ڕۆژانە
-

"یەکڕیزی و دادپەروەری مەرجی ڕێگریکردنە لە فەرمانەکان"
بەشداربووانی کۆنفرانسی شنگال ڕایانگەیاند کە لەبەرامبەر فەرمانەکان بێدەنگ نابن و داوای یەکڕیزی لە کۆمەڵگەی ئێزیدییەکان دەکەن بۆ ناساندنی جینۆسایدەکە.
-

ئێران هێرشی کردە سەر هەولێرو سلێمانی بەهۆیەوە نۆ پێشمەرگە شەهید بوون
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەنگی پێنج تەقینەوە لە سلێمانی بیستراو نۆ پێشمەرگەی کۆمەڵە شەهید بوون، هەشت درۆنیش لە ئاسمانی هەولێر تێکشکێندران.
-

"ڕۆژنامەنووسانی ژن بە ڕەنجی خۆیان ڕاستییەکان بەڵگەدار دەکەن"
ڕاگەیاندن کە بەشێکی زۆر گرنگە بۆ گواستنەوەی ڕاستی، لەگەڵ شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان گەشەی کرد، ڕۆژنامەنووسانی ژن بوونە دەنگی ڕاستی؛ مێژوو، خەبات و بەرخۆدانیان بە پێنووس و کامێراکانییان لە نوێوە نووسییەوە.
-

خۆپاراستن؛ قەڵغانی پارێزراوی ژنان
خۆپاراستن قەڵغانێکی گرنگە بۆ پارێزراوی ژنان، خۆپاراستن ژن دەپارێزێت لە زیانی جەستەیی و دەروونی. ڕێگە دەدات ژنان بە ئازادی بژین، هەروەها یارمەتییان دەدات ببنە خاوەنی بڕیاری خۆیان و متمانەیان بە تواناکانیان زیاتر دەبێت.
-

لەگەڵ بوونی ڕەخنەکان لەسەر ئازادی ڕۆژنامەگەری، داواکاری گشتی تورکیا داوای زیندانیکردنی ڕۆژنامەنووسێک دەکات
دۆسیەکانی دژ بە ڕۆژنامەنووسان لە تورکیا بەردەوامە، لە کاتێکدایە کە ڕەخنەی گروپەکانی مافی مرۆڤ سەبارەت بە فشارەکان بۆ سەر ئازادی ڕۆژنامەگەری پەرەیسەندووە.
-

قەیرانی ئاو لە ئێراندا بەرەو فراوانبوون دەچێت لە کاتێکدا هۆشدارییەکان لە خراپتربوونی
قەیرانی ئاو لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەرەی سەندووە و ٢٤ گوندی خوراسانی باکوور بەهۆی کەمیی ئاوی خواردنەوەوە کەوتوونەتە قۆناغێکی مەترسیدارەوە.
-

منداڵان و ژنان زیانبەرکەوتووی چەکی کۆنترۆڵنەکراوی سووریان
ڕوانگەی سووری: بەهۆی نەبوونی چاودێری و یاساوە، لە نیوەی یەکەمی تەمووزدا تەقەی بێسەروبەر لە سووریا زیادی کردووە و بووەتە هۆی کوژران و برینداربوونی هاووڵاتیان، بەتایبەت ژنان و منداڵان.
-

دوای ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بارودۆخی زیندانیان... غەزەل مەرزبان دەستدرێژی کرایە سەر و چارەسەری پزیشکی ڕەتکرایەوە
ڕاپۆرتەکانی مافی مرۆڤ ئاشکرایان کردووە کە غەزەل مەرزبان بەندکراوی ئێرانی لەناو بەندی ژنانی زیندانی ئێڤین لێی دراوە و لە ئەنجامدا دەستی چەپی شکاوە.
-

لە کۆیە كۆنگرەی ستار سیمینارێكیان بۆ ژنان و چالاكوانانی مەدەنی ڕێکخست
ڕۆژی ١٥ى تەمووز. پلاتفۆڕمی یەكێتی نەتەوەیی ژنی باشوور، بە هاوبەشی كۆنگرەی ستار، لە شارى كۆیە سیمینارێكیان بۆ ژنان و چالاكوانانی مەدەنی ڕێکخست، سیمینارەكە لە ژێر ناونیشانی “دەستكەوتەكانی ژن لە ڕۆژئاوا و ڕەهەندەكانی بەرەو یەكێتی نەتەوەیی” ئەنجامدرا
-

"خلف الجدران"... فیلمێکی مەغریبی باس لە بارگرانی چاودێریکردن دەکاتەوە کە ژنان لە ئەستۆی دەگرن
کۆمەڵەی ”التحدي” بۆ یەکسانی و هاوڵاتیبوون هەڵیبژارد کە سینەما بەکاربهێنێت بۆ وروژاندنی گفتوگۆیەک سەبارەت بە کاری بێ موچەی ناوماڵ لە ڕێگەی کورتە فیلمی "خلف الجدران" "پشت دیوارەکانەوە" کە ڕۆشنایی دەخاتە سەر بارگرانییەکانی چاودێریکردن کە ژنان هەڵیدەگرن.
-

لە ڕانیە ژنێک بە گوماناوی و بە فیشەک کوژرا
لە ڕووداوێکدا لە سنووری ڕانیە، ژنێک لەلایەن ئامۆزایەکی خۆیەوە بو گوماناوی کوژراو پۆلیسی ڕاپەڕینیش دەڵێت: لە شەڕو دەمەقاڵێی دوو برادا ژنەکە کوژراوە.
-

لانە لە ڕێگەی هونەری وێنەکیشانەوە خزمەت بە منداڵانی خورماڵ دەکات
لانە عەزیز ماوەی یەک ساڵە بەردەوام لە ناو منداڵاندایە تاوەکو بتوانێت لە ڕێگەی هونەرەکەیەوە کە وێنەکێشانە، خزمەت بە منداڵانی خورماڵ بکات، لانە دەڵێت: با دایکان و باوکان هانی منداڵەکانیان بدەن بۆ هونەری وێنەکێشان.
-

دایکی شەهیدان و شۆڕشگێڕان سەلڤی تەپە لە بەلجیکا یاد دەکرێتەوە
لە شاری ئاڵستی بەلجیکا بۆ یادکردنەوەی سەلڤی تەپە، دایکی شەهیدان و شۆڕشگێڕان لە ١٩ـی تەمووز مەڕاسیم بەڕێوەدەچێت.
-

فەرمانی دەستگیر کردن بۆ بەهار عەلی دەرچوو
بەهار عەلی، چالاکوانی بواری مافەکانی ژنان چووە بەردەوام دادوەرو فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو.
-

ئێزدییەکان و ئەنتیگراسیۆنی دیموکراتیک لە سەرووی کارنامەی کۆنگرەیەکی گەورەی شنگالەوەیە
شاری شنگال میوانداری کۆنگرەیەکی گەورەی جینۆساید و دادپەروەری گوازراوە و ئەنتیگراسیۆنی دیموکراتیک دەکات، بە بەشداریی کەسایەتییە سیاسی و مافی مرۆڤ و ئەکادیمییەکان لە عێراق و دەرەوەی وڵات، لە کۆنگرەکەدا کۆمەڵکوژی ساڵی ٢٠١٤ و چارەسەرییەکان تاوتوێ دەکرێت.
-

سنووردارکردنی جل و بەرگی فەرمانبەران کاردانەوەی فراوانی سەبارەت بە ئازادییەکان لە سووریا لێدەکەوێتەوە
فەرمانێک کە لەلایەن دەسەڵاتی گشتیی سامانی ماسی و ژیانی ئاوییەکان لە جەبلە دەرچووە و بە سەپاندنی سنووردارکردن بەسەر جل و بەرگی ژنانی فەرمانبەران، گفتوگۆکانی سەبارەت بە دۆخی ئازادییە کەسییەکان لە سووریادا دەستپێکردەوە.
-

وریشە مورادی بەهۆی ئامادە نەبوونی لە دادگا سزا درا
وریشە مورادی بەهۆی ئامادەنەبوونی لە دادگا، لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە بە بێبەشکردنی لە پەیوەندی تەلەفۆنی و چاوپێکەوتنی لەگەڵ خێزانەکەی سزا درا.
-

هێشتا بە ملیۆنان منداڵ لە پاراستن بێبەشن
ڕاپۆرتی نوێی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و یونیسێف ئاشکرایدەکات، سەرەڕای ئەوەی لەساڵی ٢٠٢٥ ڕێژەی کوتانی منداڵان تا ڕادەیەک باشتر بووە، بەڵام بەردەوامی شەڕەکان، کەمبوونەوەی هاوکارییە داراییەکان و نەخۆشییە گوازراوەکان هەرەشە لە ملیۆنان منداڵ دەکات.
-

شیرین ئۆسۆ: کۆبانی تەنها شار نییە بەڵکو میراسی بەرخۆدان و ناسنامەی گەلێکە
شیرین ئۆسۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی ئەنجومەنی ژنانی پەیەدە دەڵێت: کۆبانی تەنها ناوی شارێک نییە، بەڵکو سیمبولی خۆڕاگری و ناسنامەو مێژووی ڕۆژئاوای کوردستانە، هەوڵدان بۆ گۆڕینی ناوەکەی لە فۆرماڵیزم تێدەپەڕێت، یادەوەری شارەکەو دەستکەوتەکانی شۆڕش دەکاتە ئامانج.
-

بۆ نوێنەرایەتی سیاسی ژنان بانگەوازی چالاکی دەکرێت
مادلێن عبێد، جێگری هاوسەرۆکانی ئەنجومەنی شارۆچکەی تل تەمر دەڵێت: بەشداریکردنی ژنان لە سیاسەتدا مەرجێکی پێشوەختەیە بۆ کۆمەڵگەیەکی ئاشتیخواز، داوای لە ژنان کرد دژی دوورخستنەوەیان لە ناوەندەکانی بڕیاردان، دەست بە چالاکیی ناڕەزایەتی بکەن.