ڕەنج و ئابوری
-
حکومەتی عێراق لە بودجەدا ژنانی پەراوێز خستووە
لە بودجەی پەسەندکراوی ساڵی ٢٠٢٣دا حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان کەرتی ژنانیان پەراوێز خستووە و تەنها ڕێژەی ٪٣ی بۆ سێ ساڵی داهاتوو بۆ ژنان دانراوە.
-
سماقی چیاکانی چەولیگ بووەتە سەرچاوەی بژێوی بۆ ژنان
ڕەمزیە کایا کە بۆ بژێوی ژیانی لە چیاکانی چەولیگ سماق کۆدەکاتەوە، دەڵێت: "هەر قۆناغێکی کۆکردنەوەی سماق پێویستی بە ڕەنج هەیە، ئێمە سوود لە نیعمەتەکانی خاکەکە وەردەگرین.
-
کارگەی نانی تیری دەوەن هەلی کارە بۆ کۆمەڵێک ژن
لە هەرێمی ڕاپەڕین ژنان کار دەکەن و دەیانەوێت ڕێگرییەکانی بەردەمیان بشكێنن، کارگەی نانی تیری دەوەن لە شاری ڕانیە، بووەتە هەلی کار بۆ کۆمەڵێک ژن و بە کارکردن بژێوی ژیانیان دابین دەکەن.
-
"دەوڵەتی تورکیا هۆکارێکە بۆ خراپبوونی دۆخی هەرێم"
دواکەوتنی مووچە و دابەشنەکردنی بووەتە هۆی خراپی دۆخی ژیان کردن و دروستبوونی هەژاری، مامۆستایەکیش دەڵێت: دەوڵەتی تورکیا هۆکارێکە بۆ دروستبوونی ئەم دۆخە.
-
ژنانی جوتیار باس لە ئەزموونی سەرکەوتنیان دەکەن
ژنانی جوتیار باس لە ئەزمونی دەستکردنیان بە پڕۆژەی کشتوکاڵی دەکەن و ڕاهێنەرێکیش دەڵێت: ئەم پرۆژانە کە ژنان بەشداری تیادا دەکەن سەرکەوتوو ترن و دەستی ژنان هەمیشە لەناو پرۆژە جیاوازەکان دایە
-
لە ئێران نرخی نان بەرزبووەوە و فرۆشتنی ئاستەنگ کرا
لەگەڵ ئاستەنگ کردنی فرۆشتنی نان دوای بەرزبوونەوەی نرخی نان لە ئێران، هاوڵاتیان چەند کاتژمێرێک چاوەڕێ دەکەن بۆ کڕینی نان.
-
بازاڕی کۆنەی مهاباد؛ دەرخەری دۆخی کارکردنی ژنان و کاریگەری فرۆشتنی کاڵای ستۆک
بازاڕی کۆنە لە شاری مهاباد، ناوەندی کڕین و فرۆشتنی کاڵای ستۆکە و بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی دۆلار و سنووردارکردنی بازاڕی ئۆنلاینەوە ڕووبەڕووی لاوازی بووەتەوە، بەڵام ژنان بە بەکارهێنانی فرۆشتنی ئۆنلاین توانیویانە درێژە بە کارەکانیان بدەن.
-
پڕۆژەی "نانی ماڵی ئێمە" هەلی کار بۆ ژنان دەڕەخسێنێت
نەغم غەتاسی فەڵەستینی بە سوور بوون و ڕەنجی خۆی لەناو سەختی گەمارۆدا لە غەززە، بۆ یەکەم جار پڕۆژەیەکی دامەزراند بە ناوی "نانی ماڵی ئێمە"، هەلی کاری بۆ ژنانی دیکەش ڕەخساندووە.
-
کردنەوەی مەرزی کێلێ کێشەکانی گوندی بێورانی زیاتر کردووە
نەسرین ب. دەڵێت: کردنەوەی بازاڕی کێلێ هیچ کاریگەرییەکی لەسەر ئابووری گوندی بێوران نییە، تەنها ژاوەژاوی ئۆتۆمبێلەکان کە لە شارەکانی تری ئێرانەوە دێن بۆ ئێمە زیادی کردووە.
-
بەرزبوونەوەی نرخ لە ئێران؛ بەکارهێنانی بەرهەمە شیرەمەنییەکان دابەزیوە
ناوەندی ئاماری ئێران بەرزترین بەرزبوونەوەی نرخی خۆراکی لە ماوەی مانگێکدا تۆمار کردووە، هۆشیاریش لەسەر شەپۆلێکی چاوەڕوانکراوی بەرزبوونەوەی نرخی هەموو جۆرە بەرهەمە شیرەمەنییەکان دەدات.
-
دابەشنەکردنی مووچە ژیانی فەرمانبەران و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی سەخت کردووە
پێنەدانی مووچە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە فەرمانبەران و مووچەخۆران قەیرانی ئابووری دروستکردووە و بە تایبەت کاریگەری لەسەر ژنان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان هەیە.
-
"زستان هیچ شوێنێک نییە بۆی بچین و پارەی بەنزینیشمان نییە'
موحەبەت بەشەر چەندین ساڵە هەنگەوانی دەکات و ئاماژەی بەوەکرد، هەنگوینی گەڤەر دەرمانی هەموو نەخۆشییەکانە، بەڵام داهاتیان بەهۆی قەیرانی ئابووریی ئێستاوە کەمی کردووە.
-
تاران... هەڕەشە و نائەمنی ئازاری فرۆشیارانی سەر شەقامەکان زیاتر دەکات
کارکردن لە بواری ئابووریدا بەشێوەی نافەرمی لە ئێران ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەبێت، ئەمەش بە هۆی زیادبوونی ژمارەی فرۆشیارانی سەر شەقامەکان و ئەو کێشە و سەختییە زۆرانەی کە لە تارانی پایتەخت ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.
-
قەیرانی ئابووری کاریگەری لەسەر بێرییەکانیش هەیە
ئەو ژنانەی کە هەموو ڕۆژێک دەچنە زۆزانەکان، بەهۆی قەیرانی ئابوورییەوە وەک کرێکارانی دیکە لە دۆخێکی سەختدان، چونکە ژنان بۆ چەند کاتژمێرێک لە دەشتاییەکان و گوندەکانیان کار دەکەن، بەڵام بە داهاتی شیر و پەنیر ناتوانن پێداویستی ڕۆژانە دابین بکەن.
-
خەباتی ژنانی کرێکار لە گەرمای سەختی هاویندا
سەرەڕای سەختی و بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، ژنانی کرێکار بە سەختی کار دەکەن بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە ژیان و دەڵێن: گەرمی ڕۆژ ڕێگری لە کارەکانمان ناکات.
-
ژنانی ئامەد ناوەندێکی هاوکاری بۆ کارەکانی ژنان دەکەنەوە
یەکێک لە ئەندامانی ناوەندەکە باس لەوەدەکات کە، هەوڵ دەدەن هاوکارییەکانی ژنان، کە لە ٦ ژنەوە دەستیان پێکردووە، زیاد بکەن و بانگهێشتی ژنانی دەستڕەنگین دەکەن کە بەرهەمەکانیان بخەنەڕوو.
-
نایەکسانی و هەراسانکردن... پێشێلکارییەک ڕووبەڕووی کرێکاران دەبێتەوە لە ئێران
ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی پەراوێزخراو لە ئێران بە شێوەیەکی وەرزی، سەرەڕای نەبوونی ئاسایشی کۆمەڵایەتی بە کرێیەکی کەم بۆ دابینکردنی بژێوی خێزانەکانیان کار دەکەن.
-
"ژنان بوونەتە قوربانی دەستی قەیرانی ئابووری"
هەرێمی کوردستان لە قەیرانێکی ئابووری سەختدایە بەهۆی ئەو قۆرخکاریەی لەلایەن حزبە دەسەڵاتدارەکانەوە لە موچەدا دەکرێت، ئابووریناسێکیش دەڵێت: ژنان زەرەرمەندی یەکەمن لە قەیرانی ئابووریدا.
-
بەهێزکردنی ئابووری ژنان پێشێلکارییەکانی سەریان ڕەت دەکاتەوە
هیند ئیسماعیل، پارێزەر دووپاتی کردەوە کە بەهێزکردنی ئابووری یەکێکە لەو کەرەستە گرنگانەی کە دەتوانێت زۆرێک لە کێشەکانی ژنان چارەسەر بکات، بەو پێیەی وایان لێدەکات بتوانن هەر پێشێلکارییەک کە تووشی دەبن ڕەت بکەنەوە.
-
گەمارۆکان ناتوانن ڕێگری لە بەرخۆدانی ژنان بکەن
ماوەی چوار ساڵە پەدەکە گەمارۆی خستووەتە سەر کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور، بەڵام سەرەڕای ڕێگری و سەختی گەمارۆکان دانیشتوانی کامپەکە دەستبەرداری بەرخۆدان نەبوون.