جۆرێکی نوێی بۆق دۆزرایەوە بە دەمە گەورەکەی دەناسرێتەوە

تیمێکی زانستی جۆرێکی نوێی بۆقیان دۆزییەوە، کە بە دەمی زۆر گەورە جیا دەکرێتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

دەسەڵاتی نیشتمانی بۆ ناوچە سروشتییە پارێزراوەکان لە پیرۆ ڕایگەیاند، جۆرێکی نوێی بۆق بە ناوی  "Osteocephalus vasquezi"دۆزراوەتەوە، کە لە ئاژانسی "Agence France Presse" بڵاوکراوەتەوە.

 

جۆرە نوێیەکەی بۆقەکە لە شوێنێکی ناو جەنگەڵەکانی ناوەڕاستی پیرۆدا کە پارکی نیشتمانی یاناشاگا-چیملین و دەکەوێتە ناوچەی پاسکۆوە دۆزراوەتەوە، سەر بە کۆمەڵەی "ئۆستێۆسفالز"ە کە لە پارکە سروشتییەکدا دەژی لەسەر لێوارەکانی ڕۆژهەڵاتی چیای ئەندێس لە وڵاتی پیرۆ  و لە حەوزی ڕووباری ئەمازۆن لە ناوەڕاستی جەنگەڵەکانی پیرۆ.

 

جۆرە نوێیەکە پشتێکی دڕکاوی، سکێکی ڕەنگی کرێمی، دەمێکی زۆر گەورە و پەڵەی قاوەیی هەیە کە بەسەر پێستیدا بڵاوبووەتەوە.