فەلەکناس ئۆجا: خەباتی ئێزدییەکان پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێ

سیاسەتمەدار فەلەکناس ئۆجا لە هەڵسەنگاندنیدا بۆ یەکخستنی یەکەکانی شنگال لە هەیکەلی ئەمنی فیدراڵی عێراقدا ئاماژەی بەوەدا کە خەباتی ئێزدییەکان پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێ و جەختی لە زامنکردنی مافە یاسایی و ئایینی و کۆمەڵایەتییەکانیان کردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

حکومەتی عێراق لەگەڵ یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال "یەبەشە" و یەکینەکانی ژنانی شنگال "یەژەشە" گەیشتە ڕێککەوتنێکی فەرمی، کە لە میانی مەراسیمێکی هاوبەشدا کە لە چیای شنگال لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ بەڕێوەچوو، ڕاگەیاندرا.

 

لە وەڵامی سەرەتاییدا بۆ ئەم هەنگاوە، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان داوای پابەندبوون بە "رێککەوتنی شنگال"ی کرد کە لە ژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە نێوان هەولێر و بەغدا واژۆ کراوە و جەختیشی لەوە کردەوە کە "جێبەجێکردنی تەواو و هەمەلایەنەی ئەم ڕێککەوتنە نوێنەرایەتی تاکە چارەسەری دروستی قەیرانەکە دەکات".

فەلەکناس ئوجا، سیاسەتمەدار و دیپلۆماتکاری ئێزدی، سەبارەت بە کۆمەڵکوژییەکانی دژی گەلی ئێزدی، قۆناغی پێش و دوای ساڵی ٢٠١٤ و پرۆسەی ئەنتیگراسیۆن بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.

 

"ئەوە پرۆسەیەکی مێژووییە بۆ کۆمەڵگەکەمان"

فەلەکناس ئۆجا وتی: ئەمە یەکەمجارە ئەم ڕێککەوتنە بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی واژۆ دەکرێت، ئێزدییەکان بە درێژایی مێژوو ڕووبەڕووی ستەم و کۆمەڵکوژی بوون و تەنانەت سەرەتاییترین مافەکانیشیان لێ زەوت کراوە.

 

فەلەکناس ئۆجا بەبیری هێنایەوە کە ئێزدییەکانیش بە درێژایی مێژوو لە پڕۆسەی بڕیاردان دوور خراونەتەوە و وتی: ئەمە یەکەمجارە کە ژن و پیاوی ئێزدی بە پێی ویستی خۆیان مامەڵە بکەن و بۆ یەکەمجارە کە هێزەکانی پاراستنی ئێزدی لەگەڵ دەوڵەت لەسەر یەک مێز دادەنیشن و ڕێککەوتن واژۆ دەکەن و پرۆسەی یەکگرتن بەرەوپێش دەبەن، ئەمەش بۆ کۆمەڵگاکەمان مێژووییە.

 

"ئیرادەی شنگال لەبەرچاو نەگیرا"

فەلەکناس ئۆجا ئاماژەی بەوەشکرد، شنگال بەشێکە لە عێراق و بەپێی دەستووری عێراق هەموو  ئایینێک دەتوانێت خۆی ڕێکبخات و بە ناسنامەی خۆیەوە بژی، لە ساڵی ٢٠٠٧ جارێکی تر ئیرادەی شنگال لەبەرچاو نەگیراو لەو گفتوگۆیانەی کە لە ساڵی ٢٠٠٧ دوای هێرشەکانی سەر شنگال کرا، پرسی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بە پێی مادەی ١٤٠ هاتە ئاراوە، ئێزدیەکانی شنگال، گەلی مەخموورو کەرکوک و خانەقین ناچار بوون خۆیان بڕیار بدەن کە ئایا دەیانەوێت لە ژێر چەتردا بمێننەوە یان نا لە باشووری کوردستان یان لەژێر چەتری حکومەتی عێراقدا ناکۆکی لە نێوان حکومەتی عێراق و هەولێردا دروست بوو، لە ئەنجامدا ئیرادەی شنگال لەبەرچاو نەگیرا.

 

"ئێزدییەکان خۆیان ڕێکخست بۆ ئەوەی لێپرسینەوە لە  کۆمەڵکوژی شنگال بکەن"

فەلەکناس ئۆجا ڕایگەیاند کە ئەمە یەکەمجارە کە ئێزدییەکان لە پرۆسەی بڕیاردان جێگەی خۆیان لەسەر مێز دەبێت و بەم قسانە درێژە بە هەڵسەنگاندنەکەی دا: بێگومان ئەم پێشهاتە لە سایەی خەباتی ئازادیخوازی و گەریلاکانی ئازادیدا بووە، لە کاتی کۆمەڵکوژیەکەدا ١٢ شەڕڤان ڕێڕەوێکی مرۆیییان کردۆتەوە بۆ پاراستنی شنگال، شەڕڤانانی بەرخۆدان لە ڕۆژئاواوە هاتبوون. ئێزدییەکان لە ژێر کاریگەری فەلسەفەی بەڕێز ئۆجالان بۆ ڕزگارکردنی شنگال پەیوەندییان بە پراستنەوە کرد و هێزی پاراستنی خۆیان پێکهێنا. ئێزدییەکان خۆیان ڕێکخست بۆ لێپرسینەوە لە کۆمەڵکوژییەکە. فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورک، کوشتنی پێشەنگەکانی ئێزدی، هێرشەکانی سەر پەرلەمان و چالاکی سیخوڕی، هەوڵێک بوون بۆ شکاندنی ئیرادەی شنگال. بەڵام شکستیان هێنا. حکومەتی ناوەندی زۆر جار هەوڵی دا بچێتە ناو شنگالەوە، بەڵام ئیرادەی گەل هەموو ئەو هەوڵانەی پووچەڵ کردەوە. ئەو دایکە تەمەن ٧٠ ساڵە لە بەرامبەر هێرشەکاندا بوون بە قەڵغانی مرۆیی، بەمەش نەیانتوانی بچنە ناو شنگالەوە.

 

"عێراق ناچار بوو لەسەر یەک مێز لەگەڵ پێکهاتەی ئێزدی دابنیشێت"

فەلەکناس ئۆجا وتی: بەرخۆدانی پێکهاتەکە دەریخست کە ئێزدییەکانڕادەست نابن، لە ئەنجامی پێداگری و ئیرادە و خەباتی ئێزدییەکان، دەوڵەتی عێراق ناچار بوو لەسەر یەک مێز دابنیشێت و دانوستان لەگەڵ هێزێک بکات کە دەیویست لەناویان ببات،  نابێت ڕێککەوتنەکە تەنها لە بواری سەربازیدا سنووردار بێت، پێویستە ئاوەدانکردنەوە لە بوارەکانی تەندروستی و ئیدارەی شارەوانی و سیاسەت و ئابووری بکرێت.

 

"تا ئێستاش ٤٠ هەزار ئێزدی لە باشووری کوردستان لە چادردا دەژین"

فەلەکناس ئۆجا بەبیری هێنایەوە کە تا ئێستاش ٤٠ هەزار ئێزدی لە باشووری کوردستان لە چادردا دەژین و ڕایگەیاند، هەرچەندە ١٢ ساڵ تێپەڕیوە، بەڵام ئەوەی ئێزدییەکان لە چادردا دەژین، شەرمەزارییەکی گەورەیە، سەرەڕای هەموو فشارەکان، لە ماوەی ١٢ساڵی ڕابردوودا سیستەمێکی نوێ لە شنگال دامەزراوە،سەرەڕای گەمارۆ، میکانیزمی خۆبەڕێوەبەری و ئەنجومەنی گەل دروستکراوە، نەخۆشخانە و قوتابخانە دروستکراون. هەموو ئەم هەوڵانە بنەمایەکی گرنگن بۆ گۆڕانکاری و دیموکراتیزەکردنی عێراق.