
پارێزەرێک: یاساکانی تایبەت بە مافی ژنان لاوازن و قاڵبی پیاوانیان پێوە دیارە
یاسا ڕێگایەکە بۆ گەیشتنی ژنان بە مافەکانیان، بەڵام کەموکورتی یاساکان و نەبوونی هۆشیاری ژنان دەربارەی دەقەکان، نەبووەتە هۆکارێک بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

یاسا ڕێگایەکە بۆ گەیشتنی ژنان بە مافەکانیان، بەڵام کەموکورتی یاساکان و نەبوونی هۆشیاری ژنان دەربارەی دەقەکان، نەبووەتە هۆکارێک بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان.

هەنادی عەکیلە، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ جەختی کردەوە لەسەر پێویستی جێبەجێکردنی چوار پەیماننامەی جنێف و پرۆتۆکۆڵی زیادکراو داکۆکیکردن لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بۆ دڵنیابوون لە پاراستنی ژنان لە کاتی ململانێ چەکدارییەکاندا.

دادگاکان پڕن لە سکاڵای ژنان و بەشێكیان تا گەشتن بە ئەنجامی کەیسەکەیان ساڵێک زیاتر دەخایەنێت، سومەییە ئەکرەم، پارێزەرە لە دادگای کۆیە و دەڵێت: زۆرترین کەیسەکانی ژنان لە دادگادا خیانەتی هاوسەرگیرییە، کە دەگەڕێتەوە بۆ بوونی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

دووەمین کۆنفرانسی پارێزەران لە قامیشلۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوەدەچێت، بەشیرە نەجم ئەلدین، هاوسەرۆکی یەکێتی گشتی پارێزەران، ڕۆڵی ژنانی لە پاراستنی مافەکانی ژنان و کۆمەڵگەدا هەڵسەنگاند.

پارێزەران لە کۆبانێ لە ناوچەی فورات لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پشتیوانی لە بڕیارەکەی خۆبەڕێوەبەری دەکەن بۆ دادگایکردنی چەتەکانی داعش کە لەلایەن ئەوانەوە دەستگیرکراون.

زەهرە وەردی، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ جەختی لەوە کردەوە ژنانی مەغریب دەرفەتی ئەوەیان بۆ کراوەتەوە بەشێوەیەکی کاریگەر بەشداری لە ژیانی گشتیدا بکەن و بارودۆخەکانیان باشتر بکەن، بەڵام ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگی بوونەتەوە.

کۆمەڵەکان و بزووتنەوەکانی ژنان لە مەغریب تێدەکۆشن بۆ بەهێزکردنی سیاسی و ئابووری ژنان و یەکسانی ڕەگەزی و بەدیهێنانی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام.

ئاریا مەلا ئەحمەد، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی یاسادانانی هەرێمی جزیرە دەڵێت: بۆ یەکەم جار لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەرتاسەری جیهاندا ژنان خۆیان ئەو بنەما و یاسایانە دەنووسن کە مافەکانیان لە بواری یاسایی دەپارێزن.

ڕندا قەدادە، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ داوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەپەلەی کرد، بۆ ئەوەی تاوانبارانی کوشتنی ژنان بەرپرسیار بکرێن و سیستمێکی دادپەروەرانەی مافەکانی مرۆڤ و دادوەری دروست بکرێت، کە ژینگەیەکی سەلامەت و بێ توندوتیژی مسۆگەر بکات.

کچان و ژنانی میسر تا ئێستاش لە تەمەنێکی بچووکدا لەلایەن خێزانەکانیانەوە خەتەنە دەکرێن و بەدەست ئازارە دەروونی و جەستەییەکانیانەوە دەناڵێنن، ئەمەش سەرەڕای بەتاوان کردنی و سزای توندی تاوانباران ئەنجام دەدرێت.

پارێزەر فەتیحە ئەشاتوو ئاماژەی بەوەکرد، ئەو ژنانەی کە داوای جیابوونەوە دەکەن ڕووبەڕووی چەندین نادادپەروەری دەبنەوە، لەبەرئەوە داوای دووبارە پێداچوونەوە بە یاسای خێزانی مەغریب دەکەن.

گوڵستان سەعید، چاودێری سیاسی، باسی لەوەکرد، کە لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەماندا چەندین ڕاپۆرتی لەبارەی دۆخی مافی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕینەوە هەبووە، بەڵام دەسەڵات وەڵامی داواکارییەکان ناداتەوە.

بەڕێوەبەری نێودەوڵەتی تونس، کارکردن بۆ گۆڕینی عەقڵیەتەکان بە پێویستی دەزانێت بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی ژنان.

ڕژێمی ئێران لەپێناو تێکدانی مێژوو و کولتووری کوردستان، هەوڵ دەدات ناوی کوردی بۆ منداڵانی تازە لە دایکبوو لاببات و ڕێگری لە دەرکردنی بڕوانامەی لەدایک بوونیان بکات.

ژنان لە شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵات ئاماژەیان بەوەکرد کەیسی کوشتنی سۆنیا دەهقان "ئاریاپور" یەکێکە لەو هەزاران کوشتنەی کە بە ڕوونی یاساکانی ئێران نیشان دەدات.

پارێزەرانی ژنان ڕایانگەیاند هاوسەرگیری لە تەمەنی بچوکدا لە ئەسکەندەریا بڵاو بووەتەوە و پێویستە ڕێوشوێنی تاوانکاری دژی ئەو هاوسەرگیرییە بگیرێتەبەر.

ناهۆشیاری تاکەکانی کۆمەڵگە، ئەقڵیەتی پیاوسالاری و سەروەرنەبوونی یاسا وای کردووە ساڵانە ئامارەکانی توندوتیژی دژی ژنان ڕوو لە زیادبوون بکات و پارێزەرێکیش دەڵێت: ئامارەکان دەشاردرێنەوە.

تارنیم خاتر، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ داوای لە هەموو چالاکوانان کرد کە کار بکەن بۆ نەهێشتنی جیاکاری و توندوتیژی دژ بە ژنان لە ئێران و گەڕاندنەوەی مافەکانیان کە لە هەموو پەیماننامە نێودەوڵەتییەکاندا مسۆگەرکراوە.

دوای ئەوەی پەرلەمان دەنگی لەسەر بەپەلەیی حیجاب و پلانی پاکیزەیی نەدا، دەسەڵات بەکارهێنانی زیرەکی دەستکردی بۆ ڕێگریکردن لە دژایەتیکردنی حیجاب ڕاگەیاند، ژنانی تارانیش بێ گوێدانە ئەو یاسایانە درێژە بە خەبات دەدەن و دەڵێن: یەکگرتوویی کلیلی سەرکەوتنە.

لە ئەفغانستان ئەو ڕێکخراوە خێرخوازیانەی کە بە تایبەتی کار بۆ ژنان دەکەن، دەبێت پیاوێک وەک سەرۆک بناسێنن، ئەگەرنا دەبێت چالاکییەکانیان ڕابگرن، ژنێکیش دەڵێت: نابێت ژن ڕادەستی نەفامی ببێت.