ژینگه
-

فەوزیە عەبدی: ئاوی فورات لە نزمترین ئاستدایە
فەوزیە عەبدی، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی یاسادانانی هەرێمی فورات سەبارەت بە بڕینی ئاوی فورات لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ڕایگەیاند، بەهۆی هۆکاری سیاسی و داگیرکاریەوە ژیانی ٥ ملیۆن کەس لە مەترسیدایە.
-

چالاکوانانی ژینگەپارێز لەگەڵ هاتنی بەهاردا دەستیان بە چالاکییەکانیان کرد
چالاکوانانی ژینگەپارێز لە سەرەتای بەهارەوە دەستیان بە چالاکییەکانیان کرد و لەگەڵ کۆمەڵێک خوێندکار لە دامێنی چیای ئاویەر ڕاهێنانی دۆستایەتی سروشتیان ئەنجامدا و نەمامیان چاند.
-

پڕۆژەی "ژیان" جێگای بەرهەمی کولتووری دایکە
شەڤین محەمەد، وتەبێژی کۆمیتەی ئابووری کۆنگرەی ستاری کانتۆنی قامیشلۆ، سەبارەت بە ئامانجی پڕۆژەی ژیانی کولتووری کە لە دێرک گەشەی پێدراوە، وتی: "ئامانجمان لەم پرۆژەیە ئەوەیە کە ژنان ببنە خاوەن کار و بەرهەم و بگەڕێنەوە سەر خاکەکەیان".
-

لەیلا ساروخان: بەپێی دەرفەتەکانی بەردەستمان پێداویستی کشتوکاڵ دابین دەکەین
لەیلا ساروخان، هاوسەرۆکی دەستەی کشتوکاڵ و ئاودێری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، دۆخی کشتوکاڵی ناوچەکەی هەڵسەنگاند و ئاماژەی بەوەدا، بەهۆی کەمی بارانبارینەوە هەوڵدەدەن پرۆژەی کشتوکاڵی نوێ پەرە پێبدەن.
-

"گرتنی کاربۆن" وەک چارەسەر بۆ گۆڕانی کەشوهەوا پەنای بۆ دەبرێت
کارگەی گرتنی کاربۆن دیزاین کراوە بۆ وەستاندنی بڵاوبوونەوەی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن-CO2، کە دروست دەبێت و دەچێتە ناو هەواوە.
-

لەنجە حسێن: چالاکی گۆی زەوی و جوڵانی بەردەوامی بوومەلەرزە دروستدەکات
جوڵەی بەردەوامی گۆی زەوی و چالاکییەکانی، وزە کۆدەکاتەوە، لەپێناو دەرکردنی ئەم وزەیەدا بوومەلەرزە ڕوودەدات و کارەساتێکی سروشتی بە دوای خۆیدا دەهەنێت، مامۆستایەکی جیۆلۆجیش دەڵێت: دەبێت دوای بوومەلەرزە لێکۆڵینەوە بکرێت بۆ کەمکردنەوەی کارەساتەکانی داهاتوو.
-

پشکی ئاوی عێراق ٧٠% کەمی کردووە
پشکی ئاوی عێراق ٧٠% کەمی کردووەو وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، دروستکردنی بەنداو لەلایەن تورکیا و ئێران و ڕێکارەکانیان بۆ کەمکردنەوەی پشکی ئاوی عێراق لە ڕووبارەکان، بووەتە ھۆی کەمبوونەوەی ئاستی ئاوی عێراق.
-

"پێویستە یەکگرتنی نێونەتەوەییی ژنان زیاتر بکرێت"
ڕازیە ئەلوەحیشی چالاکوانی بواری ژینگە لەسەر گرنگی پشتگیریکردنی تواناکانی ژنان لەگەڵ گۆڕانی کەش و هەوادا جەختدەکاتەوە کە ژنان زیاتر لە دەوروبەریان و خێزان کاریگەریان دەبێت.
-

"جیهان ڕووبەڕووی کێشەیەکی گەورەی پیسبوونی ژینگەیی دەبێتەوە"
نالین عیسا، ئەندازیاری کشتوکاڵی و بەڕێوەبەری شەتڵگەی شەهید بارین، ئاماژەی بەوەکرد کە ژینگە لە مەترسییەکی گەورەدایە و پێویستە هەموو کەسێک ئەرکی پاراستنی سروشت بگرێتە ئەستۆی خۆی.
-

هەر تاکێکی عێراقی ڕۆژانە ٢ کیلۆ پاشماوەی خۆراکی بەفیڕۆ دەدات
وەزارەتی ژینگەی عێراق پڕۆژەی "سفر بەفیڕۆدان" دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە، ڕاشیگەیاند، پاشماوەی خۆراکیی ڕۆژانە دەگاتە ٢٠ هەزار تەن لە سەرتاسەری عێراقدا.
-

تورکیا بە دروستکردنی بەنداو بوومەلەرزەی وێرانکار دروستدەکات
بوومەلەزرە بە سروشتییەکەی، دیاردەیەکە لەرزینێک یان زنجیرەیەک لەرزینە لەسەر زەوی ڕوودەدات و چرکەکانی دیاری نەکراوە، بەڵام بوومەلەرزەی ناسروشتی "دەستکرد" بەهۆی مرۆڤەکانەوە ڕوودەدەن و دروستکردنی بەنداو هۆکارێکی سەرەکییە.
-

ئەستیرەیەکی کلکداری سەوز لە زەوی نزیک دەبێتەوە
ئەستێرەیەکی کلکداری سەوز دوای ٥٠ هەزار ساڵ، ئەمڕۆ جارێکی دیکە لە زەوی نزیک دەبێتەوە.
-

باخچەی هەڤساڵی هەزاران ساڵە ڕووبەڕووی لەناوچوون دەبێتەوە
سەلام ئەسلان، هاوسەرۆکی یەکێتی ژووری ئەندازیاران و تەلارسازانی تورکیا، خستیەڕوو باخچەی هەڤساڵ، کە لە لیستی میراتی جیهانیدایە، بەهۆی زبڵ و خاشاک و بیناسازی نایاساییەوە بەرەو لەناوچوون دەچێت.
-

قارچکە مشەخۆرەکان بۆ سوڕی ژیان گرنگن
قارچکە مشەخۆرەکان کە لەسەر دارە مردووەکان دەژین، بەهۆی لێکچوونیانەوە بە "کلکی قەل" بەناو دەکرێن و پێکهاتەیەکی گرنگن بۆ سوڕی ژیان.
-

گۆڕانی کەشوهەوا گەنجینەکانی جیهان لەناودەبات
گۆڕانی کەشوهەوا و گەرمبوونی گۆی زەوی بووەتە هۆکاری تواندنەوەی بەستەڵەکە سەهۆڵییەکان، کە گرنگترین گەنجینەکانی جیهانن و ئەمەش مەترسی بۆسەر ژیان دروستدەکات.
-

ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان: ڕەنگە چینی ئۆزۆن لە دەیان ساڵدا بگەڕێندرێتەوە
نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، کرداری مرۆڤ بۆ ڕزگارکردنی چینی ئۆزۆن بە هیواوە کاری کردووە و لەوانەیە لە ماوەی چەند دەیەیەکدا چاک ببێتەوە.
-

لە ساڵی ٢٠٢٢ زیاتر لە ٤٥ هەزار دار لە سنوری سلێمانی چێندراوە
لەلایەن بەڕێوبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی لە ساڵی ٢٠٢٢دا زیاتر لە ٤٥ هەزار دار چێندراوە بۆ سەوزکردنی شاری سلێمانی و دەوروبەری، لێپرسراوێکی بەڕێوبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانیش دەڵێت: لەو ناوچانەی داری کەمە، دار دەچێنین.
-

هۆڕەکانی عێراق بەهۆی وشکەساڵییەوە بەرەو لەناوچوون دەچن
گۆڕانی کەشوهەوا و سیاسەتی دەوڵەتانی داگیرکەر لەسەر عێراق و خاکەکەی وایکردووە عێراق ڕووبەڕووی وشکەساڵی ببێتەوە، جگە لەوەش هۆڕەکانی باشووری وڵاتەکە بەهۆی وشکەساڵییەوە چۆڵکراون.
-

کوشتنی دۆلفینەکان هەڕەشە لەسەر ئیکۆسیستم دروستدەکات
١١مین دۆلفین لە کامبودیا بە مردوویی دۆزرایەوە، بەمەش کۆی ژمارەی دۆلفینە کوژراوەکان لە سێ ساڵی ڕابردوودا گەیشتە ٢٩ دۆلفین و کاریگەری لەسەر سیستمی ژینگەیی دروستدەکات.
-

قەیرانە جیهانییەکان کاریگەری دەکەنە سەر ئەفریقا
ململانێکانی ناو ئەفریقا و دەرەوەی ئەفریقا لە ساڵی ٢٠٢٢دا کاریگەرییان لەسەر کیشوەرەکە هەبووە، دۆخی ژیانی هاوڵاتیانی سەخت کردووە.