دایکێک دوای ١١ ساڵ زیندان چاوەڕێی ئازادی کوڕەکەی دەکات: هیوادارین ئەو ئەزموونە بە پارێزراو و سەربەرزانە کۆتایی پێبێت

دایە رمزیە جان بەگ تیشک دەخاتە سەر ئەزموونی سەختی دەستبەسەرکران و ئەو فشارانەی کراونەتە سەر خێزانەکەی، بەڵام جەخت لە بەردەوامبوونی خەباتی دەکاتەوە و هیواخوازە ڕێگە نوێیەکە ئاشتییەکی سەربەرزانە بهێنێتە ئاراوە تا دایکان بە کوڕەکانیان شاد ببنەوە

مەميهان هیلبين زەيدان

بەدلیس ـ ڕێڕەوی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کە بە بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێکرد، دوای پەسندکردنی یاسای "بەهێزکردنەوەی هاوکاریی نیشتمانی و تێکەڵبوونەوەی کۆمەڵگەیی" لە کۆبوونەوەی گشتیی پەرلەمانی تورکیادا، رەهەندێکی نوێی وەرگرت، چاوەڕوان دەکرێت بەپێی یاساکە نزیکەی ۳ هەزار و ۹۰۰ زیندانی سیاسی ئازادیی خۆیان بەدەست بهێنن، ئەوەش هیوایەکی لە ناو کۆمەڵگەی کوردی و خێزانی زیندانییاندا دروست کرد، بەڵام لە هەمان کاتدا سنوورداربوونی بازنەی یاساکە پرسیار و گفتوگۆی نوێی لێکەوتەوە.

 

لە نێو ئەو دایکانەی کە چاوەڕێی ئازادیی کوڕەکانیان دەکەن، دایە رمزیە جان بەگ، چونکە کوڕەکەی هەركول ئاسۆ جان بەگ ۱۱ ساڵە لە زیندانە و وەک هەر خێزانێکی تری زیندانییان، بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی ئەو ڕۆژە دەکات کە تێیدا چاوی بە کوڕەکەی بکەوێت و وتی: کاتێک کوڕەکەم ئازاد دەبێت، تێکۆشان بۆ من کۆتایی پێنایەت، بەڵکو پێکەوە بەردەوام دەبین لە تێکۆشان، بەڵام ئەمجارە لە دەرەوەی زینداندا.

 

ناوی یەکەمی کوڕەکەی مەسعود بوو، بەڵام دوای دەستبەسەرکرانی، لە ڕێگەی بڕیارێکی دادگاوە لە ناو زیندان، ئیتر نەیویست ئەو ناوە بەکاربهێنێت و گۆڕی بۆ هەركول ئاسۆ.

سەبارەت بەوەی کوڕەی کە بۆ چەندین ساڵ لە بینینی بێبەش بووە، وتی: هەركول منداڵێکی زۆر زەحمەتکێش و ڕاستگۆ بوو، کاتێک تەمەنی بوو بە چواردە ساڵ، چوو بۆ ئیستەنبوڵ  وامان دەزانی لەوێ کار دەکات، لەو سەردەمەدا قوتابخانەی جێهێشت بەبوو. دوای ئەوەی چوو بۆ ئیستەنبوڵ، بەشداری لە چالاکییەکانی گەنجان کرد و لە ساڵی ٢٠٠٥دا بەشداریی پەکەکەی کرد، بەڵام ئێمە ئەوەمان نەدەزانی، بۆ ماوەی چوار ساڵ هیچ هەواڵێکی نەبوو، لەو چوار ساڵەدا هەموو شوێنێک گەڕام بە دوایدا، دواتر زانینمان کە پەیوەندی بە تەڤگەرەکەوە کردووە، بێگومان دڵخۆش بووین، کە لە باکووری کوردستان بووە.

 

١١ ساڵ زیندانی و بە زۆرەملێ لە نێوان چەند زیندانێکدا گواستراوەتەوە

دایە ڕەمزییە جان بەگ وردەکاریی دەستبەسەرکرانی کوڕەکەی گێڕایەوە و وتی: لە کاتی شەڕی سووریاوە، زانینمان کە لەگەڵ دوو لە هاوڕێکانیدا بەشداریی لە بەرخۆدانی سووریا ئامەددا کردووە، لە ساڵی ٢٠١٦ لە پیرسوس دەستبەسەر کرا و سەرەڕای ئەوەی لە کاتی بەدکاریدا تووشی ئەشکەنجەیەکی توند بوو، بەڵام یاسای پەشیمانبوونەوەی قبووڵ نەکرد، کوڕەکەم سزای زیندانیی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنرا و سێ مانگ لە زیندانی ڕەها مایەوە، پاشان چوار ساڵ لە ئەلانیای بەسەر برد، دواتر جارێکی تر بەزۆرەملێ گواسترایەوە، لە ئێستادا لە زیندانی ئەنتاڵیا لە جۆری ”ئێس” دەستبەسەرە و نزیکەی هەشت مانگە نەمتوانیوە سەردانی بکەم.

 

هەروەها هۆکاری زیادکردنی ناوی ئاسۆی بۆ ناوی کوڕەکەی ڕوونکردەوە وتی: کچەکەم گوڵستان لە ساڵی ۲۰۱۲ لە رۆژئاوای کوردستان پەیوەندی بە یەپەژە کرد و ناوی تەڤگەری ئاسۆ بوو، دوای شەهیدبوونی خوشکەکەی، ناوی ئەوی خستە سەر ناسنامەکەی.

 

"ئێمە دڵنیاین کە بەهۆی تێکۆشانی کوڕەکانمانەوە دەستکەوتی گەورە بەدەست دەهێنین"

وتیشی: کوڕەکەم لە پێناوی گەلەکەی خۆیدا تێکۆشا، ئێمە شانازی بە تێکۆشانییەوە دەکەین، سەرم بەرزە بەڵام لە کۆتاییدا دایکم، دڵم بە ئازارەوە دەسووتێت، کاتێک دەچووین بۆ زیندان بۆ سەردانیکردنی، پەیوەندی و ئاڵوگۆڕ لە نێوان ئێمە و خێزانی هاوڕێکانی دروست بوو، کاتێک تێکۆشانی ئەوانم لە نێوان چوار دیواردا بینی، ڕێکخستنیان بەرامبەر بە ژیان و ڕۆحی هاوڕێیەتی لە نێوانیاندا، هەستی دڵخۆشییەکی گەورەی پێبەخشیم.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان لە پێناوی ڕێبەرەکەیان و ئێمەش لە پێناوی ڕێبەرەکەی خۆماندا بەردەوام دەبین لە بەرخۆدانمان، چاومان لە ڕێگایە، هیوادارین ئەو و هاوڕێکانی ئازاد ببن و گەیشتبن بە ئازادیی خۆیان، ئێمە گەشبینین، دڵنیاین کە بەهۆی هەوڵی کوڕەکانمانەوە دەستکەوتی گەورە بەدەست دەهێنین، متمانەمان بە ڕێبەرەکەمان هەیە تا کۆتایی، هیوادارین هەموو دایکان بتوانن چاویان بە کوڕەکانیان بکەوێت.

 

"تێکۆشانی دایکانی تر هێزی پێبەخشیم"

دا ڕەمزیە جان بەگ روونیکردەوە، کە فشاری دەوڵەت بۆ ماوەی چەندین ساڵە بەردەوامە، هێشتا لە کاتێکەوە بۆ کاتێکی تر هەوڵ دەدات ئەم فشارانە بە ڕێگەی بانگهێشتکردنمان بۆ لێکۆڵینەوە بەردەوام بکات  ئەوان هەموو ڕۆژێک هەڵیانکوتاوە سەر ماڵەکەمان و ئەشکەنجەیان دەداین، ژیانمان زۆر سەخت بوو.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کە لەگەڵ بەشداریکردنی ئاسۆ (گوڵستان جان بەگ)، توندوتیژی و فشارەکە دوو هێندە بوو وتی: وەک دایکێک، دەزانم هەزاران دایک هەن کە ئەم تێکۆشانە بەڕێوە دەبەن، ئەمەش هێز و ورەم پێدەبەخشێت، دەبێت بەهێز بمێنینەوە، نەهێڵین منداڵەکانمان بە نیگەرانیی ئێمە سەرقاڵ ببن، و ئەم بابەتەم کردە بنەما لە ژیانمدا.

 

"چاوەڕێ ناکەم دابنیشێت"

دایە ڕەمزیە جان بەگ جەخت لەسەر متمانەی تەواوی خۆی دەکاتەوە بە سەرکەوتنی ڕێگای ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک "دوای ئەوەی هەركول ئاسۆ ئازادیی خۆی بەدەست دەهێنێت، چاوەڕێ ناکەم دابنیشێت، ئێمەش دەمانەوێت پێکەوە لەگەڵ کوڕەکانمان لە چوارچێوەی قۆناغە نوێیەکەدا بەردەوام بین لە تێکۆشان، تەنها داواکاریی ئێمە بریتییە لە کردنەوەی مەیدانێک بۆ خەبات کە تێیدا بتوانین چاومان بە کوڕەکانمان بکەوێت.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کە ڕێگاکە گەیشتووە بە قۆناغێک کە تێیدا گەڕانەوە بێبنەما بووە و هیوادارین بە سەربکەوتن کۆتایی پێبێت و بەهۆی ئەو ڕێگایەوە کە ڕێبەرەکەمان سەرکردایەتی دەکات، هەروەها ماوەیەکە کە هەواڵی مردنمان پێنەگەیشتووە، دایکانیش نەگریاون، هیوادارین ئەم ڕێگایە بگۆڕێت بۆ ئاشتییەکی سەربەرزانە.

 

وتیشی: شێوازەکانی شەڕ سەرکەوتوو نەبوون لە شکاندنی ورەمان، هەموو شێوازەکانی شەڕمان ئەزموونکرد، سەرەڕای ئەوەش نەیانتوانی ورەمان بشکێنن، لە هەموو ساتێکدا، چاو و گوێمان ئاراستەی ڕێبەرەکەمان دەبێت، چاودێریی ئەوە دەکەین کە چی ڕوودەدات، ئێمە باوەڕمان بە ڕێبەرەکەمان هەیە، ئەم ڕێگەیە بەدڵنیاییەوە دەگاتە سەرکەوتن.

 

"مەرگی کچەکەم دڵی سووتاندم"

دایە ڕەمزیە جان بەگ باس لە کچەکەی دەکات کە بیری دەکات وتی: ئاسۆ وەک کچانی تری گوندەکە نەبوو، زۆر پڕ لە گڕوتین بوو بۆ کار و چالاکی، کاتێک گەنجانی دەبینی، تامەزرۆی بەشداریبوون بوو لە چالاکییەکانیان، هەمیشە ئەو پەرتوکانەی دەخوێندەوە کە باس لە ڕێبەر و توڤگەرەکە دەکرد.

 

دەگێڕێتەوە، کە کچەکەی دواتر لە کفر (یوکسکوفا) گیانی لەدەستدا، دوای ئەوەی ئاسۆ پەیوەندی بە تەڤگەریەکەوە کرد، سەرباز و پۆلیس هەموو ڕۆژێک دەهاتنە بەردەرگای ماڵەکەمان و دەیانوت: بڕۆن و کچەکەتان بێننەوە، وەڵامم دەدانەوە: ئەگەر دەسەڵاتتان هەیە، خۆتان بڕۆن و ئەو بهێنن و دواتر زانینمان کە ئاسۆ شەهید بووە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لەلایەن کۆشکی داد لە وان بانگهێشت کراین، وتی لە پێکدادانێکدا لەگەڵ یەکێک لە هاوڕێکانیدا شەهید بووە، دواتر داواکاریمان پێشکەش کرد بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی، بەڵام زۆر دوایانخست، لە کۆتاییدا تەرمەکەیمان وەرگرت، پۆلیس هەوڵی دا ڕێگری لە خەڵک بکات کە بەشداریی لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی بکەن، بەڵام سەدان کەس بەشدارییان تێدا کرد.

 

"تەرمەکەیم شۆرد و خەنەم کردە دەستییەوە"

جەختی کەوەشکردەوە، کە چۆن ئازارەکەی گۆڕا بۆ هێزێک بۆ درێژەدان بە خەبات، وتی: پۆلیس ڕێگری کرد لە گواستنەوەی تەرمەکە بۆ مزگەوت، تەرمی کچەکەم هەڵگرت، لە حەمامی ماڵەکەماندا شۆردمان و خەنەم کردە دەستییەوە، تەرمەکەی بە ڕەنگەکانی زەرد و سەوز و سوور ڕازاندەوە.

 

دایە ڕەمزیە جان بەگ لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: پەیمانم بە خۆم دا کە چی رووبدات، دەستبەرداری تێکۆشان نەبم و پشتیوانیی بەردەوام بم، باوەڕم وایە کە کوردستان بەم تێکۆشانە ئازاد دەبێت، ئەم تێکۆشانە دەگاتە ئەنجامی خۆی، دوو لە منداڵەکانم لەدەست دا، منداڵەکانی تریشمم لەسەر ئەم بنەمایە پەروەردە کرد کە پابەندی ئەم تێکۆشانە بن.