ڕەنج و ئابوری
-
خاوەن پێداویستییەکی تایبەت ئەزموونی خۆی بۆ خاوەن پێداویستییەکانی دیکە دەگوازێتەوە
سەوزە مەعروف، بەهۆی نەخۆشیەوە بینایی چاوەکانی لەدەست داوە، بەڵام ماوەی زیاتر لە ٣٠ ساڵە کاری درومانی دەکات، وەک مامۆستایەکی خۆبەخش لە ڕێکخراوێکدا وانە بە نابینایان دەڵێتەوە.
-
خولە پیشەییەکان یارمەتی بەدەستهێنانی بژێوی ژنان دەدەن
ژنانی کۆیە لە ڕێگەی خولە پیشەییەکانەوە هەوڵی دەستەبەرکردنی بژێوی ژیانیان دەدەن، ژنانی بەشداربووش دەڵێت: فێربوونی پیشەی نوێ هاوکارییەکە بۆ ژنان.
-
بەهێزکردنی ئابووری ئەو ژنانەی توندوتیژیان بەرامبەر کراوە دەرفەتێکە بۆ باشبوونی دۆخیان
پرۆژەی بەهێزکردنی ئابووری بۆنەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان لە کۆمەڵگەدا و کۆنتڕۆڵکردنی ئەم دیاردەیە کار دەکات.
-
هەبوونی شارەزایی لە بوارێکدا هۆکارە بۆ بەدەستهێنانی کار لەلایەن ژنانەوە
بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا ژنان هەوڵیان داوە و لە بوارێکدا شارەزاییان پەیداکردووە، بوونەتە خاوەن کاری تایبەتی خۆیان و داهاتوویان بۆ خۆیان بنیاد ناوە.
-
لە ڕۆژهەلاتی کوردستان ژنانی کرێکار لەژێر بارودۆخێکی سەختدا کار دەکەن
بەهۆی نەبوونی هەلی کار لە شاری سەردەشت، ژنان لە شارەکانی مەهاباد و بۆکان بۆ دروێنەکردنی نۆک، ڕۆژانە ٢٠٠ کیلۆمەتر بە مینی پاسە کۆنەکان دەڕۆن و لە ژێر بارودۆخێکی مەترسیدار و سەختدا کار دەکەن.
-
ژنانی بنت جەبەلی لوبنان سەرەڕای بارودۆخی شەڕ لە بەرخۆداندان
لە لوبنان بەهۆی قەیرانی ئابووری و شەڕی ئێستا ژنان ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگی دەبنەوە، کۆمەڵێک ژن لە شاری بن جەبەل بۆ یارمەتیدانی ژنان کۆمەڵەیەکیان دامەزراند.
-
ئابووری ژنان لە ڕێگەی چالاکییەکانییەوە هەلی کار بۆ ژنان دەڕەخسێنێت
ئاسیا عوسمان، وتەبێژی ئابووری ژنان سەر بە کۆنگرەی ستار لە دێرک باسی لە کارەکانیان کرد و ڕایگەیاند، ئابووری ژنان لە ڕێگەی کارەکانییەوە هەلی کار بۆ ژنان دەڕەخسێنێت.
-
"بە سایەی شۆڕشی ڕۆژئاوا، ژنان هەلی کاریان بۆ ڕەخسا"
شیلان ئەحمەد، خاوەنی چێشتخانەی شیلانی ژنان، باسی یەکەم پڕۆژەی ئاشخانەی کرد و ڕایگەیاند، بەهۆی شۆڕشی ڕۆژئاواوە ژنان هەلی کاریان دەستکەوت.
-
بەرەوپێشچوونی ئابووری هەلی کاری هەمەچەشن بۆ ژنان دەڕەخسێنێت
ئابووری یەکێکە لەو پایانەی کە کۆمەڵگەکان پشتی پێدەبەستن، هەرچەند ئابووری سەرکەوتووتر بێت، گەشەسەندنی زیاتر بەردەوام دەبێت.
-
"لە بواری پیشەسازی نیمچە قورسدا، بوونی ژنان دەردەکەوێت"
میدیا نیعمەتی، پسپۆڕی دیجیتاڵ مارکێتینگ بەشداری پێشانگای "ئارد، نان، شیرینی و شوکولاتە"ی کرد کە لە شاری کرماشان کرایەوە و ڕایگەیاند، بەراورد بە ڕابردوو، بوونی ژنان لەو پیشەسازییەدا زیادی کردووە.
-
شەکر و هەنگوین لەلایەن ژنێکی تونسیەوە بەرهەم دەهێندرێت
سەلوا شەمامی تونسی، جگە لە کاری ئەندازیار لە دامەزراوەیەکی گشتیدا، بە مەبەستی بەرهەمهێنانی شەکر، قاوە و هەنگوین لە چاڵەکانی خورما کاردەکات و ڕووبەڕووی بەربەست دەبێتەوە.
-
ژنان بە کارکردن لە بوارە جیاجیاکاندا بژێوی ژیان بەدەستدەهێنن
لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە ڕەخساندنی هەلی کار بۆ ژنان، ژنان هەوڵ دەدەن پشت بەخۆیان ببەستن و سەربەخۆیی ئابووری خۆیان بەدەستبهێنن.
-
لە ڕێگەی کارە دەستییەکانییەوە کولتووری کۆن و نوێ تێکەڵ دەکات
کاری دەستی لەو پیشانەیە کە ژنان هەر لە کۆنەوە ئەنجامی دەدەن و تا ئەمڕۆش پارێزگاری لێ دەکەن، ئیبتیسام سالم، ژنێکە شارەزا و لێهاتووە لە چنین و دوورین لەسەر چەرم، لە ڕێگەی کەرەستەی کۆنەوە بەرهەمی نوێ دروست دەکات و کاری ڕیسایکلین دەکات.
-
ئەنیتا ژنێکی نیپاڵییە و لە سلێمانی کاری بەرگدرووی دەکات
ئەنیتا لاما، کاری دیزاین و چنین خەونی منداڵی بووە و دەڵێت: ئێمەی ژنان دەتوانین کارەکانمان بە باشی ئەنجام بدەین، لە وڵاتی خۆمان بێت یاخود وڵاتانی بیانیدا بێت.
-
نانی ساج؛ کولتوورێکی زیندوو هێڵدراوەیە لای ژنانی عەرەب
سەرەڕای پەرەسەندنی شێواز و ئامرازەکانی بەرهەمهێنان و دۆزینەوەی ئامێری دروستکردنی نان، ژنانی گوند هێشتا پێیان باشە نانی ساج بە بەکارهێنانی شێوازە کۆنەکان دروست بکەن و وەک کولتوورێک بیهێڵنەوە.
-
"کرێکاران لە زۆرێک لە مافەکان لە لایەن ڕژێمی سەرمایەدارییەوە بێبەش دەکرێن"
لە ڕەققە، یەکێتی کرێکاران کار بۆ سەپاندنی مافی کرێکاران دەکات، هەروەها هەوڵ دەدات سەندیکایەکی تایبەت بۆ ژنانی کرێکار دابمەزرێندرێت.
-
"بەو دەرفەتانەی شۆڕش بونیادی ناوە دەبێت ژنان خاوەن ئیرادە بن"
ئەناهید یوسف، ژنێکی کرستیانەو تەمەن ٥٦ ساڵە، خەڵکی قامیشلۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە، دوای خانەنشین بوونی لە وانەوتنەوە و دوای ئەوەی شۆڕش دەرفەتی جۆراوجۆری بە ژنان بەخشی، لە ماڵەکەی خۆی دەستی کرد بە دروستکردنی شیرینی.
-
"ئامانجمە فرۆشگایەک بکەمەوە هەمووی ژن بێت"
سەرەڕای بوونی ڕێگریەکانی کارکردنی ژنان، شۆخ نەسرین بە چەندین کار لەگەڵ منداڵەکانیدا بژێوی ژیانی خۆی و خێزانەکەی دابین دەکات، ئامانجی گەورەکردنی کارەکانیەتی بۆ ڕەخساندنی هەلی کار بۆ ژنان.
-
"شەڕڤانان بە چەکەکانیان و جوتیارانیش بە چاندن ئەم خاکە دەپارێزن"
کۆمیتەی ئابووری ژنانی کۆنگرەی ستار لە تل تەمر دەستی کردووە بە کۆکردنەوەی بەرهەمی کێڵگەکانی جۆ و گەنم، ئاماژەی بەوەکرد، ئەو تۆوەی ئەمڕۆ کۆدەکرێتەوە ڕووی بەرخۆدان نیشان دەدات.
-
کازیوە یەکەمین ژنە لە خورماڵ کافێیەک بکاتەوە
کازیوە لە خورماڵدا کافێیەکی کردووەتەوە و گەنجان و بە تایبەت ژنانی گەنج ڕووی تێدەکەن، دەشڵێت: بۆ گەشتن بە هەر ئاستێک لە ژیاندا پێویستە قوربانی بدەیت.