پەیامنێرێکی ئاژانسی میزۆپۆتامیا دەستبەسەر كرا

پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا ،سەما بینگۆل، لە کاتی ڕووماڵکردنی ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی ئەتەم ساریسولوک کە لە گوڤەنپارکی سەر بە ناوچەی چانکایای ئەنقەرە ڕێکخرابوو، هێرشی کرایە سەر و دوای لێدان دەستبەسەر كرا.

ناوەندی هەواڵ

 

ڵە ١٣یەمین ساڵیادی کوژرانی ئەتەم ساریسولوک، کە لە ساڵی ٢٠١٣دا بەهۆی خۆپێشاندانەکانی پارکی گەزی لەسەر دەستی پۆلیس کوژرا، پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ئەنقەرە مەراسیمێکی یادکردنەوەیان ڕێکخست. ئەو جەماوەرەی پشکداریان لە یادکردنەوەکەدا کردبوو، لە گوڤەنپارکی سەر بە ناوچەی چانکایای ئەنقەرە کۆبوونەوە؛ واتە ئەو شوێنەی کە ئەتەم ساریسولوکی لێ کوژرا.

 

پەیامنێر سەما بینگۆل دەستبەسەر کرا

پۆلیس دەوری جەماوەرەکەی دا و ڕێگەی پێ نەدان بەرەو گوڤەنپارک بڕۆن، هەروەها بە گازی بیبەر هێرشی کردە سەر ئامادەبووان. ڕاگەیەندرا کە پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا (MA)، سەما بینگۆل کە ڕووماڵی ڕووداوەکەی دەکرد، ڕووبەڕووی لێدان و ئەشکەنجە بووەتەوە و دەستبەسەر کراوە.

 

تووڕەیی و کاردانەوەی گەل

گەل کە بەشدارییان لە مەراسیمی یادکردنەوەکەدا کردبوو، کاردانەوەیان لە دژی هێرشەکە نیشان دا و ئەو توندوتیژییەی بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان ئەنجام درابوو، شەرمەزاریان کرد.