ڵە سلێمانی ئاهەنگێکی کولتووری و هونەری بۆ منداڵان ڕێکخرا

لە شاری سلێمانی، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵان، لە لایەن گروپی شانۆماران، بە نمایشکردنی شانۆ و کارەهونەرییەکانی منداڵان ئاهەنگێکی هونەری و کولتووری ڕێکخرا.

سلێمانی

 

ئەمڕۆ، لە شاری یاری پارکی ئازادی شاری سلێمانی، گروپی شانۆی شانۆماران و گروپی مامیوزیک، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی منداڵان، بە ئامادەبوونی منداڵانی شاری سلێمانی و خێزانەکانیان، ئاهەنگێکی هوونەری و کولتووری، بە نمایشکردی چالاکییە وەک شانۆ، منمایش، پێشکەشکردنی پارچە میوزیک ڕێکخست کە تێیدا منداڵان بە جلی کوردییەوە بەشدار بوون.


" پێویستە منداڵان لەسەر فکری نەتەوایەتی و خۆشویستنی خاک پەروەردەبکرێن" 
لەنیا عەبدولجەبار، ڕێنمایکاری پەروەردەیی لە باخچەی تالێنسی ناحکومی ئاماژەی بەوەکرد، منداڵانی باخچەکەیان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵاندا بەشداری پێکردووە، وتی: ڕۆژی جیهانی منداڵان بە ڕۆژێکی گرنگ لای ئێمەو مامۆستایان دادەندرێت، بۆیە بە چەندین چالاکی هونەری بەشداریمان لەم چالاکییەداکرد، سەرەڕای ئەو بارودۆخە تەکنەلۆجیایەی منداڵنی تێکەوتوە ئێمە ئامانجمانە منداڵان ئاشنای دابونەریتی کورد بکەین. 

 

لە کۆتاییدا وتیشی: ئەمڕۆژە هەتا گەورەبوونیان لە زهنی منداڵەکاندا دەمێنێتەوە، بۆیە بڕیارماندا منداڵان بە جلوبەرگی کوردی و وتنەوەی چەندین سروودی نیشتمانی بەشداری بکەن، وتنەوەی گۆرانی و چالاکییەکان هەستی نەتەوایەتی زیاتربکات لە لای منداڵەکان.