کۆمەڵەی دار: دەبێت کۆچبەرانی سەرێکانی لە ژێر چاودێری نێودەوڵەتیدا بگەڕێنەوە ماڵەکانیان

ئیڤا ئیبراهیم، ئەندامی کۆمەڵەی دار دەڵێت: کێشەی کۆچبەرانی سەرێکانی تەنها کێشەیەکی خۆجیی نییە، بەڵکو کێشەیەکی مافی مرۆڤە، بۆ پرۆسەی گەڕانەوەیان داوای چاودێری دەزگا نێودەوڵەتییەکان کرد

سۆرگوڵ شێخۆ

قامیشڵۆ – پێش ئەوەی یەکەم کاروانی کۆچبەرانی سەرێکانی لە ١٠ی ئابدا بەرەو سەرێکانی بەڕێ بکەون، کۆمەڵەی دار بۆ قوربانییانی کۆچبەری زۆرەملێ لێدوانێکی دابوو، تێیدا داوای مسۆگەری بۆ پاراستنی کۆچبەران دوای گەڕانەوە کردبوو، ئەو کۆچبەرانەی گەیشتنە سەرێکانی، لەلایەن گروپێکی چەکداری نەناسراوەوە هێرشیان کرایە سەر و ژمارەیەک کەس بریندار بوون.

 

ئیڤا ئیبراهیم، ئەندامی کۆمەڵەی قوربانییانی کۆچبەری زۆرەملێ وەڵامی پرسیارەکانی ڕۆژنامەوانی ئاژانسەکەمانی سەبارەت بە پێکهاتەکانی ئەم دواییە و داواکارییەکانی کۆمەڵەکەیان دایەوە.

 

ڕات چییە لەسەر هێرشکردنە سەر ئەو کۆچبەرانەی سەرێکانی کە دوای ٧ ساڵ کۆچکردن گەڕانەوە بۆ ماڵییان؟

ئەو شتەی کە لە دژی نیشتەجێبووانی سەرێکانی، لە کاتی گەشتی گەڕانەوەی یەکەمیاندا بینیمان کە بە ناوی پارێزراوەوە بوو، زۆر نیگەرانی کردین، ئەو پێشێلکارییانەمان بینی کە لە کاتی چوونە ژوورەوەیان بۆ شارەکە لە دژیان کراون، لەبەر ئەوە، کۆمەڵەی دار بۆ قوربانییانی کۆچبەری زۆرەملێ لەگەڵ یەکەم کاروانی گەڕانەوەدا ئامادە بوو، نزیکەی ٤٠٠ خێزان لە ناویدا بوون و تا شوێنێک لەگەڵیاندا ڕۆیشتن، زۆرینەی خێزانە کوردەکان تووشی پێشێلکاری بوون، ئێمەش ئەمە بە تاوانێک لە دژی مرۆڤایەتی دەبینین، ئەوان ڕێگری لەو کەسانە دەکەن کە پێشتر کۆچیانکردووە و نایەڵن بگەڕێنەوە ماڵەکانییان، لەبەر ئەوە، وەک کۆمەڵە، لە سەر کورسی ڕێکخستنی گەڕانەوەی هاوسەنگ و کۆمەڵاتی لە ژێر چاودێری هاوبەشی کۆمەڵایەتی و مەدەنیدا، داوای مسۆگەری گەڕانەوەی پارێزراو و یاسایی بۆ نیشتەجێبووان کرد، هەروەها داوای پێکهێنانی لیژنەی یاسایی مان کرد بۆ ئەوەی خاوەندارێتی موڵک بەڵگە بکەن، کێشە هەڵپەسێردراوەکان چارەسەر بکەن، مەرجەکانی پاراستن بۆ گەڕانەوە دابین بکەن و رێگری لە پراکتیزەی تۆڵەسەندنەوە یان جیاکاری لە دژی گەل بگرن، جەخت لەسەر گرنگی بەهێزکردنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و ژیانی هاوبەش لە نێوان سەرجەم نیشتەجێبووانی شارەکەدا دەکەینەوە، بە تایبەت ئەوانەی لە سەرێکانی دەژین، هەروەها بانگەواز لە حکومەتی کاتی سووریا و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین کە بۆ گەڕانەوەی کەسانی کۆچبەر، لەوانە هاتوچۆ و پاراستن، بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی پارێزراو، پێداویستییە پێویستەکان دابین بکەن.

 

 

ئایا پێتوایە بارودۆخی ئێستا گونجاوە بۆ گەڕانەوەی پارێزراو و خۆبەخشانە و شکۆمەندانەی دانیشتوانی سەرێکانی؟

کۆمەڵەی دار بۆ قوربانییانی کۆچبەری زۆرەملێ، لەسەر بنەمای شایەتیدان و چاودێری بەردەوامی دۆخی هاوڵاتیانی کۆچبەر، باوەڕی وا یە کە مەرجەکانی ئێستا هێشتا بۆ گەڕانەوەیەکی پارێزراو، خۆبەخشانە و شکۆمەندانەی هاوڵاتیانی سەرێکانی بە تەواوی گونجاو نییە، گەڕانەوە تەنها بە واتایی گەیشتن بە شارەکەیان یان چوونە ناو ماڵەکەییان نییە، بەڵکو بە واتای هەستکردن بە پارێزراوییە بۆ ژیان، خێزان، موڵک و داهاتووییان، تا ئێستاش ئەشکەنجە و بەربەستی جددی ڕێگری لە جێبەجێبوونی تەواوی ئەم مەرجانە دەکەن، لەبەر ئەوە، زۆرینەی کۆچبەران هەست بە متمانە ناکەن و دەبینن کە مەرجەکانی ئێستا متمانەی پێویستیان پێ نادەن، بۆیە ناتوانن بڕیاری گەڕانەوە بدەن.

 

 

بەربەستە جددی و هەستیارەکانی بەردەم گەڕانەوەی کۆچبەران چین؟

بەربەستەکان زۆرن و بەیەکەوە بەستراونەتەوە، بەربەستی یەکەم نەبوونی پارێزراوییە، دووەمیان پرسی موڵکە کە نیگەرانییەکی سەرەکییە بۆ کەسانی کۆچبەر، چونکە بە هەزاران خێزان ماڵ، زەوی و کارەکانیان لە بەجێهێشتووە، هەروەها هیچ میکانیزمێکی ڕوون و کاریگەر بۆ گەڕاندنەوەی مافەکان یان قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی ساڵانی کۆچبەری بوونی نییە، لە هەمان کاتدا ترس هەیە، ڕاپۆرتەکانی ئازاردان یان هەڕەشە لە دژی ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە بونیان هەیە، کاتێک ئێمە ئەم هەموو هۆکارە بەیەکەوە هەڵدەسەنگانێنین، دەگەینە ئەو ئەنجامەی کە گەڕانەوە بۆ بەشێکی گەورەی کۆچبەران هێشتا پڕە لە مەترسی.

 

 

بێ پارێزراوی بەردەوام، دەستبەسەرداگرتنی موڵک و نەبوونی میکانیزمی گەڕاندنەوەی مافەکان چی دەردەخات و چارەنووسی ئەو کەسانەی دەگەڕێنەوە دەبێت چۆن بێت؟

ئەم ڕاستییە دەریدەخات کە مەرجەکانی گونجاو بۆ گەڕانەوەی بەردەوام هێشتا تەواو نەکراون، کاتێک کەسێک لە هەستی پارێزراوی، مافی موڵکەکەی یان گەیشتن بە دادپەروەری بێبەش دەبێت، بڕیاری گەڕانەوە زۆر قورس دەبێت، ئێمە نامانەوێت کەسانی کۆچبەر بگەڕێنەوە و دوای ساڵانی کۆچبەری دووبارە ڕووبەڕووی ئازاری نوێ ببنەوە، لەبەر ئەوە، چارەنووسی ئەو کەسانەی دەگەڕێنەوە نادیارە و ئەمەش نیگەرانی دروست دەکات، هەتا ئەو کاتەی مسۆگەری ڕاستەقینە و بەرجەستە لەسەر زەوی نەدرێن، ئەوا تەنها وەک بەڵێنی جێبەجێنەکراو دەمێننەوە، ئامانج تەنها تۆمارکردنی گەڕانەوەی ژمارەیەک کەس نییە، بەڵکو مسۆگەرکردنی توانای مانەوەی بەردەوام، جێگیربوون و ژیانێکی ئاسایی پڕ لە شکۆ و پارێزراوییە.

 

 

ئایا گەڕانەوەی کۆچبەران کەی گونجاو دەبێت و چ مسۆگەرییەک پێویستە؟

بە لای ئێمەوە، قسەکردن لەسەر گەڕانەوە کاتێک جدی دەبێت کە کۆمەڵێک مەرجی بنەڕەتی جێبەجێ ببن، یەکەم؛ دابینکردنی ژینگەیەکی پارێزراو، ئارام و بێ هەڕەشە، دووەم؛ پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی و پێویستە مسۆگەری بدرێت کە ئەوان تووشی هیچ جۆرە تۆڵەسەندنەوە یان ئازاردانێک نابن، سێیەم؛ گەڕاندنەوەی موڵکەکان بۆ خاوەنە ڕاستەقینەکانیان، چوارەم؛ دروستکردنی میکانیزمی ڕوون بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکان، پێنچەم؛ لێپرسینەوەی یاسایی لەو کەسانەی بەرپرسن لە پێشێلکارییەکان، لەسەر بنەمای پڕۆسە یاساییەکان، شەشەم؛ بوونی مسۆگەری سیاسی و یاسایی کە ڕێگری لە کۆچبەری داهاتوو و گۆڕانکاری دیمۆگرافی لە سەرێکانی بگرن، تەنها لەو کاتەدا کۆچبەران هەست دەکەن ئەم مەرجانە جێبەجێ کراون، دەتوانین باسی گەڕانەوەی ڕاستەقینە، خۆبەخشانە و بەردەوام بکەین.

 

 

بۆچی کۆمەڵەی دار داوا دەکات دۆسیەی سەرێکانی تەنها وەک دۆسیەیەکی سیاسی یان دانوستان نەبینرێت؟

چونکە ئەم دۆسیەیە لە بنەڕەتدا دۆسیەی مافی مرۆڤە پێش ئەوەی ببێتە دۆسیەیەکی سیاسی، باسی هەزاران هاوڵاتی مەدەنی دەکەین کە ماڵ، زەوی و موڵکەکانیان بەهۆی کۆچکردنی زۆرەملێ لەدەست داوە، بۆیە نابێ تەنها لەسەر مێزی دانوستانی نێوان لایەنە جیاوازەکان بارودۆخیان یەکلایی بکرێتەوە، هەر ئەنتیگراسیۆنێکی سیاسی یان کارگێڕی دەبێت لەسەر بنەمای ماف و بەرژەوەندی قوربانیان بێت نەک بە پێچەوانەوە، قبوڵ ناکرێت بڕیارەکان لەسەر داهاتووی سەرێکانی بەبێ بەشداریی کۆچبەران یان بەبێ مسۆگەریکردنی مافی گەڕانەوە و قەرەبووکردنەوەیان بدرێت.

 

ئێوە چۆن لە خێرابوونی پرۆسەی ئەنتیگراسیۆن لە نێوان حکومەتی کاتی سووریا و قەسەدە دەڕوانن؟ ئایا ئەمە کاریگەری لەسەر پرۆسەی گەڕانەوە دەبێت؟

ئێمە هەر هەنگاوێک کە پارێزراوی بەرەوپێش ببات و دابەشبوون کۆتایی پێبهێنێت، وەک هەنگاوێک دەبینین کە دەتوانێت بە شێوەیەکی ئەرێنی بەشداری لە دروستکردنی مەرجە گونجاوەکان بۆ چارەسەری بکات، بەڵام هەڵوێستی ئێمەش ڕوونە، مافی کۆچبەران نابێت ببنە قوربانی هیچ ئەنتیگراسیۆنێک یان پەیمانێکی سیاسی، لەبەر ئەوە، جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کە خێرابوونی پرۆسەی ئەنتیگراسیۆن لە نێوان حکومەتی کاتی سووریا و قەسەدە دەبێت ڕاستەوخۆ کێشەی کۆچبەران چارەسەر بکات، مافەکانیان بخاتە ناو پێشەنگییە سەرەکییەکان و نابێت ببێتە هۆی دواخستن یان پەراوێزخستنی ئەم کێشەیە، سەرکەوتنی هەر پرۆسەیەکی سیاسی بە توانای پاراستنی هاوڵاتیان، گەڕاندنەوەی مافەکان بۆ خاوەنە ڕاستەقینەکانیان و بەدیهێنانی گەڕانەوەی پارێزراو و بەردەوام بۆ کۆچبەران دەپێورێت.

 

 

داواکارییەکانی کۆمەڵەی دار بۆ قوربانییانی کۆچبەری زۆرەملێ چین؟

داواکارییەکانی ئێمە ڕوون و تایبەتن، یەکەم؛ داوای مسۆگەری مافی سەرجەم کۆچبەران دەکەین بۆ گەڕانەوەی خۆبەخشانە، پارێزراوی و شکۆمەندانە، داوای گەڕاندنەوەی موڵک، ماڵ و زەوی بۆ خاوەنە ڕاستەقینەکانیان دەکەین کە هیچ ڕەوایی یان کاریگەرییەکی یاسایی بۆ هیچ کردەوەیەک لەسەر موڵکی کۆچبەرانی زۆرەملێ نەدرێت، هەروەها داوای دروستکردنی میکانیزمێکی سەربەخۆ و ڕوون دەکەین بۆ بەڵگەکرنی زیان و پێشێلکارییەکان، هەڵسەنگاندنی ئاستی زیانەکان و دابینکردنی قەرەبووی یەکسان، هەروەها لێکۆڵینەوەی جدی لە سەرجەم پێشێلکارییەکانی پەیوەندیدار بە کۆچبەرانی زۆرەملێ، دەستبەسەرداگرتنی موڵک و هەڕەشە لە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی دەدەینەوە، پێویستە بەرپرسانی پێشێلکارییەکان لەسەر بنەمای پێوەرەکانی دادپەروەری و سەروەری یاسا لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت، لە هەمان کاتدا داوا دەکەین کە نوێنەرانی قوربانییان، کۆچبەران و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە هەر گفتوگۆ یان ئەنتیگراسیۆنێک لەسەر داهاتووی شارەکە و پرۆسەی گەڕانەوە بەشدار ببن.

 

 

لە دەسەڵاتدارانی حکومی پەیوەندیدار چ مسۆگەریەکتان دەوێت؟

ئێمە داوای مسۆگەری یاسایی ڕاستەقینە و ڕوون و پارێزراو و گشتی دەکەین، داوای پابەندبوونێکی فەرمی لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین بۆ پاراستنی هەموو کۆچبەرانی گەڕاوە بەبێ جیاوازی و مسۆگەریکردنی پارێزراوییان و پارێزاوی خێزانەکانیان، داوای مسۆگەری دەکەین بۆ پاراستنی موڵک و ماڵی و ڕێگریکردن لە هەر هێرشێک بۆ سەر دانیشتووان و لێپرسینەوە لە هەر کەسێک کە هەڕەشە لە گەڕاوەکان بکات، لە هەمان کاتدا جەخت لەسەر گرنگی چاودێری یاسایی دادوەری لەلایەن دامەزراوەکانی دەوڵەتەوە دەکەینەوە بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی پراکتیکی ئەم بەڵێنانە، داوای چاودێریکردنی نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤ دەکەین بۆ پرۆسەی گەڕانەوە، چونکە کێشەی کۆچبەران تەنها کێشەیەکی ناوچەیی نییە، بەڵکو کێشەیەکی مافی مرۆڤە کە پێویستی بە گرنگیدان و چاودێریکردنی دامەزراوە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکانە.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا، وتی: دڵنیا دەبینەوە کە تێپەڕبوونی کات مافی کۆچبەران لەناو ناچێت، مافی گەڕانەوە مافێکی سروشتییە و ناتوانێت ببێتە بابەتی سازش یان دواخستن، پەیامی سەرەکی ئێمە ئەوەیە کە هاوڵاتیانی سەرێکانی داوای خەڵاتی تایبەت ناکەن، بەڵکو داوای مافە بنەڕەتییەکانییان دەکەن، پارێزراوی، دادپەروەری، گەڕاندنەوەی موڵکەکانیان، قەرەبووکردنەوە و گەڕانەوەی شکۆمەندانە بۆ ماڵەکانیان مافی ئەوانە، تەنها لەو کاتەدا کە ئەم مەرجانە جێبەجێ ببن، ئێمە دەتوانین باسی گەڕانەوەی ڕاستەقینە و بەردەوام بکەین،  بەم شێوەیە دەکرێت مرۆڤ باسی پارێزراوی و ئاشتی کۆمەڵایەتی لە سەرێکانیدا بکات.