
"سەروەر نەبوونی یاسا دۆخی ژنانی لە ڕووی توندوتیژی و کوشتنەوە خراپتر کردووە"
زاڵبوونی ئەقڵیەتی پیاوسالاری و دابوونەریت کوشتن و توندوتیژی دژی ژنانی زیاد کردووە، ئەندامێکی یەکێتی ژنانیش دەڵێت: سەروەر نەبوونی یاسا دۆخی ژنانی بەرەو خراپتر بردووە.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

زاڵبوونی ئەقڵیەتی پیاوسالاری و دابوونەریت کوشتن و توندوتیژی دژی ژنانی زیاد کردووە، ئەندامێکی یەکێتی ژنانیش دەڵێت: سەروەر نەبوونی یاسا دۆخی ژنانی بەرەو خراپتر بردووە.

ژنانی ڕۆژنامەنووسی تونس لە پێناو ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان بە ئازادی، لە دژی هەموو جۆرە توندوتیژییەک دەجەنگن، زۆرێکیان لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکی خۆیاندا هەڕەشەیان لێدەکرێت و لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

ژنان لە مەغریب ڕووبەڕووی چەندین بەربەست دەبنەوە لە دەستگەیشتن بە پرۆسەی دادوەری بۆ ڕاپۆرتدانی ئەو توندوتیژییانەی ڕووبەڕووی دەبنەوە.

ژنان لە لیبیا بەدەست چەندین سەختی و ئاستەنگەوە دەناڵێنن، دواهەمینیان بڕیارێک بوو کە، ئەو کەسانەی دەیانەوێت گەشت بکەن بۆ دەرەوەی وڵات بەبێ "مەحرەم" ڕێگەیان پێنادرێت، ئەمەش وەک جۆرێکی نوێ لە سنووردارکردن سەپێنراوە بەسەر ئازادی ژنان لەو وڵاتەدا.

ژنانی پارێزەر و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ لە مەغریب بەرگری لەو ژنانە دەکەن کە دەستدرێژی جەستەیی و سێکسییان لێکراوە و شەڕ دەکەن بۆ نەهێشتنی جیاکاری بەرامبەریان، هەروەها کار لەسەر پەروەردەکردنی ژنان دەکەن بۆ ئەوەی بتوانن بەربەستی ترس و بێدەنگی بشکێنن.

لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، ڕۆژنامەنووسی فەلەستینی، شیرین ئەبو عەقلە، لە کاتی ڕووماڵکردنی هێرشی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەمپی جەنین لە فەلەستین، کوژرا و ڕۆژنامەنووسان داوا دەکەن پارێزگاری لە ڕۆژنامەنووس بکرێت.

ئەنفال بۆ هەموو گەلی کورد ئازارێکی لەبیرنەکراوە و ژنانی تاقانەی ئەنفال ئازارەکانیان دوو هێندەیە، پەرلەمانتاریکیش دەڵێت:حکومەت ئەو پرۆژە یاسایانە جێبەجێ ناکات کە لە بەرژەوەندی تاقانەکانە.

یەکسانی جێندەری بەشێکە لە یاسا و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان و زۆرێک لە کۆمەڵگەکانی جیهان هەوڵدەدەن بۆ بەدەستهێنانی ئەو یەکسانییە بە مەبەستی بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگە.

زەینەب شارنی، چالاکوانی فێمینیستی تونسی، دووپاتی کردەوە کە بزووتنەوەی فێمینیست لە تونس پشتیوانی لە هەوڵ و تێکەڵکردنی پەیوەندی نێوان نەوە جیاوازەکانی ژنان بۆ تێگەیشتن و پەرەپێدانی زیاتری بیری فێمینیستی ناکات.

سەرەڕای هەبوونی یاسای باش، بەڵام جێبەجێنەکردنی وایکردوە مافەکانی ژنان پێشێل بکرێت، ڕێزان شێخ دلێریش دەڵێت: دەبێت دادوەرەکان لە ئازارەکانی ژنان تێبگەن ئینجا بڕیار بدەن.

بەشداربووانی کۆنفرانسی باشووری ئەفریقا دووپاتیان کردەوە بەردەوام دەبن لە خەبات بۆ ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، چونکە تاکە ڕێگەچارەسەری زۆرینەی کێشەکانە.

سەروەر نەبوونی یاسا و ناهۆشیاریی کۆمەڵگە وایکردوە ڕۆژ بە ڕۆژ توندوتیژیەکان زیاتر ببێت، بانوو هەڵەبجەیی دەڵێت: دەبێت ژنان خەبات بکەن بۆ چەسپاندنی مافەکانیان لە دەستوردا.

پەروین ئازاد حکومەتی بە هۆکاری سەرەکی "ژەهراویکردنی زنجیرەیی" لە قەڵەمدا و "یەکگرتوویی و ئامادەبوون لە شەقام"ی بە تاکە ڕێگەی ڕووخانی ڕژێمی ئیسلامی دانا.

ئەنجومەنی یاسادانانی کانتۆنی جزیرەی خۆبەڕێوبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا یاسای خێزانی گەڵاڵە کرد و دەبێتە یاسایەک کە ئیرادە و هەبوونی ژن و خێزان بپارێزێت و لە ناوچەکەشدا نمونەی باشترین یاساکانە.

بە لەبەرچاوگرتنی ئەو مەترسیانەی کە لە ئێستادا لە ئێراندا هەڕەشە لە منداڵان دەکەن و دەستدرێژی سیستماتیکی کەسانی پەیوەست بە حکومەت، پەروین ئازاد چالاکی مافەکان پێی وایە ڕیشەی ئەو دەستدرێژییانە دەگەڕێتەوە بۆ حکومەتی دیکتاتۆری دژە گەل و دژە منداڵ لە ئێران.

ژنانی مەغریب کە بە تەنیا چاودێری منداڵەکانیان دەکەن، لە کاروباری منداڵەکانیاندا خاوەن بڕیار نین، چونکە باوکەکە هەتا دەمرێت خاوەن بڕیاری ژیانی منداڵەکانیانە.

لوبنا عەبدوڵا، سکرتێری جێندەر لە سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی سودان، خستیەڕوو ڕۆژنامەنووسانی ژن بەدەست دوورخستنەوە دەناڵێنن، چونکە وەک هاوکارە پیاوەکانیان لە شوێنی کارەکانیان مامەڵەیان لەگەڵ ناکرێت.

چالاکوانانی مافی ژنان لە مەغریب داوای پێداچوونەوە بە سیستەمی جیابوونەوە لە یاسای خێزان دەکەن، بۆ جێبەجێکردنی گونجاوی یاساکە، دوور لە هەموو جیاکاری و نادادپەروەرییەک.

١١ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی تێپەڕی، پارێزەر ڕەیحان یاڵچینداغ بایدەمیر جەختیکردەوە کە سزانەدانی بکەرانی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی، چەندین پێشێلکاری دیکە ڕوویدا و بەرژەوەندی دەوڵەت لەپێش هەمووانەوە بوو.

خێزانەکانی عێراق و دۆخی ژنان لە ئاستێکی خراپدایە بەهۆی بڕیار و یاساکانی کە دەردەکرێن و تەواو پێچەوانەی مافی مرۆڤ و ژنانن، ئەمەش باڵیکێشاوە بەسەر هەرێم و وایکردووە پیاوان بە دزی ژنەکانیانەوە ژنی دیکە بهێنن.