گەنجانی ئامەد: بە ڕێکخستن و هاوکاری ڕووبەڕووی ماددە هۆشبەرەکان و سیاسەتەکانی جەنگی تایبەت دەبینەوە

ئەو گەنجانەی کە بەردەوامن لە چاودێریکردنی کۆڵانەکان و ڕێکخستنی ناڕەزایەتییەکان دژی ماددە هۆشبەرەکان و لەشفرۆشی لە ئامەدی باکووری کوردستان، دەڵێن: گەنجان و ژنان لە چوارچێوەی ئەوەی بە "سیاسەتەکانی جەنگی تایبەت" ناوی دەبەن، دەکرێنە ئامانج.

ئەکین ستێرک

 

ئامەد ـ هەوڵەکانی بڵاوکردنەوەی ماددە هۆشبەرەکان و لەشفرۆشی لە شارەکانی باکووری کوردستاندا پێکدێت لە یەکێک لە لایەنە گرنگەکانی ئەوەی پێی دەوترێت سیاسەتەکانی جەنگی تایبەت کە ئامانجیانە ئیرادەی گەنجان و ژیان و ژنان بکاتە ئامانج، ئەم سیاسەتانەی کە گەنجان دەخەنە ناو گێژاوی ئالودەبوون و داڕمان و ژنان لە ڕێگەی جەستەیانەوە دەکەنە ئامانج، ئامانجیان تێکدانی پێکهاتەی کۆمەڵایەتییە، لەگەڵ توندبوونەوەی خەبات دژی تۆڕەکانی ماددە هۆشبەرەکان و لەشفرۆشی کە لە گەڕەکەکاندا زیاتر دەرکەوتوون، ژنان و گەنجان بانگەواز بۆ خەباتی ڕێکخراو دەکەن و وتیان: ئێمە ئەم سیستەمە قبووڵ ناکەین.

 

لە گەڕەکە جیاوازەکانی ئامەددا، ڕێکخراوی "Kuçe Amed" و ئەنجومەنی گەنجانی دەم پارتی (DEM Parti Gençlik Meclisi) چالاکیی چاودێریکردن و ناڕەزایەتییان دژی ماددە هۆشبەرەکان و لەشفرۆشی ئەنجامدا و داوای خەباتی ڕێکخراویان کرد دژی سیاسەتەکانی جەنگی تایبەت، ئەو گەنجانەی کە بەشدارییان لەم چالاکییانەدا کردووە، جەختیان کردەوە، کە سیاسەتەکانی ماددە هۆشبەرەکان و لەشفرۆشی گەنجان و کۆمەڵگە دەکەنە ئامانج و داوایان لە گەنجان کرد کە خۆیان ڕێکخستن بکەن و ڕووبەڕووی ببنەوە.

 

ڕێگە نادەین ماددە هۆشبەرەکان تێپەڕن

هەفروش تاشکین وتی: ئەوان لە گەڕەکەکاندا هەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەوەی پێی دەوترێت سیاسەتەکانی جەنگی تایبەت و ماددە هۆشبەرەکان، سیاسەتەکانی جەنگی تایبەت لە چەندین شار لە باکووری کوردستان جێبەجێ دەکرێن. گەنجان بە مەبەست دەکرێنە ئامانج، پێویستە گەنجەکانمان لە ماددە هۆشبەرەکان و لەشفرۆشی دوور بکەونەوە، دەبێت ڕیزەکانی گەنجانمان ڕێکخستن بکەین و لەم سیاسەتانە دوور بکەوینەوە.

 

وتیشی: پێویستە گەنجەکانمان نەبنە زیانبەرکەوتووی ئەم سیاسەتانەی کە ئەوان دەکەنە ئامانج، ژن و جەستە و کەرامەتی پێکهاتەی سەرەکی پێکدەهێنن، کەچی ژنان بە مەبەست دەکرێنە ئامانج، ئەم سیاسەتانە هەوڵ دەدەن گەنجان و ژنان لە هۆشیاری دوور بخەنەوە و ڕۆڵیان لە کۆمەڵگەدا لاواز بکەن، تا دەگاتە ئاستی لەناوچوونی داهاتووی گەنجان.

 

لێرەوە، جەخت لەسەر پێویستی ئەوە دەکات، کە گەنجان خۆیان ڕێکخستن بکەن و بە کارا بەشداری بکەن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم سیاسەتانەدا، هەمووان پێکەوە هاوکار بن بۆ وەستان لە بەرامبەریاندا، لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: دەبێت پێکەوە لە بەرامبەر ئەم سیاسەتانە ڕابوەستین و ڕێگە بە بڵابوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لەناو گەنجەکانماندا نەدەین.

 

"چارەسەر ئەوەیە کە ئەنتیگراسیۆنبکەین"

ئاماژەی بەوەش کرد، کە ئەم سیاسەتانە ئامانجیانە گەنجان لە ناسنامە، زمان و کولتووریان دوور بخەنەوە، وتی: دەیانەوێت گەنجان لە بنەما و ڕەچەڵەکیان جیا بکەنەوە، چارەسەر لە بەرامبەر ئەمەدا دیارە با ئەنتیگراسیۆن بکەین و لە بەرامبەر ئەم سیاسەتانە ڕابوەستین،دەبێت لە پاڵ یەکتردا ڕابوەستین، ئەگەر نەتوانین پارێزگاری لە خۆمان بکەین، ئەوا ناتوانین پارێزگاری لە هیچ شتێکی تر بکەین.

 

ئاماژەی بە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کرد وتی: ئێستا پرۆسەیەک هەیە کە کاری لەسەر دەکرێت، پێویستە ئێمەی گەنج بەشێک لەمە بین، گەنجان لە هەموو شتێک جیا دەکرێنەوە، لە ڕێگەی ئەم سیاسەتانەی پەیڕەو دەکرێن، دەیانەوێت ئێمە لە داهاتوو بێبەش بکەن، با پێکەوە کۆبینەوە و ڕێگەی خۆمان ڕووناک بکەینەوە، ڕێکخستنێکی بەهێز و داهاتوویەکی بەهێز بونیاد بنێین.

 

زۆزان چێفتچی ئاماژەی بەوەدا کە بڵابوونەوەی لەشفرۆشی و ماددە هۆشبەرەکان لە باکووری کوردستان لە ئێستادا، بەپێی وتەی خۆی، دەرئەنجامی ئەوەیە کە پێی دەوترێت "سیاسەتەکانی جەنگی تایبەت"، وتی: ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم سیاسەتانە پێویستی بە هەوڵی ڕێکخراو لە شار و گوند و گەڕەکە جیاوازەکانی باکووری کوردستان هەیە، هەروەها ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دیاردانە دەبێت تەنها لەناو ناوچەیەک یان شارێکی دیاریکراودا نەبێت، بەڵکو دەبێت بۆ هەموو گەڕەک و کۆڵانێک درێژببێتەوە، گەنجان رووبەڕووی سیاسەتێک دەبنەوە کە ئامانجیانە بەرەو ماددە هۆشبەرەکانە بیانکێشێت و لە بنەما و ناسنامەکەیان دووریان بخاتەوە، کە سووربوونێک هەیە لەسەر گەڕانەوە بۆ بنەماکان و بەهێزکردنی پەیوەندی پێیانەوە.

 

جەختی لەوەش کردەوە، کە گەنجان توخمێکی سەرەکی پێکدەهێنن لە پاراستنی یەکپارچەیی کۆمەڵگە، بۆیە ئەم سیاسەتانە بە شێوەیەکی تایبەت ئەوان دەکەنە ئامانج، پێی وایە لاوازکردنی وزەی گەنجان بە واتای لاوازکردنی کۆمەڵگە و ملکەچکردن و بێدەنگکردنی دێت، داوای کرد کە چالاکی و دەستپێشخەرییەکانیش تەنها لە گەڕەکەکانی ئامەددا سنوردار نەبن، بەڵکو ناوچە جیاوازەکانی باکووری کوردستان بگرنەوە، جەختی لەسەر پێویستی بەشداری گەنجان و ژنان و هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە کردەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دیاردە و سیاسەتانەدا.