یاسا
-
"ڕیکلامەکان سووکایەتی بە ڕۆڵی ژنانی مەغریب دەکەن و پەراوێزیان دەخەن"
هەندێک لە ڕیکلامەکان سووکایەتیکردن بە ژنان لەخۆدەگرن یان لەناویاندا پەیامێکیان تێدایە کە ڕەنگە وێنەیەکی کۆنەپەرستانە بڵاو بکاتەوە کە داوای جیاکاری لە دژی ژنان دەکات.
-
مۆڵەتی دایکایەتی؛ یاسایەکی پەراوێزخراوی سیستمەکان
پارێزەرێک دەڵێت: باوکانیش دەبێت بەرپرسیارێتی بەشە ئەرکی خۆیان هەڵبگرن و وەک دایکان مۆڵەت وەربگرن یاخود هاوبەشی بکەن لە چاودێری کردنی منداڵدا تا دایک بتوانێت ئەرکی دایکایەتی و ئابووری هاوسەنگ بکات و لە هیچیان بێبەش نەبێت.
-
لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە یاسای ژنان: پاراستنی ژنان لە توندوتیژی مسۆگەرکراوە
لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە بەرامبەر ڕووداوە توندوتیژەکان دژی ژنان یاساکانی خێزان و ژنان لە بوارە کۆمەڵایەتی و یاساییەکاندا جێبەجێ دەکرێن، ئەو یاسایانەی کە لە ٤٠ ماددە و ٢٦ بنەما پێکهاتووە، دەبنە پردێک بۆ پاراستنی ژنان لە توندوتیژی پیاوان.
-
مەغریب، داوای سزای توند بۆ کۆتایهێنان بە دەستدرێژی ڕەگەزی دەکرێت
چالاکوانانی ژنان و داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ لە مەغریب داوای سزای توندتر دەکەن بۆ کۆتایهێنان بە دەستدرێژی ڕەگەزی دژی خوێندکارانی کچ لە دامەزراوە پەروەردەییەکان لەلایەن مامۆستایانەوە.
-
"جیاکاری ژنان لە دۆخێکی هەمیشەیی لاوازدا جێدەهێڵێت"
نەجیە تازروت، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ لەو باوەڕەدایە کە باشترکردنی دۆخی ژنان لە نزیکەوە پەیوەستە بە هەموارکردنەوەی یاسا جیاکارییەکانەوە.
-
ژینگەی کاری ژنان لە بواری گشتی و تایبەتدا ناسەلامەت و بێ ڕێزییە
ژنان لە ژینگەی کاردا دەناڵێنن بە قەیرانێکی ئاڵۆز، بە شێوەیەکی سەرەکی نەبوونی داننان بە گرنگی ئەوەی لە بازاڕی کاردا پێشکەشی دەکەن بەهۆی بڵاوبوونەوەی بیری پیاوسالارییەوە و دانانیان لە پلەیەکی نزمتر بە بەراورد بە پیاوان.
-
چالاکوانێکی مافی مرۆڤ: گۆڕینی یاساکان سەرەتا پێویستی بە گۆڕینی عەقڵیەتە
فاتیمە ئەوتالب، چالاکوانی مافی مرۆڤ دووپاتی دەکاتەوە کە سەرەڕای گرنگی پێداچوونەوە بە یاساکان، بەڵام ئەنجامەکانی لەسەر کارکردن بۆ گۆڕینی بارودۆخی کۆمەڵایەتی و کولتووری و توانای خەباتکردن بۆ چەسپاندنی پرەنسیپی یەکسانی دەمێنێتەوە.
-
چالاکوانێکی تونسی: پێویستە یاسای باری کەسێتی بگۆڕدرێت
ناجیە ئەلبەرینی، چالاکوانی فێمێنیستی ئاماژەی بەوەکرد، لە ئەنجامی گۆڕانکارییەکان لە بواری مافەکانی ژناندا، هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسی بووەتە پێویستییەکی بەپەلە.
-
"چاوەڕێی دەرکردنی یاسایەک دەکەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان"
پڕۆژە یاسایەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە مۆریتانیا کە لە ساڵی ٢٠١٢ەوە لەلایەن ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە پێشکەشکراوە، بەڵام ڕووناکی پڕۆژەکە نەبیندراوەو بزووتنەوەی فێمێنیستی لە دۆستایەتیدا لاواز دەبێت.
-
"پێویستە یاسا بۆ پاراستنی مافی کرێکارانی ناوماڵ دابین بکرێت"
ئایە سالم لە کۆمەڵەی میسری بۆ مافە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە چەتری یاسایی هەبێت بۆ مافەکانی کرێکارانی ناوماڵ.
-
سەمیرە موحیا: پێویستە لە یاسای خێزاندا هەڵاواردن لە دژی ژنان لاببرێت
بڕیارە لە مەغریب دەست بە گۆڕانکاری لە یاسای خێزاندا بکرێت و سەرۆکی فیدراسیۆنی یەکێتی مافەکانی ژنانیش دەڵێت: هیوادارین ئەو گۆڕانکارییە هەڵاواردن لەسەر مافەکانی ژنان نەهێڵێت.
-
"تێکۆشانی ژنانی مەغریب بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی هەموو مافەکانیان بەدەستدێت"
ئەمینە شان، چالاکوانی مەغریبی بۆ مافەکانی مرۆڤ داوای گۆڕینی یاسای جیاکاری کرد کە ڕێگری لە ژنان دەکات لە جێبەجێکردنی مافەکانیان لە کۆمەڵگەی مەغریبدا.
-
یاساکان لە بەرژەوەندی پیاوانن و مافی ژنان پێشێل دەکەن
سەڕەڕای هەموارکردنەوەی یاساکانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠٠٨دا، بەڵام لە دادگاکانی هەرێم و عێراقدا بەشێک لە یاساکان کاریان پێناکرێت، پارێزەرێکیش دەڵێت: ئەو یاسایانەی لە هەموارکردنەوەی یاسادا پێشنیارمان کرد جێبەجێ نەکران.
-
"ناتوانیت داوای دادگاییکردنی دادپەروەرانە لە داگیرکەرێک بکەیت"
ژنانی چالاکوان باسیان لە کاریگەری سیستمی خۆبەڕێوەبەری و پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکیان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد، هەروەها پێشێلکاری و هێرشە دووبارەکانی دەوڵەتی تورکیایان بۆ سەر شاری عەفرینی داگیرکراو شەرمەزار کرد.
-
جیابوونەوەی یەک لایەنە بارێکی دیکە بەسەر شانی ژنانەوە
بە پێی ماددەی ٣٩ی یاساکانی هەرێمی کوردستان جیابوونەوەی یەکلایەنە بەبێ ئامادەبوونی ژنان لە دادگاکانی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت، چالاکوانێکیش دەڵێت: ژنان لە دوای جیابوونەوە ڕووبەڕووی کێشەی کۆمەڵگە و خێزانەکانیان دەبنەوە.
-
لە ١٤٤ ماددەی دەستووری عێراقدا تەنها لە شەش ماددە ناوی ژن هێندراوە
عێراق ماوەی ١٩ ساڵەی پێنجەم دەستووریدا، خاوەن دەستوورێکی پڕ کەم و کورتە، لە ناویدا باسکردنی ژنان و پرسەکانی تایبەت بە ژنان کەمترین گرنگی پێدراوە، ئەمەش وایکردووە تا ئێستا عێراق خاوەن ئەقڵیەتێکی دواکەوتوو بێت بەرامبەر بە ژنان.
-
ئیشراق مەستاسی: هاوسەرگیری منداڵان دەستدرێژی زایەندییە
هەموارکردنەوەی یاسای خێزانی مەغریب لە ساڵی ٢٠٠٤ و سەرەڕای بەرزکردنەوەی تەمەنی یاسایی هاوسەرگیری بۆ ١٨ ساڵ، کۆتایی بە هاوسەرگیری لە تەمەنی زوودا نەهاتووە.
-
"بێبەشکردنی دایکانی کرێکار لە شیردان توندوتیژی دەروونییە"
هەرچەندە یاسای مەغریب دانی بەوەدا نا کە چەند کاتژمێرێکی شیردان بۆ ژنانی شیردەر هەیە دوای ئەوەی لە چواردە هەفتەی مۆڵەتی دایکبوون دەگەڕێنەوە، بەڵام هەندێک لە خاوەنکارەکان ڕێگە نادەن.
-
پەیمان عیزەدین: یاسا لە جێگەیەک نابێت بە کولتوور ئەگەر تیایدا سەروەر نەبێت
جێبەجێنەکردنی یاسا وەک خۆی و دەستێوەردانی حزبەکان لە جێبەجێکردنی و بە تایبەت لە کەیسەکانی ژناندا، وایکردووە هاوڵاتیان متمانە بە دادگا و یاساکان نەکەن و پەنا ببەنە بەر سوڵحی عەشایەری.
-
پارێزەر عائیشە کەلاع: پێویستە کۆتا بۆ نوێنەرایەتی یەکسان جێبەجێ بکرێت
عائیشە کەلاع، سەرۆکی هەماهەنگی ژنانی پارێزەر بۆ یەکسانی، ئاماژەی بەوەدا کە بەهۆی عەقڵیەتی پیاوانەوە نوێنەرایەتی ژنان لە ڕێکخراوەکانی یاسادا نییە و پێویستە کۆتا جێبەجێ بکرێن.