۱٦ سەندیکا داوای چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکانی یاسای چوارچێوە دەکەن

١٦ سەندیکای پارێزەران، یاسا چوارچێوە کە پەرلەمانی تورکیا وەک بەشێک لە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک پەسەندی کردووە، بە "هەلێکی مێژوویی" پێناسە دەکەن و داوایان کرد کەموکوڕییەکانی یاساکە لەگەڵ بنەما یاساییە جیهانییەکاندا بگونجێندرێن.

ناوەندی هەواڵ

 

یاسای چوارچێوە بۆ پەرەپێدانی یەکڕیزی کۆمەڵایەتی و پشتگیری نیشتمانی، نوێنەرایەتی هەنگاوێکی یاسایی نوێ دەکات کە دکەوێتە قۆناغی گفتوگۆکردن لە ئەنجومەنی گشتیی پەرلەمانی تورکیادا، دوای ئەوەی لە لیژنەی دادپەروەریدا پەسەند کرا و بە هاوڕێیەتی ٣٦٧ واژۆ پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمان کراو بە دەنگی ٤٦٨ پەرلەمانتار پەسەند کرا.

 

سەندیکاکانی پارێزەرانی سەمسون، ئاگری، ئیلح، چەولەگ، بەدلیس، دێرسم، ئامەد، جۆلەمێرگ، ئدیر، قەرس، مێردین، مووش، سیرت، ڕەحا، شرناخ و وان، ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان لەبارەی "یاسای پەرەپێدانی هاوسۆزی نیشتمانی و ئینتێگراسیونی کۆمەڵایەتی" دەرکرد، کە لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا ئامادە کراوە و لە پەرلەماندا پەسەند کراوە.

 

ڕاگەیاندراوەکە یاسا چوارچێوەکەی بە هەنگاوێکی مێژوویی پێناسە کرد و ڕایگەیاند: ئیمە بە هەموو هەنگاوێکی یاسایی و دیموکراتیکی ڕاستگۆیانە بەرەو کۆتاییهێنان بەو ململانێیەی کە لە ماوەی نزیکەی نیوە سەدەیەکدا بووە هۆی کوژرانی دەها هەزار کەس، ئازاری قووڵی کۆمەڵایەتی، کۆچکردنی زۆرەملێ و تێچووی ئابووریی گەورە، دەڕوانین وەک هەلێکی مێژووی، لە کاتێکدا یاسای ”پەرەپێدانی هاوسۆزی نیشتمانی و ئینتێگراسیونی کۆمەڵایەتی” کە لەلایەن ئەنجومەنی نیشتمانی گەورەوە پەسەند کراوە، لایەنی تێدایە کە پێویستی بە باشترکردن هەیە لە ڕووی شێواز و پانتایی یاساییەوە، بەڵام بە هەنگاوێکی مێژوویی دادەنرێت چونکە ئامانجی راگرتنی تەواوی کردەوە دوژمنکارییەکان و چارەسەرکردنەوەی کێشەکانە لە ڕێگەی یاسا و سیاسەتی دیموکراتیکەوە.

 

جەختی لەوەش کردەوە، کە ئاشتی هەمیشەیی تەنها بە یاسای سزادان بەدەست نایێت، پێویستە پرۆسەکە لەسەر بنەمای سەروەری یاسا، ڕوونی، دادپەروەری کۆمەڵایەتی و دیموکراتی پێش بڕوات، پێویستە پشتگیری بکرێت بە بەهێزکردنی ماف و ئازادییە بنەڕەتییەکان و بەشداریپێکردنی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە، هەروەها ڕوونكردنەوەی بڕگەکانی یاساکە کە لەوانەیە لە کاتی جێبەجێکردندا ببنە هۆی لێکدانەوەی جیاواز، دیاریکردنی سنورەکانیان و دابینکردنی پێوەری بابەتی بۆ مسۆگەرکردنی جێبەجێکردنیان بە شێوازێکی یەکسان، هەموویان مەرجی بنەڕەتین بۆ بنەمای سەروەری یاسا، لە کاتێکدا لەسەر بۆچوونەکەمان دەمێنینەوە کە پێویستە کەموکوڕییەکانی چارەسەر بکرێن بە شێوازێک کە لەگەڵ بنەما یاساییە جیهانییەکاندا بگونجێت، بەڵام ئەم سیستەمە کە دەکرێت بەشداری بکات لەو ئاشتییە هەمیشەیییەی کە وڵاتەکەمان بۆی تینووە، بە هەلێکی مێژوویی دەزانین و لە بنەڕەتدا پشتگیری دەکەین.