ڕۆژانە
-

لە بالیسان ژنێک لە شاخ هەڵدێرا و گیانی لەدەستدا
لە گوندی شیرەی سەر بە شارەدێی بالیسان لە سنووری شەقڵاوە، ژنێکی تەمەن ٢٤ ساڵ بەهۆی هەڵدێرانی لە شاخێک گیانی لەدەستدا و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش لێکۆڵینەوەیان لە هۆکاری ڕووداوەکە دەستپێکرد
-

ژنانی ئەفغان بانگەوازێکی بەپەلەیان ئاڕاستەی پاکستان و نەتەوە یەکگرتووەکان کرد
ژنانی ئەفغان ڕایانگیاند کە ناردنەوەی پەنابەران بۆ ئەفغانستان پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و بانگەوازیان لە پاکستان و نەتەوە یەکگرتووەکان کرد بۆ ڕاگرتنی ڕاگواستنەوەی زۆرەملێ
-

ژنان لە چیاکانی کاتۆ لە بەرامبەر لەناوچوونی ژیانی کۆچبەری بەرخۆدان دەکەن
لە لێژاییەکانی چیاکانی کاتۆ لە باکووری کوردستان، ژنان بەردەوامن لە بەخێوکردنی ئاژەڵ و بیریڤانی و پاراستنی کولتووری کۆچبەری، لە بەرامبەر قەیرانی ئابووری و مەترسیی لەناوچوونی نەریتێکی ژنانە کە لە ڕێگەی نەوەکانەوە بۆتە میراس.
-

خەڵاتی شەهید سۆرانی مامە حەمە بەخشرایە ئیلهام ئەحمەد
لە شاری سلێمانی ١٨ەمین ساڵیادی شەهیدکردنی سۆرانی مامە حەمە بەڕێوەچوو، لە ساڵیادەکەیدا جەخت لە سزادادانی بکوژانی کرایەوە، هەروەها وتارێکی ئیلهام ئەحمەد خوێندرایەوەو خەڵاتی ڕێزلێنانی ئەمساڵی سۆرانی مامە حەمە بەخشرا بە هەریەک لە ئیلهام ئەحمەد و مەحمود نامۆ.
-

ڕیما مەحمود: ژنان دەخوازن لە سووریای نوێدا ببنە ئەکتەری سەرەکی بڕیاردان
ڕیما مەحموود، ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی پارتی سووریای داهاتوو دەڵێت: حکومەتی کاتی هەوڵ دەدات ژنان بێهیوا بهێڵێتەوە، هەروەها سووریای دیموکراتیک بێ ماف و بوونی ژنان بونیاد نانرێت.
-

هەڵمەتێک بۆ گەڕاندنەوەی ناسنامە؛ هەوڵەکانی بەکوردیکردنەوەی ناوی گوندە تورکێنراوەکانی باشووری کوردستان
سەدان گوندو ناوچەی مێژوویی لە باشووری کوردستان دووچاری پرۆسەیەکی ڕێکخراوی تورکاندن بوونەتەوەو ناوی ڕەسەنی کوردییان لێسەندراوەتەوە، لە بەرامبەردا هەڵمەتێکی مەدەنی و ڕۆشنبیریی بەرفراوان دەستیپێکردووە بۆ تۆمارکردن و بەکوردی کردنەوەی ئەو شوێنانە.
-

تەژەکە-ئەوروپا بانگەوازی کرد بۆ فراوانکردنی کەمپینەکەی ڕێكخستنی ژنانی ئێزدی
تەڤگەری ژنانی کوردی ئەورووپا (تەژەکە-ئەوروپا) بانگەوازی کرد کە ئەو کەمپینەی لەلایەن ڕێکخراوەکانی ژنانی ئێزدییەوە بە درووشمی "بۆ دادپەروەری و ئازادی-تۆش ببە بە دەنگی دیلەکانی فەرمانەکە" دەستیپێکردووە، بەرفراوانتر بکرێت.
-

نەتەوە یەکگرتووەکان: زیادبوونی ئاوارەبوون و نائاسایشی خۆراکی توند لە کۆردۆفان و دارفور
قەیرانی مرۆیی لە سودان بەهۆی بەردەوامیی توندوتیژی و فراوانبوونی ئاوارەبوونەوە قووڵتر بووەوە، بەتایبەت لە کورردفان و دارفۆر، کە تێیدا نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دا لە تێکچوونی خێرای ئاسایشی خۆراک و بەرزبوونەوەی پێویستییە بنەڕەتییەکانی ئاوارەکان.
-

دیارنەمانی دوو ژنی گەنجی خوێندکار لە لازقییە نیگەرانییەکان بۆ پارێزراوی ژنان دەوروژێنێت
گوندی بوستان باشا تووشی دڵەڕاوکێ دەبێت، دوای ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ دوو ژنە گەنج پچڕان، لەکاتێکدا بەمەبەستی ئەنجامدانی تاقیکردنەوە بەرەو زانکۆی لازقییە لە سووریا دەڕۆیشتن، تا ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی نەدراوە.
-

سێشەمەکانی نا بۆ لەسێدارەدان: مانگرتن لە هەفتەی ١٣٠یەمدا لە ٥٩ زینداندا بەردەوامە
بەپێی ڕاگەیاندراوی هەڵمەتی “سێشەمەکانی نا بۆ لەسێدارەدان”، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە ٢٨٠ زیندانی لە ئێران لەسێدارە دراون، مانگرتنەکە لە هەفتەی ١٣٠یەمدا لە ٥٩ زینداندا بەردەوامە.
-

ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان: دەبێت پرۆسەی یاسایی دەستپێبکات
شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی دەڵێت: لە کۆتا دیدارماندا بەڕێز ئۆجالان جەختی لەوە کردەوە، کە دەبێت پڕۆسەکە بە شێوازێکی یاسایی دەست پێبکات و لاپەڕەیەکی نوێ هەڵبدرێتەوە و هەرکەسێک چی لە دەست دێت دەبێت بیکات.
-

لە دۆسیەی گوڵستان دۆکودا ١٥ کەس دەستبەسەر کران
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لەسەر دۆسیەی بێسەروشوێنبوونی گوڵستان دۆکو، لە چەندین شار هەڵکوتانە سەر ماڵان ئەنجامدرا و ١٥ کەس دەستبەسەر کران.
-

لە کامپی پەنابەرانی مەخموور ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا و چالاکی ئێشکگری پیرۆز کران
لە کامپی پەنابەرانی مەخموور بە بۆنەی سێهەمین ساڵیادی چالاکی ئێشکگریی بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ١٤یەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان، لێدوانێک درا.
-

بانگەواز لە شرناخەوە بۆ دەرکردنی "یاسای بنەڕەتی" و چەسپاندنی ئاشتی
ژنانی شرناخ لە باکووری کوردستان داوایان کرد، کە ئەوەی پێی دەوترێت "یاسای بنەڕەتی" دەربکرێت بۆ دابینکردنی مسۆگەری یاسایی کە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بکاتە هەمیشەیی و جێگیر.
-

تاژێ: هێرشی میدیایی بۆسەر دیلەکانمان بەشێکە لە شەڕی تایبەت
تاژێ دەڵێت: بەرامبەر هەر پیلانێکی پیس لە دژی دیلەکانمان بێدەنگ نابین، هیچ هێزێک ناتوانێت بمانوەستێنێت و تۆڵەی هەر ژن، منداڵ و مرۆڤێکی خۆمان دەکەینەوە، هێرشی میدیایی بۆسەر دیلەکانمان پیلان بۆداڕێژراوە و بەشێکە لە شەڕی تایبەت.
-

گرفتی خوێندکارانی پۆلی ١٢؛ لە چاولێکەرییەوە تا کۆسپەکانی لیژنەی پرسیارەکان
مامۆستا ڕیزان بەکر دەربارەی گرفتەکانی بەردەوام خوێندکارانی پۆلی ١٢ دەڵێت: یەکەم شت متمانە بەخۆبوونە چونکە ئەوە زۆر گرنگە بۆ سەرکەوتنى پرۆسەى خوێندن، هەر خوێندکارێک کە ئامانجێکى هەیە، هەوڵ و ماندووبوونی ڕۆژانەی پێویستە.
-

لە مەخموور بەرخۆدانی سێ ساڵە؛ دایە خانم تەمەن ٧٧ ساڵ، هەزارو ٩٦ ڕۆژە لە ئێشکگریدایە
چالاکی ئێشکگری بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری مەخموور پێی ناوەتە چوارەمین ساڵی خۆیەوە، دایە خانم بەنەکی تەمەن ٧٧ ساڵ ماوەی هەزارو ٩٦ رۆژە بەبێ پچڕان لە ئێشکگریدایە.
-

گەنجانی دەم پارتی بە مەبەستی دیداری ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان داواکارییان پێشکەش بە وەزارەتی داد کرد
ئەنجومەنی گەنجانی دەم پارتی بە مەبەستی دیداری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان داواکارییان پێشکەش بە وەزارەتی دادی تورکیا کرد و داوای دیداری ڕاستەخۆیان کرد لە ئیمراڵی.
-

ڕژێمی ئێرانی سزای زیندانیکردنی خۆپێشاندەرانی ساڵی ٢٠٢٥ی پەسەند کرد
بڕیاری دادگاییکردنی پاریا دادگەرسیفەت و ڕێبوار مەڕابی لەلایەن دادگای پێداچوونەوەوە پەسەندکرا. پاریا کە بە تۆمەتی مەترسی بۆ سەر ئاسایشی وڵات تۆمەتبارکراوە، لە ماوەی مانگێکدا ڕەوانەی زیندانی ئەڤین دەکرێت
-

ژنانی ئەفغانی لە نێوان بڕیارەکانی دادگای نێودەوڵەتی و بەردەوامی پێشێلکارییەکانی تاڵیباندان
دوای تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن لەلایەن دادگای تاوانی نێودەوڵەتییەوە بۆ سەرکردەکانی بزووتنەوەی تاڵیبان، ئایا ئەمە ڕووناکی خستە سەر دۆسیەی دادپەروەری و لێپرسینەوە سەبارەت بەو پێشێلکارییانەی کە ژنان لە ئەفغانستان ڕووبەڕووی دەبنەوە؟