ڕۆژانە
-

خوشکانی پاکرەوان : یەکڕیزیی پارتە کوردییەکان لە کوردستان نابێت ئامانجێکی دواخراو بێت
خوشکانی ئەو پاکڕەوانەی بۆ ڕزگارکردنی خاک و کەرامەتیان لە دەستی جەبهەت نوسرە و داعش، کە لە خاکی ڕۆژئاوای کوردستان گیانییان بەخت کرد، داوای یەکڕیزیی لایەنە کوردییەکان دەکەن و دەڵێن: یەکڕیزی کورد ناتوانێت هەنگاوێکی دواخراو بێت.
-

ئارمینۆهی و مارۆ لە کارێکی کولتووریدا نەمر بوون
دوو ژنی ئەرمەنی بە ناوەکانی ئارمینۆهی و مارۆ کە لە شەڕی دژ بە عوسمانییەکان نەمر بوون بەڵام لە مێژوودا ناویان نەهاتووە، بە کارێکی کولتووری لە بەشی پانۆرامای بیستراو یاد دەکرێنەوە.
-

جینۆسایدی ئەرمەن و کورد؛ سەرکوتکردنی توندی زمان و ناسنامەی کولتووری
لە ٢٤ی نیساندا کاتێک ئەرمەنەکان جینۆسایدکردنیان بەبیردەهێننەوە، تورکیا زیاتر دەلەرزێت چونکە جینۆسایدی کوردەکانیش هەمیشە لە ڕۆژەڤدایە، کە هاوشێوەی ئەو شێوازانەی کە لە ساڵی ١٩١٥ دژی ئەرمەنییەکان بەکارهێنران، کورد ڕووبەڕووی دەرکردنی بەکۆمەڵ بووەوە.
-

شهشهمین فێستیڤاڵى گژوگیا بههارییهكان له خورماڵ بهڕێوهچوو
له پاركى گشتى خورماڵ، بە سەرپەرشتی تۆڕى ڕێكخراوهكانى خورماڵ شهشهمین فێستیڤاڵى گژوگیا بههارییهكان دهستى پێكرد، بۆ ماوهى سێ ڕۆژ بهردهوامى دهبێت.
-

ڕژێمی ئێران سزای زیندانی و قامچی لێدانی بە مریەم دەریسی و فەریبا حسێنی سەپاند
دادگای ئینقلابی شیرازسزای یەک ساڵ و ٧٤ قامچی بۆ مەریەم دەریسی و شەش ساڵ زیندانی بەسەر فەریبا حسێنیدا سەپاند.
-

ژنێک لە بەغدا بە ترسناکانە کوژرا
کوشتنێکی ترسناک لە بەغدا، دوای ئەوەی پیاوێک ژنەکەی کوشت و تەرمەکەی لە ناوەڕاستی پایتەخت لەبەردەم ڕێبوارەکاندا فڕێدا، توڕەیی و نیگەرانییەکی بەرفراوانی لێکەوتەوە.
-

ڕژێمی ئێران ژنێکی کوردی دەستبەسەر کرد
هەڵمەتی دەستبەسەرکردنی ژنان لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە بۆ بێدەنگکردنی دەنگیان چڕتر بووەتەوە و لەو چوارچێوەیەدا، ژنێکی کورد لە شاری بۆکان بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەر کرا.
-

ژنانی ئەفغانستان هیوای ڕزگاربوون لە دەستی تاڵیبان دەخوازن
ناوچەی جەهارئاسیاب کە بە ”الطواحين الأربعة” ناسراوە لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان، بە مێژووی شەڕ و توندڕەوی، ئەمڕۆش زیانبەرکەوتووی دەستی تاڵیبانە و ڕووبەڕووی سنووردارکردنی بەرفراوان بووەتەوە. بەڵام سەرەڕای فشارەکان، ژنان هێشتا بەهیوان.
-

"ڕۆژنامەگەری کوردی خاوەنی ڕۆڵێکی ستراتیژییە"
ڕۆژنامەنووس سوعاد محەمەد دەڵێت: ڕۆژنامەگەری کوردی بە درێژایی مێژوو ڕۆڵێکی ستراتیژی گێڕاوە، جەختی لەسەر گرنگی پاراستنی بەرخۆدان و هەڵوێستی ژنانی ڕۆژنامەنووسی کوردی کردووەتەوە.
-

لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا ڕۆژنامەنووس ئامال خەلیل لە لوبنان کوژرا
بەهۆی بۆردوومانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر ناوچەکانی باشووری لوبنان ڕۆژنامەنووس ئامال خەلیل کوژرا.
-

هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران: ئەم هێرش و قوربانیانە ئیرادەمان نالەرزێنێت
لە بەرامبەر هێرشەکانی ڕژێمی ئێران بۆسەر باشووری کوردستان، هاوپەیمانی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران ڕاگەیاندراوێکی سی خاڵی بلاوکردەوەو دەڵێت: ئەم هێرش و قوربانیانە ئیرادەمان نالەرزێنێت و باوەڕمان بە ڕەوایی خەبات بۆ ڕووخانی ئەم ڕژێمە پۆڵاینتر دەکات.
-

دیدار شەهلا؛ خاوەنی پەرتوکخانەیەک بۆ گرنگی دان بە پرسەکانی ژنان
دیدار شەهلا، خاوەنی پەڕتوکخانە و ڕۆژنامەنووس دەڵێت: کارکردنم لە دونیای پەڕتوکدا تەنها خولیایەکی ٢٢ ساڵ نییە بەڵکو بەستەوەی خۆمە بە کێشەکانی خەڵکەوە، تا بتوانم خوێندنەوە بۆ کێشەکانی ژنان بکەم.
-

پانێڵێک بە دروشمی" دروستکردنی پەیوەندی نێوان زەوی و کۆمەڵگە" ئەنجامدرا
لە شاری سلێمانی لە ڕۆژی جیهانی زەوی، بە ئامادەبوونی ژینگەدۆستان و چالاکوانان بە ناونیشانی " دروستکردنی پەیوەندی نێوان زەوی و کۆمەڵگە" پانێڵێک بەڕێوەچوو
-

دەم پارتی شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازادیی بەبیرهێنایەوە
تەیب تەمەل، جێگری هاوسەرۆکانی دەم پارتی بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردییەوە ڕایگەیاند، هەموو ئەو شەهیدانەی ڕاگەیاندن بە ڕێزەوە بەبیردەهێنینەوە، کە لە ڕێی ڕاستیدا گیانیان فیدا کرد.
-

لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەری کوردیدا داوای ئازادکردنی زیندانییان کرا
لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەری کوردیدا، لقی سلێمانیی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان و سەنتەری میترۆ، چەند پڕۆژە و داواکارییەکیان بۆ باشکردنی دۆخی ئازادیی ڕادەربڕین و پاراستنی مافی ڕۆژنامەنووسان ڕاگەیاند، داواشیان کرد کۆتایی بە زیندانیکردنی قەڵەمە ئازادەکان بهێنرێت.
-

دۆخی زەینەب جەلالیان و پەریسا کەمالی لە مەترسیدایە
لە هەلومەرجی زیادبوونی ململانێ سیاسییەکان وفشارەکانی ڕژێمی ئێران، دۆخی زەینەب جەلالیان کە نەخۆشەو چارەسەر ناکرێت لەگەڵ زیندانییەکی دیکە بەناوی پەریسا کەمالی لە مەترسیدایە.
-

ڕاپۆرتێک توندوتیژی سێکسی لە کەناری ڕۆژئاوای فەڵەستین ئاشکرا دەکات
بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا ژنان و پیاوان و منداڵانی لەخۆگرتبوو، ڕاپۆرتێکی ئەم دواییەی مافی مرۆڤ پەرەسەندنێکی مەترسیدار لە بەکارهێنانی توندوتیژی سێکسی و هەراسانکردن لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە وەک ئامرازێک بۆ فشارکردن، ئاشکرا دەکات.
-

ژنانی کۆبانێ لە بەهاردا باخچەکانیان دەچێنن
ژنانی گوندی شێرانی سەر بە شاری کۆبانێ، کە دەستیان کردووە بە چاندنی باخی هاوینە، ڕایانگەیاند، ئەم شێوازە لە کشتوکاڵکردن کولتوورێکە، لەسەر بنەمای هەزاران ساڵ ڕەنجی دروستکراوی دەستی ژنانە.
-

سكاڵا لە دژی رەحاب موبارەکی سودانی کاردانەوەی فراوانی لێکەوتەوە
ئەو سکاڵایەی لەسەر رەحاب موبارەک سەید ئەحمەد، پارێزەر و چالاکوان تۆمارکراوە، نیگەرانییەکی بەرفراوانی داکۆکیکارانی مافی مرۆڤی لێکەوتۆتەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە هۆشدارییەکان بەوەی کە یاساکە وەک ئامرازێک بەکاردەهێنرێت بۆ بەرتەسککردنەوەی کاری مافی مرۆڤ و ترساندن
-

جودی عەلی: ڕۆژنامەگەریی کوردی لە ماوەی ١٢٨ ساڵدا دەستکەوتی زۆری بەدەستهێناوە
ڕۆژنامەنووس جودی عەلی دەڵێت: ڕۆژنامەنووسانی کورد بە بەڵگەنامە کردنی ڕووداوەکان بوونەتە دەنگ و ڕەنگی ڕاستی، لە سایەی کاری هەڤاڵەکانمان، ئەمڕۆ خاوەنی میراسێکی دەوڵەمەندین، ڕۆژنامەگەری کوردی میراسێکی سەد ساڵەی بۆ بەجێهێشتین.