مەلاک ئاکحل؛ توێژەرێک قووڵ دەبێتەوە لە یادەوەری ژنان و نەخشەکانی ململانێی نێوان نەوەکان دەکێشێتەوە

لە چوارچێوەیەکی سیاسی پشێودا و لە نێوان دابەزینی ئازادییەکاندا مەلاک ئاکحل، توێژەر و نووسەر سەرلەنوێ بە مێژووی بزووتنەوەی ژنان دەچێتەوە بۆ ئاشکراکردنی نەبوونی ئەرشیف و دووپاتکردنەوەی ئەوەی کە داهاتووی خەباتی ژنان لە ناوچەکەدا لە ڕێگەی هاوپشتی بەدیدێت.

نەزیهە بوسەعیدی

 

تونس – لە کاتی مێژووییدا کە قەیرانە سیاسییەکان لەگەڵ گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکاندا یەکدەگرنەوە، هەروەها کەشی گشتی بۆ گفتوگۆی ئازاد کەمدەبێتەوە، بزووتنەوەی ژنان لە تونس و ناوچەکەدا ڕووبەڕووی پرسیارێکی ڕەخنەگرانە دەبێتەوە: چۆن ژنان لە ژێر ڕۆشنایی دابەشبوون و دابەزینی ئازادییەکان و نەبوونی ئەرشیف و گۆڕانکاریی نەوەکان دەتوانن درێژە بە خەباتەکانییان بدەن؟

 

ئەم پرسیارە ئەوەیە کە وای لە مەلاک ئاکحل، توێژەر و نووسەر کرد بۆ قووڵبوونەوە لە مێژووی بزووتنەوەی ژناندا، نەک هەر ئەوەی ڕوویدا بەڵگەدار بکات، بەڵکو تێبگات کە چی وایکردووە ئەم خەباتە هەندێک جار لاواز بێت و لە کاتەکانی تردا بەهێز بێت، چی دەبێتە هۆی پێکدادانی نەوەکان و دواتر یەکتربڕین و چی وا دەکات شەڕەکان لەبیربکرێن هەرچەندە بە چارەسەرنەکراوی ماونەتەوە.

 

لە تونسەوە تا وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، مەلاک ئاکحل ڕێچکەی ژنان و تێکۆشانەکانیان و هاوپەیمانیەکانیان و ساتەکانی تەقینەوە و ساتەکانی بێدەنگی، بۆ گەیشتن بە ئەنجامێکی ڕوون، هەروەها بزووتنەوەی ژنان بەبێ هاودەنگی و تۆڕکردن و یەکگرتنی هەوڵەکان ناتوانێت پێشڕەوی بکات، چونکە ژنانی ناوچەکە هەمان ناڕەزایی هاوبەشیان هەیە و ڕووبەڕووی هەمان شەڕ دەبنەوە.

 

گەشتێک بۆ ناو ململانێی نەوەکان

دووپاتی کردەوە، کە لێکۆڵینەوەکانی بە پرسیارێک دەستپێکردووە کە هەمیشە لەگەڵیدا بووە، "ئایا بەڕاستی ململانێی نەوەکان لەناو بزووتنەوەی ژناندا هەیە؟ ئایا ململانێی چینایەتییە؟ جیاوازی لە دیدگاکاندا؟ یان تەنها تێنەگەیشتنێکە لە نێوان ئەزموونە جیاوازەکاندا؟"

 

بۆ وەڵامدانەوەی ئەمەش توێژینەوەم بۆ پەیمانگای عەرەبی، بۆ زانستە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر ململانێی نەوەکان لەناو فێمینیزمدا ئەنجامدا، لێکۆڵینەوەم لە ئەزموونی چالاکوانانی هەشتاکان و سەرەتای نەوەدەکان کرد، لەگەڵ ئەو بابەتانەی کە باسیان دەکرد، شێوازەکانیان و ئەو ناکۆکییانەی کە لە نێوانیاندا سەریان هەڵدا.

 

وەک نموونەیەک ململانێی نێوان ژنانی دیموکرات کە هەوڵیان دەدا فێمینیزم بخەنە ناو سیاسەتەوە و ئەوانەی کە پێیان باش بوو سەربەخۆ لە سیاسەت سەرنجیان لەسەر پرسەکانی ژنان بێت، ئەم ململانێیە دواتر بووە هۆی دامەزراندنی کۆمەڵەی ژنانی دیموکرات.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، دواتر گەڕاوەتەوە بۆ لێکۆڵینەوە لە نەوەی شۆڕش، هەوڵیدا لە جیاوازی نێوان ئەو شۆڕشە و نەوەکانی پێشوو تێبگات و ئایا ئەم ململانێیانە بەردەوامن یان نا، وتی: ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی ویستێکیل ڕوونی ئاشکرا کردووە بۆ "تەمومژاویکردنی شوێنەواری ناکۆکییەکان لەناو هەر نەوەیەکدا، هەرچەندە بە توندی ئامادەبوون و ڕەنگە ئەمڕۆش بە شێوەیەکی نائاگا دووبارەیان بکەینەوە.

 

نەبوونی ئەرشیفێکی ژنان

مەلاک ئاکحل ئاشکرایکردووە، لە کاتی لێکۆڵینەوەکانیدا، نزیکەی تەواو نەبوونی "ئەرشیفێکی ژنان"ی لە تونس دۆزیوەتەوە، ئاماژەی بە بوونی دەستپێشخەرییەکانی ئەم دواییەی وەک ئەرشیفی "إنكفادة" و "سەنتەری فێمینیزم" کرد، بەڵام پرسیاری ئەوەی کرد کە ئایا نەوە نوێیەکان بەڕاستی سوودمەندن لەم هەوڵانە، ئایا ئەم دەستپێشخەرییانە بە گۆشەگیری دەمێننەوە.

 

جەختیشی لەوە کردەوە، کە هاودەنگی لە نێوان ژناندا تەنها دروشم نییە، بەڵکو پراکتیزەیەکی ڕۆژانەیە، وتی: کاتێک لە پێگەیەکی دەسەڵاتدام و ناچارم لەنێوان ژن و پیاوێکدا هەڵبژێرم، وەک ژنێک، ژنەکە هەڵدەبژێرم بە مەرجێک خاوەنی هەمان لێهاتوویی بێت، ئەم هەڵوێستە جیاکاری نییە، بەڵکو ڕاستکردنەوەی مێژوویەکی دوور و درێژی وەدەرنانە.

 

ڕەخنە لە چەمکی "ئەقڵیەتی پیاوسالاری"

مەلاک ئاکحل پرسی "ئەقڵیەتی پیاو" بە تەڵە دەزانێت، چونکە چەمکی "ئەقڵیەتەکان" خۆی لەگەڵ داگیرکاریدا هات، کە هەوڵی دەدا لە ڕێگەی قاڵبی ئامادەکراوەوە کۆمەڵگەکان ڕوون بکاتەوە، وتی: شتێک نییە بە ناوی یەک ئەقڵیەت بۆ تەواوی کۆمەڵگەیەک، ئەمە چەمکێکی داگیرکارییە کە لەبری ئەوەی لێی تێپەڕین، پاراستمان، کوا ئەقڵیەت؟ چۆن بیگۆڕین؟ چ ڕێوشوێنێک یان ڕێکارێک بگرینەبەر؟ ئێمە نازانین.

 

وتیشی: ژنانی گەنج هەن کە بیری ژنان لە باوەش دەگرن، قوتابخانە هاوینەکانی ژنان خزمەتیان دەکەن، بەڵام زەمینەی سیاسی ئێستا بووەتە هۆی کەمبوونەوەی ئارەزووی فێمینیزم لە بەرژەوەندی خەباتی بەرچاوتر، خەمباری وەستانی ئەو باسانە دەکات کە لە کاتی گواستنەوەی دیموکراتیدا گەشەیان کردووە، وەک گفتوگۆ لەسەر ئازاردانی سێکسی یان واتای ژن بوون.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو سنووردارکردنانەی ئەمڕۆ تونس تووشی دەبێت، "هەموو شتێکیان وەستاندووە"، وەک ئەوەی کۆمەڵگە چووبێتە قۆناغێکی ناڕوونی کە ئێمە ئاراستەی تونس و بیرۆکەکانی نەزانین.

 

٢٠١٢... ساتێک لە تەقینەوە

مەلاک ئاکحەل ئەو ساتە لە ساڵی ٢٠١٢ وەبیر دێنێتەوە کە دوای زیاتر لە بیست ساڵ لە گەمارۆدان و گۆشەگیری "کۆمەڵگە تەقیەوە" و تونسییەکان فێری بەڕێوبردنی ناکۆکیەکانیان بوون، ژنان بەرەنگاری هەوڵەکانی ترۆیکا بوون بۆ پێشێلکردنی مافەکانی ژنان و ئەو ساتەش ڕەنگدانەوەی ژیانێکی سیاسی ڕاستەقینەی پڕ لە شەڕ بوو.

 

بەڵام ئەو پێی وایە کە ئەم ڕوونییە لەمڕۆدا بوونی نەماوە و کۆمەڵگە لە دۆخێکی ناڕوونیدا دەژی کە وا دەکات دەستنیشانکردنی ئاراستەکەی قورس بێت.

 

نوێنەرایەتیکردن پەیوەندی بە ژمارەوە نییە

مەلاک ئاکحەل زیادبوونی ژمارەی ژنان لە پەرلەمان و حکومەتدا وەک پێوەرێکی گرنگ لە خۆیدا نابینێت، وتی: دەتوانم دڵخۆش بم بە هەبوونی ژنانی فاشیستی ڕاستڕەو لە پەرلەمان؟ بێگومان نا، نوێنەرایەتیکردن پەیوەندی بە ژمارەوە نییە بەڵکو پەیوەندی بە کوالیتییەوە هەیە.

 

دووپاتیکردەوە، کە ژنان لە ئاستی جیهانیدا ڕووبەڕووی نادادپەروەری دەبنەوە، هەروەک چۆن عەرەبەکان لە سەرانسەری جیهاندا ڕووبەڕووی ڕەگەزپەرستی دەبنەوە، وتی: پێموانییە ڕۆژێک هەبێت کە پێویستمان بە فێمینیزم نەبێت.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە بەرژەوەندی ژنان لە یەکخستنی بزووتنەوەکانی ژنان لە ئاستی ناوچەییدا، ئاماژە بەو پەیوەندییانە دەکات کە لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە ژنانی لوبنانیان بە ژنان لە مەغریب و میسر و جەزائیرەوە گرێداوە.