ڕۆژانە
-

عەتاو عەبدولڕەحمان لەگەڵ گروپێکی ژنان ئاگری نەورۆز دەکەنەوە
ژنانی کورد وەک پێشەنگی پاراستنی کلتوور و بەگژداچوونەوەی تاریکی ڕۆڵێکی مێژوویی دەگێڕن لە پیرۆزکردنی نەورۆزو بە داگیرساندنی مەشخەڵی ئاگر پەیامی ئاشتی و ئازادی دەگەیەننە جیهان، عەتاو عەبدولڕەحمان، کەسایەتی سلێمانی دەڵێت: داوا لە خەڵک دەکەم جلی کوردی بپۆشن.
-

پێشەنگەکان لەدایکبوونەوە: ئەو ژنانەی بوون بە نەورۆز
بە درێژایی مێژوو ئەو ژنانەی جەستەی خۆیان کردۆتە مەشخەڵ، وەک سیمبولی خەباتی ئازادی ماونەتەوە، لە مەیدانەکاندا نەورۆزیان بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" داگیرساند.
-

کژار: نەورۆز مزگێنی بڵندکردنی تێکۆشانی گەلانە بە پێشەنگایەتی ژنان
کۆمەڵەی ژنانی ئازادی کوردستان "کژار" بە پەیامێک جەژنی نەورۆزی پیرۆز کرد و وتی: پەیوەندی نەورۆز بە فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی'ـیەوە لەسەر بنەمای ئازادیی ژن و ژیانی ئازادە، ئەمەش دەتوانێت ببێتە بەستەرێک بۆ پەرەدان بە تێکۆشانی ژنان.
-

کەژەکە: با نەورۆز بکەینە پەیمانێک بۆ ژیانێکی ئازاد لەگەڵ ڕێبەر
کۆردیناسیۆنی کەژەکە بە بۆنەی نەورۆزەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوەو دەلێت: کاتی ئەوە هاتووە ئەم دەرفەتە بۆ ژیانێکی ئازاد لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ بگۆڕین بۆ تەڤگەریەکی هاوپشتی، ناوچەیی، جیهانی و نیشتمانی.
-

هێلین ئومێد: تەنها پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ دەتوانێت ڕێگە لە شەڕ و دووبەرەکیی نێوان گەلان بگرێت
هێلین ئومێد، ئەندامی تەڤگەری ئازادیی کوردستان ئاماژەی بەوەدا هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە پەرەسەندندایە و وتی: تاکە هێزێک کە بتوانێت ڕێگە لە شەڕی نێوان گەلان و هێرشی دەوڵەت-نەتەوەکان لەسەر ڕۆژئاوا بگرێت، خودی ڕێبەر ئاپۆیە.
-

شەریفە محەمەدی بە شێوەیەکی کاتیی ئازاد کرا
شەریفە محەمەدی، چالاکوانی کرێکاریی و زیندانیی سیاسیی، لە گرتووخانەی لاکانی ڕەشت مۆڵەتی پشووی کاتیی وەرگرت و بەشێوەیەکی کاتیی ئازاد کرا.
-

خێزانەکانی دیلی جەنگ: هیچ باوەڕێکمان بە پێوەرەکانی هەتەشە نییە
دایکان و ژنانی ئەو شەڕڤانانەی کە لەلایەن چەتەکانی هەتەشەەوە بە دیل گیراون، هەڵوێستی خۆیان لە دژی ئازادنەکردنی دیلەکان دەربڕی و دەڵێن: دیلەکان لە هەموو شەڕێکدا هەن، بەڵام مرۆڤ ناتوانێت متمانە بە پێوەر و نزیکبوونەوەی چەتەکانی هەتەشە بکات.
-

ڕۆکسان محەمەد: بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی ژنان لە دەستووری سووریادا تێدەکۆشن
ڕۆکسان محەمەد، وتەبێژی یەپەژە ل، دەڵێت: خەباتی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان تەنها بەشدارییەکی زوو تێپەڕ نەبووە لە بەرەکانی شەڕدا، بەڵکو ڕێگایەکی یەکگرتووی بەرخۆدان و بەرگریکردنە لە ناسنامە و بوونی ژن.
-

نەورۆزی یەکڕیزی و ئازادی لە مەخموور
نەورۆز لە کەمپی پەنابەرانی مەخموور بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە بەڕێوەچوو. مەیدانی نەورۆز بە ڕەنگەکانی ئاڵای کوردستان ڕازاوەتەوە.
-

لە کەرکوک تەرمی ژنێک بە شێوێندراوی دۆزرایەوە
لە گوندی چیمەنی سنووری پارێزگای کەرکوک، لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی شارەکەوە تەرمی ژنێکی گەنج دۆزرایەوە، کە جەستەی شێوێندراوە.
-

لە کۆبانێ بە خۆپیشاندان پابەندبوون بە گەڕانەوە بۆ عەفرین دووپاتکرایەوەو داگیرکەری تورکیا ڕەتکرایەوە
بە دروشمی "داگیرکاری شەرمەزار دەکەین، دەگەڕێینەوە عەفرین"، سەدان کەس لە دانیشتووانی کۆبانێ و کۆچبەرانی عەفرین خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و ئیرادەی خۆیان بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکەیان و وەرگرتنەوەی ماڵ و حاڵی خۆیان دووپاتکردەوە.
-

”تەڤگەری ژنان بۆ چەسپاندنی ڕۆڵی ژنان لە داڕشتنی داهاتووی سووریا و ڕووبەڕووبوونەوەی سیاسەتەکانی پەراوێزخستنە”
ئامینە ئۆسێ جەختی لەسەر پێویستی بەهێزکردنی تەواوەتی ژنان لە سەرجەم دامەزراوەکانی حکومەت و بڕیاردان و دەستەبەرکردنی بەشداری چالاکانەیان لە داڕشتنی دەستووری سووریا و یاسا و یاساکانی پەیوەست بە مافەکانیان کردەوە.
-

لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە دوو ژن دەستبەسەر کران و ژنێکیش کوژرا
ماڵپەری دەنگی دەستگیرکراوانی کورد و ئێران دەربارەی دەستبەسەرکردنی ژنان و کوشتنیان لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە ڕایگەیاند، لە پارێزگاکانی ئێران دوو ژنی چالاکوان دەستبەسەر کران و ژنێکیش کوژرا.
-

چنینی فەرش؛ میراسێکی کۆنە کە ژنانی ئەفغانی هەڵیدەگرن بۆ داهاتوو
سەرەڕای چەوساندنەوە و توندوتیژی، ژنانی ئەفغانستان جارێکی دیکە خۆیان سەلماندەوە کە بڕبڕەی پشتی ئابووری خێزان و کۆمەڵگەن، لە ڕێگەی چنینی فەرش و لێهاتووییە نەریتییەکانیانەوە، تایەی بژێوی ژیانیان بە سوڕانەوە دەهێڵنەوە.
-

دوای ئەوەی داوای چۆڵکردنی دەستبەجێ کرا کۆچی بەکۆمەڵ لە کامپەکانی سور دەستیپێکرد
شاری سور شاهیدی شەپۆلێکی نوێی ئاوارەبوونە بەرەو سیداو ناوچەکانی دەوروبەری، کە دەگاتە باکووری لوبنان، ئەمەش دوای هۆشدارییەکی بەپەلە لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە کە داوای چۆڵکردنی دانیشتووانی شارەکە و کامپەکانی فەڵەستین و گەڕەکەکانی دەوروبەری دەکەن.
-

دایکانی ئاشتی نەورۆز پیرۆز دەکەن و داواکارییەکانیان بۆ ئازادکردنی ڕێبەر ئۆجالان نوێ دەکەنەوە
دایکانی ئاشتی کە ڕۆڵەکانیان لە خەباتدا لەدەستدا، ئەمساڵ داواکارییەکانیان بۆ ئاشتی و ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نوێ دەکەنەوەو ئاهەنگی نەورۆز دەگێڕن، دەڵێن: کلیلی گەیشتن بە ئاشتی و هەنگاوی بناغەی بەرەو چارەسەری دیموکراتیک ڕێبەرە.
-

ئاگری ئازادی و جەژنی نەورۆز هەمیشە لە یادی گەلی کورددا گەشاوەیە
ساڵیحە کەلەش، کە لە شاری قامیشلۆ نیشتەجێیە، دەڵێت: سەرەڕای فشار و ستەمەکانی دەوڵەتی بەعس، بە بەردەوامی جەژنی نەورۆزیان پیرۆز کردووە، ئەمساڵیش بە جۆش و خرۆشەوە جەژنی نەورۆزیان دەگێڕن، لە سایەی ماندووبوون و تێکۆشانیان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا.
-

وێنەی مەزڵوم دۆغان بە ڕووناکی مەشخەڵەکان لە مەخموور نمایش کرا
لە کامپی پەنابەرانی مەخموور ئاگری نەورۆز بە وێنەی مەزڵوم دۆغان داگیرسا، ئەو هونەرەی خوێندکارەکان دروستیان کردبوو، بوو بە ڕووناکی دیمەنەکە و هەزاران دڵ لە سایەی تابلۆیەکدا یەکگرتبوون.
-

مەهاباد شێخ حەمەئەمین: ژن کاتێک دەچێتە ناوەندی بریار پێویستە بە ئەقڵیەتێکی ژنانە بچێتە ئەوێ
ژنان بە پێداگیرییەوە بەرەو ناوەندەکانی بڕیارو پۆستە باڵاکان ڕۆیشتوون، بەڵام عەقڵیەتی پیاوسالاری لەمپەر لەبەردەم بڕیارەکان دادەنێت، مەهاباد شێخ حەمەئەمین، چالاکوانی ژنان دەڵێت: ژن کاتێک دەچێتە ناوەندی بریار پێویستە بە ئەقڵیەتێکی ژنانە بچێتە ئەوێ.
-

ژیانی زیندانییانی زیندانی ئێڤین لە مەترسیدایە
دوابەدوای دەستپێکردنی جەنگی نێوان ئیسرائیل-ئەمریکا و ئێران، ڕژێمی ئێران ئەشکەنجەدانی زیندانییانی زیاتر کردووە و بارودۆخی ناجێگری زیندانییان، نیگەرانیی خێزانەکانیانی لێ کەوتووەتەوە.