ڕۆژانە
-

لە تاوانێکدا لە دربەسی سێ کەس گیانیان لەدەستدا
لە دربەسی ڕۆژئاوا تاوانێکی ترسناک ڕوویداو لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا و منداڵێکیش بریندار بوو.
-

کۆچبەرە کوردەکان لە گەڕانەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان ڕووبەڕووی ئاستەنگی دەبێتەوە
کۆچبەرە کوردەکان لە گەڕانەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان ڕووبەڕووی ئاستەنگی ئاڵۆزی ئەمنی دەبێتەوە، هێرشە بەردەوامەکانی دژییان پرسیار لەبارەی لاوازی "ڕێککەوتنی ئەنتیگراسیۆن"ی نێوان حکومەتی کاتی و قەسەدە دەکات.
-

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی ئەرجەنتین داوای لە فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان دەکات
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی ئەرجەنتین داوای پەسەندکردنی دۆسیەی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی کرد و جەختی لەسەر پێویستی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ مافەکانی مرۆڤ کرد کە ڕۆڵی مسۆگەری نێودەوڵەتی لە پێشخستنی پرۆسەی ئاشتیدا بگرێتە ئەستۆ.
-

مەهناز ئیبراهیمی مامۆستا و چالاکوانی پەروەردە لە شیراز دەستگیر کرا
لە درێژەی فشارەکان بۆ سەر چالاکوانانی پەروەردە لە ئێران، مەهناز ئیبراهیمی، مامۆستا و چالاکوانی یەکێتی مامۆستایانی پارێزگای فارس، بێ ئەوەی هۆکاری دەستگیرکردنەکەی ڕوون بکرێتەوە، لە شاری شیراز دەستگیر کرا.
-

١٢هەمین فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە دەستیپیکرد
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە پارکی شاری یاری هەڵەبجە ١٢هەمین فێستیڤالی هەناری هەڵەبجە دەستی بە مەراسیمەکانی کرد
-

توێژەرانی سیمپۆزیۆمێک: بەهێزکردنی ژنان و پێشخستنی گفتوگۆ بەردی بناغەی بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی پارێزراون
سیمپۆزیۆمێک لە زانکۆی بەغدا گرنگی بەهێزکردنی ژنان و بەشداریکردنیان لە بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دوور لە توندوتیژی و گەیشتن بە ئاشتی کۆمەڵایەتی خستەڕوو.
-

ژێوار مەحمود: بەشداریی ژنان لە بەڕێوەبردن مافێکی سروشتی و بنەمایەکی گرنگی پەرەپێدانە
ژێوار مەحمود وەک پێنجەمین هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل دەستیبە کار بوو، دەڵێت: بێگومان لە هەموو قۆناغێکدا سەختی و تەنگانە هەبووە، بەڵام ئێمەش خۆمان بە پابەند دەزانین بە بەردەوامیدان بەو ڕێبازە و خزمەتکردنی دانیشتووانی بناری قەندیل.
-

ژنانی کۆبانێ لە دژی هێرشەکانی سەر گڕێ سپی تووڕەن
ژنانی شاری کۆبانێ ناڕەزایەتی و تووڕەیی خۆیان بەرامبەر بە هێرشەکانی سەر ئاوارەکانی گڕێ سپی دەربڕی و گوتیان: «تا کاتێک هزری چەتەگەری و تاڵانکردن هەبێت، ئێمە ئاوارە دەمێنینەوە».
-

خوێندکارێک بە کەفالەت ئازادکرا لە کاتێکدا نهێنی دەوری هۆکاری دەستگیرکردنیدا هەبوو
هەڵکوتانە سەر قوتابخانەیەکی شاری نەقادە و دەستبەسەرکردنی خوێندکار پەریا ناسری، ناڕەزایی بەربڵاوی چالاکوانانی مافی مرۆڤی لێکەوتەوە، سەرەڕای ئازادکردنی بە کەفالەت، بەڵام تا ئێستا تۆمەتەکانی ئاراستەی و هۆکاری دەستبەسەرکردنی ناڕوونە.
-

لە قامشلۆ و حەسەکە دەربارەی هێرشەکانی سەر کاروانی گرێ سپی ڕاگەیەندراو دەرکرا
بەهۆی هێرشەکانی سەر کاروانی گرێ سپی، ئینسیاتیڤی گەل لە قامشلۆ و ئەنجومەنی خێزانەکانی شەهیدان لە حەسەکە ڕاگەیەندراویان دەرکرد و پێش خوێندنەوەی ڕاگەیەندراوەکە، سروودی «ئەی ڕەقیب»یان خوێند.
-

شیرین عەبادی هەوڵی خۆکوشتنی وەرزشوانێکی کورد بە هۆی فشارە ئەمنییەکان ئاشکرا دەکات
شیرین عەبادی، چالاکوانی مافی مرۆڤی ئێران و خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ئاشکرای کرد، کە ڕۆژان ئیبراهیمی، وەرزشکاری هونەری جەنگ کەوتۆتە بەر فشاری ئەمنی بۆ هاوکاری لەگەڵ دەزگای هەواڵگری و هەڕەشەی ئەشکەنجەدان کە ئەمەش بووە هۆی ئەوەی هەوڵی خۆکوشتن بدات.
-

کەمپەینی "سێشەممانی نا بۆ لەسێدارەدان" هۆشداری دەدات لە پەرەسەندنی سەرکوت و داوای هاودەنگی دەکات
ئەندامانی کەمپەینی «سێشەممەی نا بۆ لەسێدارەدان» لە هەفتەی ١٤٤ی خۆیاندا جەختیان لە گرنگی یەکگرتوویی گەل بۆ ڕاگرتنی سەرکوتکردن کردەوە و هۆشدارییان لە مەترسیی زیادبوونی لەسێدارەدانی سیاسی و ئەمنی لە زیندانەکانی ئێران دا.
-

دوو منداڵی کچی هەمان بنەماڵە ڕووبەڕووی دەستدرێژیی سێکسی بوونەوە لەلایەن چەکدارانێک لە دارفور
دوو کچ، کە یەکێکیان منداڵە، لە دارستانی تارنی لە باکووری دارفور، لەلایەن چەکدارانی دەموچاو داپۆشراوەوە تووشی دەستدرێژیی سێکسی بوونەوە؛ ڕووداوێک کە بەرزبوونەوەی توندوتیژیی ڕەگەزی لە سایەی قەیرانی تەندروستی و کەمیی چاودێریی پزیشکیدا دەخاتە ڕوو.
-

لە مانگی تشرینی یەکەمدا ٢٣ ژن و پێنج منداڵ لە ئێران کوژران
بەپێی ئەو ئامارانەی بڵاو کراونەتەوە، لە مانگی تشرینی یەکەمدا لە ئێران ٢٣ ژن و پێنج منداڵ کوژراون، دوو ژن بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەست داوە و دوو ژنیش لەسێدارە دراون، ئەم ئامارانە، ئاستی توندوتیژیی دژی ژنان و منداڵان نیشان دەدەن.
-

لە یادەوەریی زیندانیانی سیاسییەوە بۆ پاراستنی مێژوو
زیندان جیهانێکە پڕ لە ئازار، بێبەشی و دوورکەوتنەوە لە خێزان؛ ئەزموونی زیندانیانی سیاسی بەشێکی گرنگی مێژووی کۆمەڵگەیە و یادەوەرییەکانیان بەڵگەی خەبات و تاقیکردنەوە سەختەکانی ژیانن.
-

لۆریستان دەروێش: ڕاگەیاندن بیری زیندوی کۆمەڵگەیە
لۆریستان دەروێش، ڕۆژنامەنووس ڕوونیکردەوە، کە ڕاگەیاندن لە بونیادنانی هۆشیاریی کۆمەڵگە، پاراستنی ناسنامە و بیرەوەریی گەلان و بەڵگەکردنی ڕاستییە مێژووییەکاندا ڕۆڵێکی بنەڕەتی دەگێڕێت.
-

”ئەمانەوێت بە ئیرادەی خۆمان لەناو هێزەکانی عێراقدا بناسرێین”
ئەو ژنانەی بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی سەر چیای شنگال کرد بەبۆنەی ڕاگەیاندنی پەیوەندیکردنی هێزەکانی یەبەشە-یەژەشە بە هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە، دیارییان کرد کە ئەم هەنگاوە سەرەتایەکە و دەڵێن: ئەمانەوێت بە ئیرادەی خۆمان لەناو هێزەکانی عێراقدا بناسرێین.
-

ئیلهام ئەحمەد: دەتوانین پڕۆسەی ئاشتی بە هەموو جیهاندا بڵاوبکەینەوە
ئیلهام ئەحمەد، سیاسەتمەداری کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان دەڵێت: دەتوانین پڕۆسەی ئاشتی بە هەموو جیهاندا بڵاوبکەینەوە بۆ پێکەوەی و ژیانێکی سەقامگیر.
-

پارێزگاری هەڵەبجە وردەکارییەکانی فێستیڤاڵی هەنار دەخاتەڕوو
نوخشە ناسیح، پاریزگاری هەڵەبجە ڕوونکردنەوەیەکی بۆ ڕای گشتی و هاوڵاتیان سەبارەت بە فێستیڤاڵی هەنار بڵاو کردەوەو ئاماژەی بەوەکرد، فێستیڤاڵەکە ڕۆژی ٢٨ی ئەم مانگە، کاتژمێر ١٠ی بەیانی، بەڕووی گەشتیاران و میواناندا دەکرێتەوە و بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
-

"پێشێلکاریی ئایینی و یاسایی"... ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ڕێکخەرانی پێشانگای هونەری تاران گیرا
دادستانی گشتی لە پایتەختی ئێران سکاڵای یاسایی لەسەر ڕێکخەرانی پێشانگای هونەری تاران تۆمار کرد و بانگهێشتی دادگایان کرد، ئەمەش دوابەدوای پێشکەشکردنی پێشانگای هونەری و بوونی ژنانی لەبەرنەکردنی حیجابی زۆرەملێ.