سارا ڕەزا: پێویستە یاسای چوارچێوە پرسی کورد بە یاسایی بکات
دەرچوونی یاسای چوارچێوە لە پەرلەمانی تورکیا هەنگاوێکی گرنگەو بۆ یەکەمجارە لە پەرلەمانی تورکیاو لەلایەن دەوڵەتەوە پرسی کورد دەخرێتە ناو یاساو بریارەکانی دەوڵەتەوە، چالاکوان سارا ڕەزا دەڵێت: لەناو پەرلەمانی تورکیادا بۆ یەکەم جارە باسی دۆزو مافی کورد دەکرێت.
دێرین ڕەحیم
سلێمانی- بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر ڕووی لە ئاڵۆزی کردووە و شەڕ و ململانێی زلهێزەکان لە ناوچەکەدا بەردەوامە، لە ناو ئەو ئاڵۆزییانەدا ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەرپەرشتی گەورەترین پڕۆسەی ئاشتیی دەکات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە پرسی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکە لە باکووری کوردستان و تورکیادا، ڕاگرتنی شەڕو دەرچوونی یاسای چوارچێوە لە پەرلەمانی تورکیا بەرهەمی ئەوتێکۆشانەیە کە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندانەوە ڕابەرایەتی دەکات، لەوبارەیەوە سارا ڕەزا، چالاکوانی سیاسی قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد.
" پێویستە دەوڵەتی تورکیا یاسایی تر دابڕێژێتەوە یاسایی نوی هەبێت مافی گەلی کوردی تێدابێت"
سارا ڕەزا وتی: یاسای چوارچێوە لە ١٢خاڵ پێکهاتووە لە کە لەپەرلەمانی تورکیا خوێنرایەوە و ڕەخنەیەکی زۆری لەسەر بوو، هەڤالانی تەڤگەری ئازادی وکەسایەتی و ڕۆشنبیران بۆ خۆیان ڕەخنەیەکی زۆریان لەسەری هەبوو ئەو ١٢خاڵەهیچ مادسەیەکی تێدا نەبوو بۆ گەلی کورد و مافی گەلی کورد، لەناو پەرلەمانی تورکیادا بۆ یەکەم جارە باسی دۆزی کورد و مافی کورد دەکرێت ئەم یاسایە وەرچەرخانێکی گەورەیە لە مێژووی تورکیادا، چونکە سەردەمێک بوو دەوڵەتی تورکیا بوونی کوردی قبووڵ نەبوو، ئەوەی ئەمڕۆ خەباتی بۆ دەکرێت و وەرچەرخانێکی نوێیە، هەنگاوێکی گرنگە بۆ خەباتی سیاسی و یاسایی، دەوڵەتی تورکیا لە ڕابردوودا هەرگیز دانوستاندنەکانی نەبردووەتە پەرلەمان ئەمە جاری یەکەمە و هەمیشە لە کاتی دانوستاندنەکاندا دەوڵەت وازی لە شەڕ نەدەهێنا، بۆیە ئەمجارە دەڵێین جیاوازە، ئەو یاسایە لەچوار کۆمیسوین پێک هاتبوو''کۆمیسیونی بێ چەک و ستراتیژی و کۆمیسیۆنی حقوق و داد و کۆمیسۆنی هەمەلایەنەیی کۆمەڵایەتی بوون و کۆمسیونی ناسین و شۆپاندن'' ئەمانە بە پراکتیکی نەکەوتوونەتە کار، ئەگەر بمانەوێت چارەسەری بەو یاسایە بکرێت و یاسایی تر بەیەتە پەرلەمانی تورکیا ئەو یاسایە هەموو کێشەکانی کورد چارەسەر ناکات، بۆیە پێویستە دەوڵەتی تورکیا یاسایی تر دابڕێژێتەوە یاسایی نوی هەبێت مافی گەلی کوردی تێدابێت، بەڵام تەنیا ئەو یاسایە بوو کە چەکەکانمان دابنرێت ئایا گرنتی و ج مافێک هەیە کە چەک دابنێت چ مافێکی دەستووری و یاسایی هەیە تا تۆ چەکەکان دابنێیت، دەبێت یاسایی تر دابڕێژرێتەوە دەبێت ئەو یاسایانەیی دەبێت مافی هیوا لەخۆیی بگرێت و ئازادیی ڕێبەر ئۆجەلان بێت و ئازادیی زیندانیانی سیاسی بێت دەبێت لەناو پەرلەماندا ئەو یاسایە دەنگی لەسەر بدرێت،نابێت کەسێک لەدانووستاندابێت لەگەڵت بەڵام لەزینداندابێت و گفتووگۆیی لەگەڵ بکەیت و لەسەر مێزی دانووستانبێت، بۆیە دەبێت ڕێبەر ئۆجالان ئازاد بکرێت دەبێت مافی دەستووری و یاسایی و حقوقی لەپەرلەمانی تورکیادا دانی پێدابنرێت.
" ئازادی سەرۆک ئۆجالان خاڵی سەرەکی ئەم پڕۆسەیەیە و گرنگترین هەنگاوە"
ئەوەشی خستەڕوو،بە یاسای چوارچێوە کێشەکان چارەسەر ناکرێت، چۆن باخچەلی لەدەرەوەی یاسا و ئەو خاڵانە دەڵێت: "دەبێت مافی هیوا بدرێت بەڕێبەر ئۆجالان و ئازاد بکرێت"، دەبێت بە پراکتیکی ئەمە بسەلمێنرێت، ئازادی ڕێبەر ئۆجالان خاڵی سەرەکی ئەم پڕۆسەیەیە و گرنگترین هەنگاوە، سەرەتای ئەم پرۆسەیە بە بانگەوازە مێژووییەکەی سەرۆک ئاپۆ دەستی پێکرد و بە ئازاد بوونی ئەو ئەم پڕۆسەیە دەگاتە کەناری ئارامی، ئازادکردنی ڕێبەر ئۆجالان داوای هەموو گەلی کوردە و دژی ئەم گۆشەگیرییەن، دەبێت بێتە ناو یاساوە لەپەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت، بەو یاسایە کیشەکان چارەسەرنابێت دەبێت یاسایی نۆی بێتە بێتە پەرلەمان و لەسەر یاسای تر کاربکرێت.
"ڕۆڵی ژنان و کۆمەڵگە گرنگ دەبێت"
سارا رەزا وتیشی: ئەرکی کۆمەڵگە و ژنان و گەنجانە هاوکاری ئەم پڕۆسەیە بکەن، لەئیستادا ئێمە لەدانووستانداین چەنێک ماف دەدەیت، دەبێت ئەوەندەش ماف وەربگریت لەبەر ئەوە پێویستە یاسای تر هەبێت و بەدەستوور و یاسا بچەسپێت بۆ ئەوەی بتوانێت ئەو یاسایانە جێبەجی بکات، هەڵبەتە لێرەدا ڕۆڵی ژنان و کۆمەڵگە گرنگ دەبێت بەرەوپێش چوونی ئەو پڕۆسەیەبێت لەبەر ئەوە ئەو پڕۆسەیە بەهەمەهەنگی بێت نەک تەنیا لەسەر دەوڵەتی تورکیا بێت، دەبێت فشار لەدەوڵەتی تورکیا بکرێت کەهەنگاوی کاریگەرتر بندرێت هەنگاوی یاسایی تێدابێت، دەبێت کۆمەڵگەو ژنان و گەنجان جەباتێکی مەدەنی بکەن و فشار لەدەوڵەتی تورکیا بکەن ئەو پڕۆسەیە بڕواتە پێشەوە ئێمە وەک ژنانی کورد لەپێناوی ئاشتیدا شەڕمان کردوەو ئێستاش زۆرینەی گەلی کورد بەژنانیشەوە لەگەڵ پڕۆسەی ئاشتیداین و دەمانەوێت دەستی ڕێبەر ئۆجالان و مێزی گفتوگۆ بەهێزبکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت ژنانی تورکیا دئیتر واز لەو ڕەگەزپەرستیەیی خۆیان بهێنن، دەبێت بەزهنیەتێکی مەدەنیەوە تێکۆشان بکەن، وەک ژنانی کورد چۆن ئێستا لەڕۆژئاوا و باکوری کوردستان و چواربەشی کوردستان خەبات وتێگۆسان دەکەن دەبێت ئەوانیش خەبات و تێکۆشان بکرێت، ئەوانیش لەماوەی ئەم ٥٢ساڵەدا زاهنیەتی ڕەگەزپەرستی زاڵ بووە بەسەریاندا، زەرەری زۆریان کردوە ژنانی تورکیا ژیانیان لێشێواوە لەڕووی مادی ومەعنەوی منداڵەکانیان شەهید بووە، بۆیە دەبێت ئەوانیش خەباتی مەدەنی بکەن و تێکۆشان بکەن، بۆیە ئەتیگراسوێنێکی دیموکراتیک پێکبهێندرێت دەبێت ئەو پڕۆسەیە سەربگرێت و دەشبینین ژنانی کورد چۆن لەڕۆژئاوای کوردستان چۆن خەبات و تێکۆشانیان کردووە کەئێستا بوونەتە نموونەی ژنانی جیهان، ڕێبەر ئۆجالان هەمیشە هەوڵی ئەوەی داوە ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەمیشە خاوەنی تێکۆشان و بەرخۆدانی خۆیان بن، لەئێستادا ڕێبەر ئۆجالان خەریکی مانیفستۆی ژنە دەنووسێتەوە، تاکە سەرکردەیە کەباسی مافی ژن و بەرخۆدانی ژنان دەکات، تاکە فەیلەسوفە کەبتوانێت لەسەر مافی ژن داکۆکی بکات، رێبەر ئۆجالان دەڵێت "ئەو چەقۆیەئ لەپشتی کۆمەڵگەدا گیربووە ئەوە ژنە دەبێت ئەو چەقۆیە لەپشتی کۆمەڵگە دەربهێنێت" ئینجا ژنان دەتوانن بەتەواوی ماف وتێکۆشانی خۆیان و ژن بوونی خۆیان بپارێزن لەبەر ئەوە دەبێت ژنانی تورکیاش بەهەمان ئەقڵیەتەوە تێکۆشان بکەن، بۆ ئەوەی فشار بخرێتە سەر دەوڵەتی تورکیا و مێزی گفتوگۆ بەهێز بکرێت و پڕۆسەیی ئاشتی بەڕێوەبچێت.
لە کۆتایی قسەکانیدا سارا ڕەزا وتی: ڕێبەر ئۆجالان مەخاتبی یەکەمە بۆیە تا ڕێبەر ئۆجالان ئازاد نەبێت ئەو یاسایە سەرناگرێت و بەمەبەستیش ناگات، کۆتایی پێنایەت بەڵام پڕۆسەکە دوادەخات، یاسای چوارچیوە دەبێت خاڵی تری بۆ زیاد بکرێت، دەبێت یاسای نۆی لەپەرلەمان بێتە کایەوە، دەبێت مافی کورد بە پراکتیک لەناو یاسادا جێبەجی بکرێت، لەڕووی دادپەروەری و زمان و لەرووی کولتوورەوە دەبێت ئەمانە بدرێت بەکورد، ئەو کاتە دەتوانین بڵێین ئەو یاسایە مافی کۆمەلگەی کوردی و کۆمەڵگەکانی تر نەتەوەکانی تری ناو تورکیا دەستەبەر دەکرێت.