ڕۆژانە
-
پۆلیسی ئەخلاق هێرش دەکات و ڕژێمیش بێدەنگە
نەفەس حاجی شەریفی ١٤ ساڵ دوای ئەوەی لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقەوە هێرشی کرایەسەر، سكاڵای تۆمار کرد، بەڵام تا ئێستا وەڵامی سکاڵاکەی نەدراوەتەوە و دایکیشی دەڵێت: سەرۆک کۆماری ئێرانیش بەڵێنەکانی نەبردە سەر
-
وەڵامی ئامەد لە دژی کوشتنی نارین: بێدەنگ نابین
ژنانی ئامەد کاردانەوەیان بەرامبەر ڕووداوەکەی نارین گۆران، کە دوای ١٩ ڕۆژ بیسەروشوێن بوونی بە کوژراوی دۆزرایەوە، دەڕبڕی و ڕایانگەیاند: "ئەوانەی ئێمە دەکوژن ژن نین، پیاون، بۆ ئەوەی ئەم دڕندەییە بەردەوام نەبێت، پێویستە هەمووان هەستینە سەرپێ".
-
لە ئەنجامی هێرشێکیی دەوڵەتی تورکیا ژنێک و ٢ منداڵ بریندار بوون
سوپای تورکیا و بەکرێگیراوانی ماڵێکیان لە گوندی تنەب لە شارۆچکەی شەرای سەر بە عەفرین تۆپباران کرد. لە ئەنجامدا ژنێک و ٢ منداڵ بریندار بوون.
-
نارین گۆران بە خاک سپێردرا
تەرمی نارین گۆران، کە دوای ١٩ ڕۆژ لە بێسەروشوێن بوونی دۆزرایەوە، لە گەڕەکی چولییەی سەر بە شارۆچکەی ڕەزانە لە ئامەد بە خاک سپێردرا.
-
ژنێکی گەنجی ٢٢ ساڵ بە گوماناوی لە خەرەندی ڕەواندوز کوژرا
تەرمی ژنێکی ٢٢ ساڵ لە خەرەندی ڕەواندوز دۆزرایەوە، کە نازانرێت کوژراوە، یاخود ناچار بە خۆکوشتن کراوە.
-
١٤٢ ژن لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیادا گیانیان لەدەستداوە
لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە کراوە، لە ماوەی پێنج ساڵدا ١٤٢ ژن بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان گیانیان لەدەستداوە، کە لە ئاستی بەرپرسیارێتی باڵا و ئاسایyدا بوون.
-
چالاکییەکانی هیندستان لە ٢٥ وڵاتدا بڵاوبوونەتەوە
دوای دەستدرێژی و کوشتنی پزیشکێکی ژن لە شاری کۆلکەتا لە هیندستان، زۆرێک لە وڵاتان ئەو تاوانەیان شەرمەزار کرد و هەزاران کەس لە ٢٥ وڵاتەوە ڕژانە سەر شەقامەکان و داوای دادپەروەرییان کرد.
-
زیندانیانی ژن ڕەتیان کردەوە بچنە بەردەم داواکاری گشتی
بڕیاربوو دوێنێ وریشە مورادی، پەخشان عەزیزی، نێرگس محەممەدی، مەحبوبە ڕەزایی و پەریوش موسلمی بچنە بەردەم داواکاری گشتیی قەزای ٣٣ی شاری ئەردەبیلی بۆ ڕوونکردنەوە لەسەر تۆمەتەکە، بەڵام هەر پێنج بەندکراوەکە ڕەتیان کردەوە بچنە بەردەم داواکاری گشتی.
-
"شەریفە لە بەرامبەر ئازار و نائومێدی، هیوا و خولیای ژیانی دەبەخشییەوە"
زیندانیانی سیاسی بەندی ژنانی زیندانی لاکان لە ڕەشت، ئاماژەیان بەوەدا سزادانی شەریفە محەمەدی پەسەندکراو نییە، دەشڵێن: مەحاڵە باوەڕ بەوە بکرێت، ژنێک کە کردار و قسە و نیگا و زەردەخەنەیەکی بەم شێوەی هەبێت، سزای لە سێدارەدانی بەسەردا بسەپێنرێت.
-
بۆ یەکەمجار ٤ بەڕێوەبەری ژن لە داواکاری گشتی کوەیت پلەیان بەرز کرایەوە
بە پێی بڕیارێکی داواکاری گشتی کوەیت، ٤ ژن پلەیان بۆ پێکهێنانی بەڕێوەبەرایەتیەکانی داواکاری گشتی بەرز کرایەوە، ئەمەش یەکەمجارە لە مێژووی وڵاتەکەدا.
-
پێنی سیدنی: تورکیا بەرپرسیاری بە ئامانجکردنی ڕۆژنامەنووسانە
ناوەندی پێنی نێودەوڵەتی لە سیدنی بە توندی ئیدانەی کوشتنی ڕۆژنامەنووسانی کورد، گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادینی کرد و ڕایگەیاند، دەسەڵاتی خۆجێی دەوڵەتی تورک لەم هێرشە بە بەرپرسیارە.
-
"تەنها گفتوگۆی ناوخۆیی دەتوانێت ناکۆکییەکان چارەسەر بکات"
خالیدە بۆتی، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار لە کانتۆنی حەسەکە، جەختی لەوە کردەوە، کە لە پێناو پاراستنی خاکی سووریا لە هێرش و داگیرکاری، پێویستە حکومەتی دیمەشق دەست بە دیالۆگ لەگەڵ خۆبەڕێوەبەری بکات.
-
زیاتر لە ١٦٠ ئاوارە گەڕانەوە زێدی خۆیان
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ١٦٤ ئاوارە لە سنوری هەولێرەوە گەڕاونەتەوە بۆ نەینەوا و سەڵاحەدین، وەزارەتەکە بەردەوامە لە تۆمارکردنی ناوی ئەو ئاوارانەی دەگەڕێنەوە بۆ زیدی خۆیان.
-
"دەنگی ئێمە شەرمەزاری نییە، بەڵکو بانگەوازێکە بۆ دادپەروەری و ئازادی"
گروپی ناڕەزایەتی ژنان ناسراو بە "شۆڕشی بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکان" ڕەخنەی لە بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بەرامبەر بە دۆخی ژنان لە ئەفغانستان گرت.
-
حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێگری دەکات لە هاتنی دوو هونەرمەند بۆ ناو ڕۆژئاوا
دەسەڵاتدارانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێگریان لە هاتنی هونەرمەندان ئامال مەسلوسی و شادی غوڵامی کرد بۆ ڕۆژئاوا، کە بڕیاربوو بەشداری لە فێستیڤاڵی شەهید بەرچەم لە شاری کۆبانێ بکەن.
-
هاوپەیمانی ١٨٨: پێویستە ڕەشنووسی هەموواری یاسی باری کەسێتی هەڵبوەشێتەوە
هاوپەیمانی ١٨٨ داوای کشانەوەی ڕەشنووسی پێشنیاری هەمووارکردنەوەی یاسای باری کەسێتیی عێراقی کرد، کە کارپێکراوە بۆ پاراستنی کەرامەتی ژنان و پاراستنی مافەکانیان و پاراستنی منداڵان و خێزان.
-
ساروناز ئەحمەدی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەت دەکاتەوە
ساروناز ئەحمەدی وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر شێوازی چارەسەری پزیشکی و ڕێگریکردن لە مۆڵەتی پزیشکی، دەرمانەکانی ڕاگرتووە.
-
ژنانی حەسەکە: ئامانجی هێرشەکانی تورکیا تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەیە
ژنانی شاری حەسەکە لە کانتۆنی جەزیرە لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئیدانەی هێرشەکانی تورکیایان کرد کە ئازارەکانیان زیاتر دەکەن و ئامانجیان بڵاوکردنەوەی ترس و نائارامییە لەناو خەڵکی ناوچەکەدا.
-
بە هۆکاری نادیار ئاگر لە شارباژێر کەوتووەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ئاگر لە سنوری گوندی گەڕەدێ و کانی شێخان لە شارباژێر کەوتووەتەوە و ١٥ دۆنم پووش و پاوان و دار سووتاون.
-
بەرەی ژنانی باشوور: وەستانەوە لە دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا ئەرکی هەمووانە
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەرەی ژنانی باشووری کوردستان هەڵوێستی خۆیان دژی لەشکرکێشییەکانی دەوڵەتی تورکیا خستەڕوو ئاماژەیان بەوەدا، دەوڵەتی تورکیا داعش دەهێنێتە باشووری کوردستان.