تێکچوونی سەرچاوەی وزەکەی زەوی ژیان تێک دەدات

بەهۆی ئەوەی خۆر سەرچاوەی سەرەکی وزە و ڕووناکییە بۆ کۆمەڵەی خۆر، ئەگەر خۆر نەمێنێت، لەدەستدانی وزە و ڕووناکی ڕوودەدات، ئەمەش کاریگەری دەکاتە سەر سیستمی ژینگە و تێکدەچێت.

ناوەندی هەواڵ

 

خۆر، ئەستێرەیەکە دەکەوێتە ناوەندی کۆمەڵەی خۆر، گۆییەکی نزیک لە تەواوەتی پلازمای گەرمە، بە پلەی یەکەم لە هایدرۆجین و هیلیۆم پێکهاتووە، کە لە ناوکەکەیدا کارلێکی یەکگرتنی ئەتۆمی بەسەردا دێت، ئەم کارلێکە یەکگرتنانە بڕێکی زۆر وزە لە شێوەی ڕووناکی و گەرمیدا ئازاد دەکەن.

 

خۆر سەرچاوەی سەرەکی ڕووناکی و گەرمی و وزەیە بۆ هەسارەکان و تەنە ئاسمانییەکانی دیکەی کۆمەڵەی خۆر، لەوانەش زەوی، ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە بەردەوامبوونی ژیان لەسەر زەوی، چونکە تیرەی خۆر نزیکەی یەک ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کیلۆمەتر دەبێت و نزیکەی ١٠٩ هێندەی زەوی گەورەترە.

 

کەمترین سوودەکانی خۆر کە ئێمە دەیبینین و هەستی پێدەکەین، گەرمکردنەوەی زەوییە لە وەرزی سەرمادا، بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و زیاتر گەرمبوونی ژینگە، دەکرێت خۆر زیانی بەر بکەوێت، بەڵام ئایا زەوی بە بێ خۆر چی لێدێت؟ گرنگییەکانی زەوی چییە؟

 

بەهۆی ئەوەی خۆر سەرچاوەی سەرەکی وزە و ڕووناکییە بۆ کۆمەڵەی خۆر، ئەگەر خۆر نەمێنێت، لەدەستدانی وزە و ڕووناکی ڕوودەدات، زەویش تەنها ٨ خولەک ڕوناکی دەبینیت لە دوای نەمانی، ڕووەکەکانی سەر زەوی پشت بە تیشکی خۆر دەبەستن بۆ کرداری ڕۆشنە پێکهاتن، بۆیە بەبێ تیشکی خۆر کردارەکە پێکنایەت و سوڕی بەرهەمهێنانی خۆراک ڕادەوەستێت، لە ئەنجامدا گەشەکردنی سەوزە و میوەکان دەوەستێت و زۆربەی ڕووەکەکانی سەر زەوی لەناو دەچن.
 

مرۆڤایەتی بە بوونی ئاو، هەوا، خۆراک و ڕووناکی بەردەوامی بە ژیانی دەدات، خۆر سەرچاوەی زیندووهێشتنەوەی بەشێكی زۆری ماددە خۆراکیی و زیندەوەرەکانی دەوروبەرە، بۆیە بە نەمانی خۆر مرۆڤ، ژینگە و ئاژەڵەکان لەناودەچن.

 

بە هێزی ڕاکێشانی گەورەی خۆر هەموو هەسارەکان بە زەویەوە لە خولگەکانیاندا جێگیرن، ئەگەر خۆر لە کارکردن بوەستێت و نەمێنێت، ئەوا هێزی کێشکردن نامێنێت و بوونی هەسارەکان لە خولگە و کارەکانیان تێکدەچێت، ئەگەری هەیە ببێتە هۆی پێکدادان یان تێکچوون لە نێوانیاندا.

 

سیستمی ژینگە گونجاو بۆ ژیان دروستبووە، هەر تێکچوونێک لەو سیستمەدا دەبێتە هۆی تێکچوونی سیستمی مرۆڤایەتی، گۆڕانی کەشوهەوا، یەکێکە لە نمونە بەرچاوەکان، کە لە ماوەی ١٠ ساڵی کۆتاییدا چۆن گەرمبوونی ژینگە کاریگەری لەسەر هەموو جومگەکانی ژیان کردووە و بەستەڵەکەکان تواونەتەوە، ئاوی ڕووبار و چەمەکان کەم و وشک بوون و ژینگەی سەوزایی لەناو چوون، بۆیە پاراستنی ژینگە دەبێتە ئەرک تا سیستمی خۆر و ژینگە تێک نەچێت و مرۆڤایەتی بەردەوام بێت.