بزووتنەوە ژینگەپارێزەکان ڕاپۆرتێکی تایبەت بە تاڵانکردنی سروشتیان لە بۆتان ئامادە کرد

لە ڕاپۆرتێکی بزووتنەوە ژینگەپارێزەکاندا ڕایانگەیاند، بە ئاگرکەوتنەوەکانی دارستانە ڕووەکییەکان و لەناوبردنی دارستانەکان، سیاسەتەکانی لەناوبردنی تەواوەتی دارستانەکان جێبەجێ دەکرێن.

شرناخ

 

بڕینی دار و سووتاندنی دارستانەکانی ناوچەکانی بەستا، گابار، جودی و جلێ نمێژای شرناخ، کە لەلایەن چەتەکانی تاڵانی سروشتەوە دەستیپێکردووە، دژی ئەو تاڵانییەی کە لە چیای جودی بەردەوامە، چالاکوانانی ژینگەپارێز بە پێشەنگایەتی بزووتنەوەی ژینگەپارێزانی میزۆپۆتامیا، لە ٥ی ئاب هاتنە ناوچەکە و لە نزیکەوە لە دۆخی ناوچەکەیان کۆڵیەوە، بزووتنەوە ژینگەپارێزەکان بە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەو ڕاپۆرتەیان خستەڕوو، کەلە لێکۆڵینەوەکەیان بەدەستیان هێناوە.

 

کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە لە باڵەخانەی کەسک لە شرناخ لەلایەن بزووتنەوەی ئیکۆلۆژیای شرناخەوە ئەنجامدرا و بزووتنەوەی ژینگەپارێزی میزۆپۆتامیا، کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (İHD)، کۆمەڵەی پارێزەران بۆ ئازادی (OHD)، ڕێکخراوی پارتی دیموکراتی گەلان (HDP) لە شرناخ، پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (DBP)، پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوزی شرناخ محەمەد زەکی ئیرمێز، سەرۆک شارەوانی سیلۆپیا و سەندیکای پارێزەرانی شرناخ بەشداریان کرد.

 

بەیاننامەکە بە ناونیشانی "جودی دەسوتێت" لەلایەن دەریا ئاککۆک خوێندرایەوە و خاڵە گرنگەکانی ڕاپۆرتی بزووتنەوەی ئیکۆلۆژی بەم شێوەیەن:

 

-لە ئەنجامی تێبینی و چاوپێکەوتنەکانمان؛ دەبینرێت بەهۆی سیاسەتی ئەمنی ئاگری دارستانەکان نەکوژاوەتەوە و لە هەمان کاتدا دار بۆ کانەکانی خەڵوزی ناوچەکە یان بە هۆکاری جیاواز بڕدراون.

 

-وێنەکانی ناوچەکه لە ساڵانی نێوان ٢٠١٣-٢٠٢٣ لە نەخشەی گۆگڵەوە وەرگیراون، تیایدا بەڕوونی دەبینرێت کە ڕووبەڕی دارستانەکان بە گشتی لەناوچوون، پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە نەک تەنها بوونی دارەکان، بەڵکو سیستەمی ئیکۆلۆژیش لە ئەنجامدا لەناوچووە.

 

ئەو زانیاری و بەڵگەنامانەی کە پێویستە لەگەڵ خەڵکدا هاوبەش بکرێن بەم شێوەیە ڕیزکراون:

-لە شاخی جودی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی دارستانەکان و پاککردنەوە و تەنککردنەوەی دارستانەکان لە ناوچە پێویستەکان دەستیپێکردووە، مەبەست لەم کارانە نوێکردنەوەی دارستانەکان و گەشەکردن و گەشەپێدانیانە و لە ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوەیانە ئەنجامدراون، بە شێوەیەکی کۆنترۆڵکراو ڕووبەری دارستانەکان کەم نابێتەوە، بەڵام ڕەنگە دارستانی ئەستوورتر دروست ببێت.

 

-هاوبەشکردنی زانیاری و بەڵگەنامەکانی پلانی ئاگرکوژێنەوە و دامەزراوەی ئاگرکوژێنەوەی ئاسمانی لە هەرێمەکە لەگەڵ خەڵک و خەڵکی ناوچەکە پێویستییەکی بەپەلەیە.

 

-سەبارەت بە بانگەشەی بەرێوەبەرایەتی دارستانی شرناخ، کە بە ناوی نۆژەنکردنەوە لە ساڵی ٢٠٢١ دا دار بڕاوە، پێویستە دیاری بکرێت کە چەند ڕووبەر بڕدراون.

 

-سەبارەت بە بوونی جۆرە ئەندامییەکان لە ناوچەکە و زیندەوەران، پێویستە لێکۆڵینەوە و دۆزینەوەی زانستی بکرێت و پلانی کاری پێویست دابنرێت و هاوبەش بکرێت بۆ پاراستنیان.

 

-نابێت کاروچالاکی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری بە پێی سیاسەتی ئەمنی بەرتەسک بکرێتەوە، نابێت مرۆڤ و زیندەوەرەکانی تر لە شوێنی نیشتەجێبوونیان داببڕدرێن، ئەو بەربەستانەی کە دروست دەبن و گۆڕانی ڕێژەیی لە چالاکییە کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییەکان لە هەرێمدا ساڵانە هاوبەش بکرێن.

 

دوای ڕاپۆرتەکە، بۆچوون و پێشنیاری ڕێکخراوە ناحکومییە کۆمەڵایەتییەکان کە بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەدا کردبوو، وەرگیرا. کۆبوونەوەکە بە پێشکەشکردنی ڤیدیۆیەک، کە باس لە ئیکۆلۆژیای ناوچەکە دەکات، کۆتایی هات.