ڕۆژانە
-

ئەندامی شاندی ئیمرالی وردەکارییەکانی گواستنەوەی ڕێبەر ئۆجالان ئاشکرا دەکات و داوای هەنگاوی کۆنکرێتی دەکات
لە چوارچێوەی گواستنەوەی ڕێبەر ئۆجالان بۆ شوێنێکی نوێ لە ئیمرالی، پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمرالی داوای هەنگاوی کۆنکرێتی کرد لە پرۆسەی ئاشتی و جەختی لەسەر گرنگی ڕۆڵی ژنان لە ئاشتیی بنەمادار بە کۆمەڵگە کردەوە.
-

سنەتەری میترۆ: بكوژانی ڕۆژنامەنووسان ئازادن و نەدراونەتە دادگا
لە ڕۆژی جیهانی کۆتاییهێنان بە دەربازبوون لە سزای تاوانەکان بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان، سەنتەری میترۆ دەڵێت: لە هەرێم بە هۆی وابەستەیی دەسەڵاتی دادوەری بە پارتە سیاسییە دەسەڵاتدارەكان، نەیانتوانیوە لێكۆڵینەوەی سەربەخۆو لە تیرۆری ڕۆژنامەنووسان بکەن.
-

چالاکوانانی مەخموور: دەبێت ڕێبەر دەستبەجێ لە ڕووی جەستەییەوە ئازاد بکرێت
چالاکی ئێشکگریی لە کامپی پەنابەرانی مەخموور کە لە پێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردبوو، لە هەزار و ٢٠١هەمین ڕۆژیدا بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە بەردەوامە.
-

پارێزەرانی حەسەکە: پێویستی بە هەنگاوی جیدیی یاسایی هەیە
پارێزەرانی حەسەکە، سەبارەت بە مەترسییەکانی هێرشی سەر کۆچبەرە کوردەکان هۆشدارییان دا و بانگی حکومەتی نوێیان کرد، کە بەرپرسانی ئەو هێرشانە سزابدات و گەڕانەوەی کۆچبەران بە پارێزراوی مسۆگەر بکات.
-

شەیدا مەعروف: بەشێک لە ڕاگەیاندنەکان لە کەیسەکانی کوشتنی ژنان دەبنە بەرگریکاری بکوژان
توندوتیژییەکان بەرامبەر بەژنان لەھەرێمی کوردستان بەردەوام ڕوو لەزیادبونە، ئەوەش بووەتە جێگەی نیگەرانی تەواوی ڕێخراوەکانی ژنان، حکومەت و لایەنی پەیوەندیداری ھەوڵی تەواو نادەن بۆ کۆتایی ھێنان بەتوندوتیژییەکان.
-

داهاتوو بە داواکارییەکانی ژنان شێوە دەگرێت
زەینەپ ئەگباییر، یەکێک لە بانگخوازانی کۆنفرانسەکەی ژنان لە ئەنقەرە، ئاماژەی بەوە کرد کە کۆبوونەوەی ژنانی خاوەن بیر و بۆچوونی جیاواز، بەهایەکی زۆری هەیە.
-

فەرمانداری گشتی یەپەژە: هەتا کۆتایی خەتی بەرخۆدان دەپاریزین
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی هاوسۆزی لەگەڵ کۆبانێوە، فەرماندەیی گشتیی یەپەژە پەیمانی خۆی نوێکردەوە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی بەرخۆدان و بەهێزکردنی یەکێتیی نیشتمانی تا بەدەستهێنانی سەرکەوتن.
-

لە کۆبانێ ڕۆژی یەکی تشرینی دووەم بەرز ڕاگیرا
بە سەدان کەس لە دانیشتووانی شاری کۆبانێ، بە جەژنێکی بەکۆمەڵ ڕۆژی یەکی تشرینی دووەمیان بەرز ڕاگرت. لە جەژنەکەدا پەیامی ئێمە داهاتووی خۆمان بە دەستی خۆمان دەنووسین درا.
-

پلاتفۆرمی یەکێتی نەتەوەیی ژنی کورد بۆ ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ: ڕۆژی ئیرادەو ئازادی و هیوا و یەکڕیزیی گەلی کوردە
پلاتفۆرمی یەکێتی نەتەوەیی ژنی کورد ڕۆژی جیهانیی کۆبانێی پیرۆزکردو دەڵێت: ١ی تشرینی دووەم تەنها ڕۆژی یادکردنەوەی بەرخوودانێکیمێژوویی نییە؛ لە هەمان کاتدا ڕۆژی ئیرادە، ئازادی، هیوا و یەکڕیزیی گەلی کوردە.
-

دەم پارتی: داستانی کۆبانێ هەمیشە ئیلهامبەخشی تێکۆشانە
دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندیی دەم پارتی و ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی بەبۆنەی ١ـی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ ڕایانگەیاند، بەرخۆدان و سەرکەوتن لە ١٢هەمین ساڵیادی داستانی کۆبانێدا واتادار دەبێت و بۆ هەمیشە ئیلهامبەخشی تێکۆشانی ژنانە.
-

کۆنگرەی ستار: کۆبانێ سیمبولێکی جیهانییە بۆ بەرخۆدان و ئازادی و کەرامەتی مرۆیی
کۆنگرەی ستار لە ڕاگەیاندراوێکدا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی هاوسۆزی لەگەڵ کۆبانێوە، بانگەوازی کرد بۆ هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە ئاسایشی شارەکە و داهاتووەکەی، دەڵێت: بەرگریکردن لێی بەرگریکردنە لە ئیرادەی گەلان و یادی بەرخۆدان و بەهاکانی ئازادی.
-

هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی هاوپشتی لەگەڵ کۆبانێ: ڕەنگە نیشتمانەکانمان زۆر بن بەڵام مرۆڤایەتیمان یەکە
زۆرێک لە چالاکوانان هاوسۆزییانبۆ بەرخۆدانی کۆبانێ دەربڕی کە لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥دا دوای ١٣٤ ڕۆژ لە شەڕ و پێکدادان، بە سەرکەوتن گەیشتە لوتکە، دەڵێن: هاودەنگیمان سنوور و جوگرافیا تێدەپەڕێنێت، ڕەنگە نیشتمانەکانمان زۆر بن، بەڵام مرۆڤایەتیمان یەکە.
-

کۆنفرانسی ژنان لە دووەمین ڕۆژدا بەردەوامە
کۆنفرانسی "ژنان لە تەنیشت یەکتردا دەربارەی داهاتوو گفتوگۆ دەکەن" لە ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت، لە دووەمین ڕۆژدا بە وتارەکان دەستیپێکردەوە. لە کۆنفرانسەکەدا نامەی فێگەن یوکسەکداغ خوێندرایەوە.
-

فێستیڤاڵی غەززە بۆ سینەمای ژنان ئەکادیمیایەکی سینەمایی بۆ بەڵگەدارکردنی چیڕۆکی ژنان ڕادەگەیەنێت
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی غەززە بۆ سینەمای ژنان، هاوکات لەگەڵ کۆتاییهاتنی دووەمین خولیی، ئەکادیمیای غەززەی بۆ سینەما ڕاگەیاند، بە مەبەستی ڕاهێنانی بەهرەمەندانی فەڵەستینی و پشتیوانیکردنی بەرهەمهێنانی ئەو فیلمەنەی دەرفەت بە ژنان دەدەن چیڕۆکەکانیان بگێڕنەوە.
-

مامۆستایانی کۆلێژو پەیمانگا تەکنیکییەکانی هەڵەبجە بایکۆتی وانەکانیان کردووە
مامۆستایانی کۆلێژ و پەیمانگا تەکنیکییەکان هەڵەبجە بەهۆی نەدرانی دەرەماڵەی هاندان و دواکەوتنی مافە داراییەکانیان، دەستیان بە بایکۆتکردنی وانەکان کردووە.
-

”ئەم زەمینە گەورەیە بەشی هەموومان دەکات”
پەیرۆز کورت، وتەبێژی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی لە ئیزمیر، کە بەشداریی لە کۆنفرانسی ”ژنان لەگەڵ یەکتردا” کرد کە لە ئەنقەرا بەڕێوەچوو، دیاری کرد کە گەلی کورد بۆ ئەوەی بە ڕەنگ و دەنگی خۆی بژی، ٥٠ ساڵە بێ کۆتا تێکۆشین دەکات.
-

خوناف خەلیل: کۆبانێ ڕۆمانی بەرخۆدانی سەدەی نووسی
خوناف خەلیل، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار، ڕۆژی جیهانیی کۆبانێی بەبیر هێنایەوە و ڕایگەیاند، کە کۆبانێ لە مێژووی گەلی کورد و هۆشی مرۆڤایەتیدا ڕۆمانێکی نوێی لە بەرخۆدان نووسیوەتەوە.
-

" بێدەنگی بەرامبەر کوشتنی ژنان دەشکێنین لە چیرۆکی ئازارەوە بۆ دەنگی گۆڕانکاری"
بەهار مونزیر، یەکێک لە ڕێکخەرانی هەڵمەتی دژ بە کوشتن و خۆسووتاندنی ژنان دەڵێت: هەڵمەتی دژ بە کوشتن و خۆسووتاندنی ژنان، تەواوی شار و شارۆچکە و گوندەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، تا بتواندرێت ژیانێکی ئاشتی و پێکەوەیی بۆ ژنان هەبێت.
-

باری دەروونیی پزیشکێکی دەستبەسەرکراو لە ئێران تێکدەچێت
سەکۆی ”ئێران وایەر” تێکچوونی باری دەروونیی زەینەب سلێمانی، پزیشک لە زیندانی ”دەولەت ئاباد” ڕاگەیاند، بەهۆی ڕاگرتنی لە ژووری تاکەکەسیدا، بێ ئەوەی تا ئێستا هیچ تۆمەتێکی فەرمی ئاراستە کرابێت.
-

٨٤٥ واژۆ لە ٥٠ وڵاتەوە بۆ ڕەخساندنی "مافی هیوا"ی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کۆکراوەتەوە
لە چوارچێوەی هەڵـمەتی "ئازادی بۆ ئۆجالان" کە چەندین ساڵە بۆ جێبەجێکردنی "مافی هیوا"ی ڕێبەر ئۆجالان لە ئارادایە، ٨٤٥ واژۆی نوێی کەسایەتیی کۆکرانەوە، واژۆکەران داوایان لە ئەنجومەنی ئەوروپا کرد هەنگاوی بەرجەستە بۆ ڕەخساندنی 'مافی هیوا'ـی ڕێبەر بنێت.