ڕۆژانە
-
"وەک پێشەنگانی ئەم شۆڕشە، بەردەوام دەبین لە تێکۆشان"
بە بۆنەی دووەمین ساڵڕۆژی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی"، ژنانی ئازادییخوازی شاری سنە ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و جەختیان لە درێژەی تێکۆشانی ئازادیخوازان کرد.
-
دووەمین کۆنفرانسی ئەنجومەنی ژنانی پارتی ئایندەی سووریا بەڕێوەچوو
ئەنجومەنی ژنانی پارتی ئایندەی سووریای ئیدلب دووەمین کۆنفرانسی خۆی ئەنجامدا. لە کۆنفرانسەکەدا ١٥ ئەندام و سەرۆکی پەرلەمان و جێگر هەڵبژێردران.
-
٩ کەس لە لێکۆڵینەوەکانی نارین گوراندا دەستگیرکران
لێدوانەکانی داواکاری گشتی بۆ ئەو کەسانەی لە بەدواداچوونەکەی دۆسیەی نارین گوران دەستبەسەر کراون، کۆتایی هات، ڕاگەیەندرا کە ١٠ کەس ئازاد کران و ٩ کەسیش بە داواکاری دەستگیرکردن ڕەوانەی دادگا کران.
-
"کۆنفرانسی ژنانی دەم پارتی: بەهێزترین ڕێکخراوی ژنان پێکدەهێنین"
وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان-دەم پارتی، خالیدە تورکئۆغڵو، لە کۆنفرانسی "پێداگرین لەسەر ژیانێکی ئازاد و یەکسان، خۆمان بە ڕێخستن دەکەین"ی ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی قسەی کرد و وتی: دەبێت بەهێزترین ڕێکخراوی ژنان لە ناوچەکەدا دروست ب
-
"فروغ لەقا موعتەمد وەزیری کۆچی دوایی کرد"
فروغ لەقا موعتەمد وەزیری، یەکێک لە یەکەم ژنە چالاکوانە مەدەنی و کولتوورییەکان لە مێژووی شاری سنەدا، دوێنێ ١٢ی ئەیلوول لە شاری سنە کۆچی دوایی کرد.
-
نوسینەوەی مێژووی زارەکی پێویستە لەسەر ئەنفال، کیمیاباران و جینۆساید بێت
کۆڕێکی مێژووی زانستی لە ژێر ناونیشانی " بەڵگەنامەسازیی مێژووی زارەکی ئەنفال، کیمیا باران و جینۆسایدکردنی ئێزیدییەکان "، بە ئامادە بوونی چەندین چالاکوانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوەکانی جینۆساید، بۆ دکتۆرە پەروین نوری عارف سازکرا
-
"دەوڵەتی تورک لانیکەم ١٩ کەسی لە عەفرین ڕفاند"
سەنتەری دۆکیۆمێنتکردنی پێشێلکارییەکان بڵاویکردەوە، دەوڵەتی تورک لە ماوەی ٦ڕۆژدا لانیکەم ١٩ کەسی لە عەفرین ڕفاندووە.
-
"ژنانی ئەفغانستان پلانێکی نوێی چالاکییەکانیان دژی تاڵیبان دەستپێکرد"
زیاتر لە ١٣٠ ژنی ئەفغانستان کە لە ئارناڤوتلوک کۆبوونەوە، کۆبوونەوەکەیان وەک مەیدانێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوە دژی تاڵیبان هەڵسەنگاند و پلانی چالاکیەکانیان ڕاگەیاند.
-
"بەکارهێنانی سزای لەسێدارەدانیان بۆ بێدەنگکردنی ناڕەزایەتییەکان زیادکردووە"
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی سەبارەت بە ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی"، وێڕای ئاماژەدان بە توندوتیژی دژی ژنان و زیادبوونی ژمارەی لەسێدارەدان، ڕایگەیاند دەسەڵاتدارانی ڕژێمی ئیسلامی ئەنجامدەرانی تاوانەکانی دژ بە خەڵک لە سزا دەپارێزن.
-
٪٥٠ی ژنانی هاندەر لە یاریگاکانی تۆپی پێدا ڕووبەڕووی دەستدرێژی سێکسی دەبنەوە
توێژینەوەیەکی نوێی ڕێکخراوی Kick It Out بۆ بەرەنگاربوونەوەی جیاکاری ئاشکرایکردووە کە، نزیکەی نیوەی هاندەرانی تۆپی پێی ژن لە ئینگلتەرا و وێڵز ڕووبەڕووی دەستدرێژی سێکسی یان جیاکاری ڕەگەزی لە یاریگاکاندا دەبنەوە.
-
لە دوو هێرشی ئاسمانیدا لە کەرتی غەززە ٦ کارمەندی UNRWA گیانیان لەدەستدا
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، هێزەکانی ئیسرائیل سێ کۆمەڵکوژییان لە کەرتی غەززە ئەنجامدا و ٦٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٤ برینداریش هەن.
-
تەژەکە-ئە: نا بۆ لەسێدارەدان، بەڵێ بۆ ژیان
کۆرردیناسیۆنی تەڤگەری ژنی کورد لە ئەوروپا-تەژەکەئە لە دووەمین ساڵیادی کوشتنی ژینا ئەمینی ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کە بە دروشمی "نا بۆ لەسێدارەدان، بەڵێ بۆ ژیانی ئازاد" هەنگاو دەگرنەبەر.
-
"شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی کاریگەری لەسەر ژنان هەبوو"
دەلال بۆتان، یەکێک لە گەریلاکانی یەکینەکانی پاراستنی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-هەپەژە، بە ئاماژەدان بە بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"، ڕوونی کردەوە، گەنجان بەشداریان لەم بزووتنەوەیەدا کرد و تووڕەیی کەڵەکەبووی خەڵک لە ناڕەزایەتییەکاندا خرایەڕوو.
-
دایکانی شەهید کاردانەوەیان بەرامبەر بە هێرشەکان نیشان دا
دایکانی شاری قامیشلۆ هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان لە سەرتاسەری کوردستان شەرمەزار کرد و ڕایانگەیاند کە بەرەنگاری هێرشەکان دەبنەوە و بەرخۆدان و تێکۆشانیان ڕاناگرن، شوێن پێی منداڵەکانیان دەکەون.
-
دایکانی دادپەروەریخواز: لە ١٦ ئەیلوولدا بەشداری مانگرتنی گشتی بکەن
لە ساڵیادی کوشتنی دەوڵەتیی ژینا ئەمینیدا، دایکانی ئاشتی کە داوای دادپەروەری دەکەن، داوایان لە خەڵک کردووە بەشداری مانگرتنی گشتی لە ١٦ی ئەیلوولدا بکەن.
-
"ژن، ژیان، ئازادی" هاوارێکی ئازادیخوازانەیە کە هەرگیز سەرکوت ناکرێت
بە بۆنەی دووەمین ساڵیادی دەسپێکی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی"، کەژار بە ئاماژەدان بە سزای لەسێدارەدان بۆ پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی ڕایگەیاند: زیندانییەکان نیشانیان دا کە زیندانی تاکەکەسی، مێزی دادگاییکردن و دەرکردنی سزای قورس، ترس لە دڵیان
-
لە باشووری کوردستانەوە میت و پاراستنی پەدەکە تۆڕی سیخوڕی پەرە پێدەدەن
زنجیرە دیکومینتاری دەستی تاریک لە کەناڵی ڕۆناهی تی ڤی، لە بەشی یەکەمی دا باس لە سیخوڕ دەکات کە لەلایەن میت و پاراستنی پەدەکەوە هاوکاری کراون تا تێکۆشەرانی کورد بکەنە ئامانج.
-
پێویستە دەستبەجێ سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی هەڵبوەشێتەوە
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕەخنەی لە سزای لەسێدارەدانی شەریف محەممەدی، چالاکوانی کرێکاری زیندانیکراو لە زیندانی لاکان لە ڕەشت گرت و بە ئەوپەڕی نادادپەروەرانە ناوی برد و داوای هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێ و بێ مەرجی کرد.
-
کەژەکە: پێویستە لێپرسینەوە لە توڕی مرۆڤکوژ بکرێت
کۆردیناسیۆنی کەژەکە سەبارەت بە کوشتنی نارین گۆرانی تەمەن ٨ ساڵان "خەمباری و سەرهەڵدانی خۆی" دەربڕی و وتی، "تێکۆشانی ئازادی ژنان دەبێت لێپرسینەوە لەم تۆڕ و سیاسەتە بکوژە بکات".
-
ژنانی ئێران پشتیوانی خۆیان بۆ دووەمین ساڵیادی کوشتنی ژینا ئەمینی خستەڕوو
لە دووەمین ساڵیادی کوشتنی ژینا ئەمینی، ژمارەیەک ژن لە ناوخۆی ئێران ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و پشتیوانی خۆیان بۆ مانگرتن و ناڕەزایەتییەکان ڕاگەیاند.