سیاسەت
-
بەربژێر و ژنانی کۆیە چی دەربارەی هەڵبژاردن دەڵێن؟
هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە ٢٠ی ئەم مانگەدا بەڕێوەدەچێت، زۆرترین هەوڵەکان بۆ ئەوەیە ئەو بەربژێرانە بچنە پەرلەمان کە خزمەت بەتایبەت بە ژنان و بە گشتی کۆمەڵگە دەکەن.
-
"گەورەترین حزبی سیاسی باشووری کوردستان چاوساخی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیایە"
لە ١ی کانوونی دووەم تا مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ، دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا چەندین زنجیرە هێرشی فڕۆکەی بێ فرۆکەوانی بۆ خاکی باشووری کوردستان و عێراق ئەنجامداوە و تیایدا ١٨ هاوڵاتی گیانی لەدەستدان.
-
پەرلەمانتارێکی مەغریبی: گرنگە لە ناوەندی بڕیاردا هەبوون هەبێت
حەیات ئەومنجوح، پەرلەمانتار ڕایگەیاند، گرنگە ژنان لە ناوەندەکانی بڕیاردان جێگەی خۆیان بگرن و لە ڕێگەی یاساکانی یەکسانی ڕەگەزییەوە نوێنەرایەتی خۆیان لە دامەزراوە سیاسییەکان زیاد بکەن.
-
"بە ئومێدەوە لەم خولەی هەڵبژاردن بڕوانن"
پەرێز عومەر، بەربژێر لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، باس لە گرنگی و ڕۆڵی پارلەمانتارانی ژن دەکات و دەڵێت: ژنان دەتوانن باشتر لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا ڕۆڵ بگێڕن.
-
"بەدەستهێنانی یاسایەکی گونجاو بۆ ژنان ئەرکی پەرلەمانتاران و بە تایبەت ژنانی پەرلەمانتار دەبێت"
هانا شوان، کاندید بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، بۆ پشتگیری کردنی ژنان، هاوڵاتیان بەشداری لە دەنگدان بکەن، چونی ژنان بۆ پەرلەمان وێستگەیەکی دیکەی کارکردن و بەدەستهێنانی مافەکانی ژنان دەبێت.
-
"پێویستە لە خولی شەشەمدا کار لەسەر پرسی ژنان بکرێت"
بەدریە ئیسماعیل، پەرلەمانتاری خولی پێنجەمی پەرلەمان، دەڵێت: ژنان بە دڵسۆزانە کار بۆ دەستەبەرکردنی مافە ڕەواکانیان دەکەن، کاتێکیش دەچنە پەرلەمان دەبێت بەرگی حزبی لە خۆیان دابماڵن.
-
پەیوەندی شەڕ و چەوساندنەوەی ژنان؟
شرۆڤەکارێکی سیاسی لە کرماشان پێی وایە، شەڕ ژنانی خستووەتە ناوەندی قەیران و ژیانی ئەوانی زیاتر لاواز کردووە و ئەو شەڕە دەتوانێ بیانوو بۆ سەرکوتکردنی زیاتری ژنان دابین بکات.
-
ژنانی عێراق؛ دەنگی بەرخۆدان لە بەرامبەر ئاڵنگاری دەرەکیدا
ژنان لە عێراق بەشێکی جەوهەریی پەیکەری کۆمەڵایەتی و سیاسین، فرە بۆچوون و ڕەوت و هەڵوێستیان هەیە بەرامبەر بە دەستێوەردانە دەرەکییەکان کە کاریگەری نەرێنی لەسەر بارودۆخی ئابووری و ژیان هەیە، بەتایبەتی لە ناوچە سنوورییەکان، کە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ژنان و خێ
-
بەشداری ژنان و مافی دەنگدانیان لە هەڵبژاردنەکاندا
مافی هەڵبژاردن لە سیستەمی دیموکراسییدا بۆ هەموو کەسێکە کە مەرجی دەنگدانی هەبێت، بەشداریکردیش لە هەڵبژاردندا هەمان دیدگای هەیە، بەڵام هێشتا ژنان دەرفەتیان بۆ نەڕەخساوە لە بواری سیاسی و بەڕێوەبردندا ڕۆڵی کاراتریان هەبێت.
-
شەهێن محەمەد: پێویستە هەڵوێستەکان دژی داگیرکاری ڕوون بن
بە پێی ئامارێکی سی پی تی، بەهۆی هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا لە ماوەی ٣٣ ساڵدا ٨٤٥ هاوڵاتی مەدەنی بە ئامانج گیراون، بەڵام لە ٪٩٣ی قوربانیان قەرەبوو نەکراونەتەوە.
-
لە قاهیرە چالاکیی فرەلایەنە بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
کۆمەڵەی نیشتیمانی لە میسر هەوڵدەدات ژنان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا شوێن و مافی خۆیان هەبێت، هەوڵی بەرزکردنەوەی هۆشیاری کۆمەڵایەتیش بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دەدەن.
-
ژنان لەبەرچی بە سیستمی كۆتا دەچنە پەرلەمان؟
بەدواداچوونێكی نوژنها، هۆكارەكانی دانانی سیستمی کۆتای ژنان دەخاتەڕوو، ژنانیش باس لەوە دەکەن، کە ئەقڵیەت و دابونەریتی کۆنەپارێزی کۆمەڵگە ڕێگە لە بەردەم ژنان ناکاتەوە بۆ پێشکەوتن لە بوارە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکاندا.
-
عایشە ئەفەندی: لەسەر خاکی ئازادمان باوەش بە زیندانییەکانی دۆسیەی کۆبانێ دەکەین
عایشە ئەفەندی، ئەندامی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان، سەبارەت بە زیندانیانی دۆسیەی کۆبانێ وتی: دۆسیەی کۆبانێ دەرئەنجامی سەرکەوتنی بەرخۆدانەکانە، ئێمە جارێکی تر بە هەمان ڕۆح و لەسەر خاکی ئازادی کۆبانێ یەکتر لە باوەش دەگرین و سنوورەکانی نێوانمان لا دەبەین.
-
"لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕۆژانە شاهیدی مردنی ئەندێشەکان دەبین"
ژنان پێیان وایە تیرۆر بووەتە نەریت و شێوازێکی ئاسایی دەوڵەتی تورکیا، کە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی گرنگ نییە قوربانییەکە لە فەرەنسا بێت یان لە کوردستان.
-
ژنانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئامادە نین بگەڕێنەوە بۆ پێش خۆپیشاندانەکان
پەروین ئازاد سەبارەت بە بەرخۆدانی ژنانی زیندانیکراو وتی: ئەوان گەیشتوونەتە ئاستێک، لە ڕووی فیکری و سیاسییەوە، کە سەرەڕای ئەو هەموو کێشە و ئەشکەنجەیەی لە زینداندا تووشی دەبن، تێکۆشان ڕاناگرن و دەنگیان دەگاتە هەموو جیهانیش.
-
"پەیوەندی نێوان حکومەتی شام و دەوڵەتی تورکیا کاریگەری نەرێنی لەسەر گەلی سووریا دەبێت"
شەیما خەڵەف، ئەندامی کۆمیتەی پارتی نیشتیمانی سووریا پەیوەندییەکانی نێوان دەوڵەتی تورکیا و سووریای هەڵسەنگاندو ڕایگەیاند، کاریگەری نەرێنی لەسەر هەموو پێکهاتەکانی سووریا دەبێت.
-
"دەوڵەتی داگیرکەر شەڕی دژی تاک بە تاکی گەلی کورد دەستپێکردووە"
ناڕەزایەتییەکان دژی تیرۆرکردنی دوو ڕۆژنامەنووسی ئازاد تا دێت زیاد دەبێت و چالاکوانان و ئازادیخوازان ئیدانەی دەکەن، جگە لەوەش داوا دەکەن یاساکانی تایبەت بە پاراستنی ڕۆژنامەنووسان کاریان پێبکرێت.
-
"بێدەنگی هەرێم و عێراق داگیرکارییەکانی زیاد کردووە"
داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا تا دێت زیاد دەکات، زیندانێکی سیاسیش هۆکارەکەی دەگەڕێنێتەوە بۆ بێدەنگی حکومەتی هەرێم و عێراق.
-
ژنانی میسر یەکسانی ڕەگەزییان دەوێت
ژنانی میسر تیشکیان خستەسەر ڕۆڵ و بەشداری ژنان لە پارتە سیاسییەکانداو ڕایانگەیاند، بە بەراورد بە ڕابردوو بەشداری سیاسی ژنان باشترە، بۆیە پێویستە یەکسانی ڕەگەزی لە هەموو بوارەکاندا هەبێت.
-
نەسرین عەبدوڵا: دەبێت ژن شۆڕش بێت و بەرامبەر زوڵم بتەقێتەوە
نەسرین عەبدوڵا، فەرماندەی یەپەژە هەڵسەنگاندنی بۆ جەنگی جیهانی سێیەم کردو داوای لە ژنان و گەل کرد کە بەرەیەکی هاوبەش لەسەر بنەمای مۆدێرنیتەی دیموکراتیک بونیاد بنێن.