لە سەیدسادق تەرمی ژنێک لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە

​ تەرمی ژنێکی تەمەن ٥٠ ساڵ لە گەڕەکێکی شارۆچکەی سەیدسادق لە ناو ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

شەوی ڕابردوو ​ تەرمی ژنێکی تەمەن ٥٠ ساڵ لە گەڕەکێکی قەزای سەیدسادق لە ناو ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە و رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا.

​بەپێی زانیارییەکان، ژنەکە بە تەنیا لە ماڵەکەی خۆیدا ژیاوە و دوای ئاگادارکردنەوەی هێزە ئەمنییەکان لە رووداوەکە، جەستەی ژنەکە دەرهێنراوە، بەپێی بەڵگە سەرەتاییەکان، تازە گیانی لەدەستدابوو.

 

هەر شەوی رابردوو تەرمەکە رەوانەی پەیمانگەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە بەمەبەستی دیاریکردنی هۆکاری سەرەکی گیانلەدەستدانی، و هێزە ئەمنییەکانیش لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.