیوەندی بکەن، بەدەر لە هێڵی گەرمی ١١٩ چەندین بەشی دیکە لە ناو فەرمانگەکەدا کار و خەبات بۆ هۆسیارکردنەوە و چارەسەرکردنی کێشەکانی ژنان دەکەن، فەرمانگەکەمان هەیکەلێکی ئیئداری هەیە، لە ناویدا لە چەندین هۆبەی گرنگ پێکدێت، بەشەکان لە کارگێڕی، ڕاگەیاندن، ژمێریاری، وەگرنگتر بەشی ڕاوێژکاری خێزانی و چەندین بەشی دیکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی لە ناو دامەزراوەکەدا بوونی هەیە، بەشی ڕاوێژکاری خێزانی لە ناو فەرمانگەکەدا ئەوبەشەیە کە سکاڵا وەرناگرن تەنها بۆ ڕاوێژکردنی خێزانەکان داندراوە، هەر خێزانێک بۆ وەرگرتنی ڕاوێژ و دادانی ڕێگە چارەیەک بۆ دەربازبوونیان لە کێشە کۆمەڵایەتییەکانی ناو خێزانەکەیان هانا بۆ ئەو بەشە دەبەن، هەروەها هۆبەیەکی دیەکەمان هەیەکە هۆبەی ئاشتەواییە، کە پێشەوەی دادوەر بیگەیەنێتە " دادگای موختەس" دەینێرێتە لای لیژنەی ئاشتەوای، کە لیژنەکە لە سێ کەسی شارەزای دەروونی و کۆمەڵایەتی و یاسایی، لەوێدا دۆزییەکە یەکلای دەکەنەوە، بەدەر لەمانە چەندین نوسینەگمان لە سلێمانی دەوروبەری هەیە، لە ناو شاری سلێمانیدا سێ نوسینگەمان هەیە، چوار نوسینگەش لە دەرەوەی شاری سلێمانیدا بوونی هەیە، کە لەهەر هۆبەیەکی نوسینگەکانمان هۆبەی چاودێری کۆمەڵایەتی و دەروونی یاسایی بوونی هەیە، کە تایبەتە بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ژنانە، کە لە ناو هۆبەکاندا هەوڵی چارەسەری کێشەکان و کەیسەکان دەدەن، چونکە ئێمە ئامانجمان ئاشتەوای و پێکەوەژیانی خێزانەکانە، نەک هەڵوەشانەوەیان، لەو نوسینگانەوە چەندین کەیسی جۆراوجۆرمان چارەسەر کردووە.
راز فریا ئاماژەی بە خەباتی ژنان لە ناو بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی شاری سلێمانی کرد‌و وتی: لە ناو بەڕێوەبەرایەتییەکەماندا مافێکی تەواوەتی بۆ کار و خەباتی ژنان تەرخان کراوە، سەرجەم ژنان لە ناو بەڕێوەبەرایەتییەکەدا خەبات و تێکۆشان بۆ بەدەستهێنانی مافەکانمان دەکەین، ئەو خەباتەی ئیمە بۆ ڕێچکەشکینی ژنانی پێش خۆمان دەگەڕێتەوە، هەروەها ژنان لێرە کاری توێژەری دەکەن ڕێگە چارەسەری بۆ کێشەکانی ژانن دادەنێن، هەروەه اپیاوانیش لێرە هاوکاری چارەسەرکردنی کێشەکان دەدەن، هەروەه اجۆرەکانی توندوتیژی بەردەواملە گۆڕانکارییدایە، توندوتیژی جەستەی، دەروونی، کۆمەڵایەتی، لە ناویاندا توندوتیژی ئەلکترۆنی لە ئێستادا باوترینیانە.
لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی: ئێمە تەنها ئەم ١٦ ڕۆژە لە ئەرک و فەرماندا نین، پێویستە ئیمە تەواوی ساڵەکان خەبات و تێکۆشان بۆ مافەکانی ژنان و چارەسەرییەکانیان بکەین، تەنها ئەم ١٦ ڕۆژە پشوو وەربگرین، ئێمە هەموو ڕۆژ لە ئەرکداین خەبات بۆ مافی ژن و ڕێگری لە کوشتنەکانیان دەکەین، پەیام و دیدی ئێمە بۆژنان ئەوەیە، لە ڕوبەڕووبونەوەی هەر کێشەیەکی خێزانی ئیمە بە شارەزایانە کێشەکانتان بۆ چارەسەر دەکەین.
"وه‌ڵامیان ده‌درێته‌وه له ڕێگه‌ی یاسایی و دەروونی کۆمه‌ڵایه‌تییان پێده‌درێت"
ئاسکە جەعفەر، کارمەند لە نوسینگەى بەڕێوەبەرایەتى بەرەنگاربونەوەى توندوتیژى دژ بەژنان لەکۆیە، سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەى توندوتیژى لە ڕێگەى هێڵى گەرم وتى: ئه‌م هێڵانە کراوه‌یه، کارمه‌ندی شاره‌زا و ڕاهێنراو له‌سه‌ر هێلهکانهوه وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌کان ده‌داتەوە وتی: بێگومان ئه‌و که‌سانه‌ی که پێویستییان هه‌یه و په‌یوه‌ندی ده‌گرن به‌و هێڵه‌وه، ته‌نیا بۆ ئه‌وه نیه که بیانه‌وه کەیس دروست بکه‌ن یاخود سکاڵایه‌کیان هه‌بێت، زۆر جار هه‌یه ئه‌و که‌سه په‌یوه‌ندی ده‌گرێ بۆ ئه‌وه‌ی که راوێژێکی یاسایی یا دەرونی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ربگرێت و ئێمه‌ش له ڕێگه‌ی کارمه‌نده‌کانمانه‌وه له‌وێ وه‌ک پێشتریش ئاماژه‌م پێ‌کرد شاره‌زا و ڕاهێنراون له‌و بواره تایبه‌ته‌ی خۆیاندا‌و زانیاری‌یان هه‌یه به گشتی، وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌کان ده‌درێته‌وه به بێ جیاوازی دانان و با پاراستنی نهێنییه‌که ته‌واوه‌و وه‌ڵامیان ده‌درێته‌وه له ڕێگه‌ی یاسایی و دەروونی کۆمه‌ڵایه‌تییان پێده‌درێت، ئه‌گه‌ر بیانەوێت کەیسێک دروست بکه‌ن یاخود سکاڵایه‌ک تۆمار بکه‌ن ئه‌وا جارێکی دیکه ئه‌وان بەرچاوڕوونی ته‌واویان پێ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی که له چ ڕێگه‌یه‌ک و له چ ده‌رچه‌یه‌ک و به‌نگ بۆ شوێنه‌کانی کهمهبستیان و بیانه‌وه سکاڵاکان تۆمار بکه‌ن..
وتیشی: هەرچەندە ئێمه ناتوانین یعنی ئه‌و خزمەتگوزارییهمان راستەوخۆ و‌ڵامى پەیوەندى بدەینەوە بەڵام قوربانیەکان کە لەسنوورى ئێمەوە پەیوەندى دەکەن بەهێڵى گەرم نییه له نوسینگه‌ی کۆیه، به‌له ڕێگه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌وه که کراوه بۆ ١١٩ ئه‌وان له‌وێ ئێمەیان ئاگادار کردۆته‌وه له ڕێگه‌ی مەفرزهکانی ئێمه‌وه و لایەنه په‌یوه‌ندییداره‌کانی دیکه به‌دواچوونمان بۆ ئه‌و کەیس و بابه‌تانه کردووه فریایان کەوتوین بۆیە ئەو هێلى گەرمە زۆر گرنگە و پێویستە هەموو کەسێک شارەزایی هەبێت لەسەرى.
ئاسکە جەعفەر ئاماژەى بەوەشکرد، ئەوان لە ١٦ ڕۆژى نۆڤه‌مبه‌ره هەڵمەتەکانیان چڕ دەکەنەوە بۆ هۆشیارکردنەوەى تاک وکۆمەڵگەو بو ئەوەى کۆمەڵگاو خێزانى بەختەوەرمان هەبێت که ساڵانه له ٢٥ی نۆڤه‌مبه‌ره‌وه ده‌ستپێده‌کات و هه‌ڵمه‌ته‌کانمان چڕ ده‌که‌ینەوە لە هۆشیارکردنه‌وه‌ی تاک و کۆمه‌ڵگا بۆ ئه‌وه‌ی که با بڵێین خێزانێکی بختهور و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی بختهورترمان هه‌بێت، له هه‌مان کاتیش‌دا با بڵێین لیژنەی تایبه‌تیمان هه‌یه، ستافی تایبه‌تمان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که ڕۆژانه چ ئه‌و که‌سانه‌ی که دێنه نووسینگه‌که سه‌ردانمان ده‌که‌ن یاخود پێویستییان به ڕاویژه، چ له ڕێگه‌ی ئه‌و کارمەندانه‌ی که وه‌ک ستاف ده‌چنه قوتابخانه کان، سه‌ردانی پەیمانگا و زانکوکان، ئه‌وانه له‌وێ هۆشیاری ده‌دن یاخود ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویست ده‌دن به تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا له هه‌ردو ڕاگهزهکهدا و بۆیه پێمان وایه ئێستا جێگه‌ی خۆشحاڵییه زیاتر ئه‌م نووسینگانه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی ئێمه بوونه جێگه‌ی متمانه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان و تاکی ئێمه سه‌ردانمان دەکەن، کەیسهکانیان لێرە یه‌ک لایی دەکەنه‌وه و ڕاوێژ له ئێمه وه‌رگرتن و جێگەی دلخۆشییە. هیوادارم بتوانین که له ئاینده‌شدا کاری زیاتر بکه‌ین بۆ هۆشیارکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگە.
.
زۆرترین توندوتیژی که ئێستا له ڕێگەی توڕه کۆمهڵایەتییهکانهوهیە
سەبارەت بەجۆرى تاوانەکان ئاسکە جەعفەر وتی: بەپێى شوێنى جوگرافیاکانیان توندوتیژیەکان جیاوازی هه‌یه، بۆ نموونه له سنووری ئێمه که شاری کۆیه‌و دوروبهرییهتی جیاوازی هه‌یه لەگه‌ڵ ناوەندی شارێکی دیکه‌ی گه‌وره‌دا، له‌وانه ئالۆزی و کێشه‌و گیروگرفته‌کان زۆرتر هه‌بێت، ئه‌وه‌ی که هه‌یه ئێمه لێره ناتوانم به پێی ئه‌و کەسانه‌ی که ڕۆژانه سهردانماندهکهن و ئێمه لێکۆڵینەوەیان لهگهڵدادەکەین و دانیشتنمان هه‌یه له‌گه‌ڵیان، تاوانەکان زۆربەى له ڕێگەی ئاپلیکهیشنهکانهوه یا له ڕێگەی تۆره کۆمهڵایەتییەکانیانهوه ئۆتۆماتیکی ئێستا باوه له ناو ئێمه‌دا و ڕۆژ به ڕۆژیش زیاتر کۆمه‌ڵگا قۆرغهکات ئه‌وه‌یه، له پاڵ ئه‌ویشدا توندوتیژی دیکه‌شمان زۆره، توندوتیژی جه‌سته‌یی مان هه‌یه، دروونی مان هه‌یه، ئابووری مان هه‌یا، ئه‌مانه‌ش زیاتر هه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که هه‌بێت زۆرترین توندوتیژی که ئێستا هه‌یه به‌داخه‌وه له ڕێگەی توڕه کۆمهڵایەتییهکانهوهیە که به توندوتیژی الکترونی ناسراوه.
وتیشی: جگە له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی که هه‌مانه ١٦ ڕۆژه‌که ئێمه که نووسینگهیهکین سه‌ربه به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی له هه‌ولێر، هه‌ر وه‌ک نووسینگه هه‌م وه‌ک تاکه‌کان وه‌ک کارمند و لێکۆڵه‌ر و ئەفسەره به‌رێزه‌کان و بهرێوهبەرمان، ههریە كێکمان بۆ خۆمان هه‌وڵمانداوه هۆشیاری بگەیەنین، و هه‌رکه‌سێک پێویستی به ئێمه بوو بێت، ئێمه هه‌وڵمانداوه هاوکارى بین به‌رچاوڕونی و زانیارى پێبدەین, وهەرکەیسێک هاتبێتە نووسینگه‌که‌مان ئەو متمانە درووستبووە کە ئەو لەشوێنى سەڵامەتە, و کەیسیشمان هه‌یه له ئاستێکی بەرزی کۆمهڵاتیشه، به‌ڵام لێرە کێشه و گیروگرفته‌کان خۆی یه‌ک لایى دەکاتەوە ,, ئێمه خۆشحاڵین که نووسینگه‌که‌مان جیگه‌ى خۆى کردۆتەوە, لەناو کوردستان و چین و توێژه‌کان دا و له هه‌مان کاتیش‌دا خه‌ڵک ئەو هۆشیارییه‌ى وهرگرتوهکە کێشه‌یه‌ک یان توندوتیژی بەرامبەر کرا بێت لێره ده‌نگی خۆی هه‌ڵببڕێت و کێشەکهی لێرهباسکات.به پێی توانا و پێویستی و بارودۆخه‌کان هەوڵ ده‌که‌ین . .
"نوسینگەکان بونەتە هۆى کەمکردنەوەى توندوتیژى"
لە کۆتایی قسەکانیدا ئاسکە جەعفەر نەشی شاردەوە کە له ساڵانی پێشووتردا ژنان زۆرتر دەبوونە قوربانی بە بەرارد بە ئێستا ئەو کات زۆربەى ئەو ژنانە پەنایان بۆ خۆکوشتن و خۆسووتاندن دەبرد، به‌ڵام ئێستا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، وه‌زارەتی ناوخۆ و ئەو هه‌موو نوسینگەو بهڕێوهبهرایهتیانەى له پارێزگاکان وشارەکان کردەوە ئەوەش بونە هۆى کەم کردنەوەى توندوتیژى و هه‌موو نووسینگه‌کان ده‌ست له ناو دەست یه‌کترین بۆ ئه‌وه‌ی که که‌مترین توندوتیژی به‌رامبه‌ر به تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا وژنان.