پەرەسەندنی قەیرانەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست برسێتی لای ژنان زیاتر دەکات
بەردەوامبوونی گرژییە ناوچەییەکان و بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک، ملیۆنان ژن ڕووبەڕووی مەترسیی نائەمنی خۆراک دەکاتەوە و قەیرانەکە لە دەیان وڵات خراپتر دەبێت.
ناوەندی هەواڵ
ململانێ چەکدارییەکان و قەیرانە درێژخایەنەکان پاڵ بە ژنانەوە دەنێت لە سەرانسەری جیهاندا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بارگرانییەکی ئاڵۆزتر کە درێژدەبێتەوە لە لەدەستدانی ئەمنی و سەقامگیری، لەوانە کەمبوونەوەی دەرفەتەکانی دامەزراندن و خوێندن و چاودێری تەندروستی و زیادبوونی مەترسییەکانی هەژاری و ئاوارەبوون و توندوتیژی.
ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان ٢ی تشرینی یەکەم هۆشدارییان دا کە ١١.٧ ملیۆن ژن و منداڵای کچی دیکە لە ٢٨ وڵاتدا دەتوانن تا کۆتایی ئەمساڵ ڕووبەڕووی نائاسایشی خۆراک ببنەوە، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی بەردەوامی توندوتیژی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناسەقامگیری لە گەرووی هورمزجان، کە نرخی خۆراک بەرز دەکاتەوە و فشارەکان لەسەر بژێوی ژیانی چ لە ناوخۆ و دەرەوەی ناوچەکە زیاتر دەکات.
بەپێی شیکارییەکی نوێ کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانی ژنانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەگەر "سیناریۆی مامناوەند"ی دۆخەکە دەربکەوێت، ٢٢ ملیۆن کەسی دیکە ڕووبەڕووی نائەمنی خۆراک دەبنەوە، ژنان و مندالانی کچ لە ٥٣٪ی ئەم گروپە پێکدەهێنن، کو نزیکەی ٢٠٨ ملیۆن ژن و منداڵی کچ زیاد دەکات کە لە ئێستاوە بەدەست نائەمنی خۆراک یان بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن لەو وڵاتانەی کە توێژینەوەکە دەیگرێتەوە.
لە میانی پێشکەشکردنی دەرئەنجامەکانی ڕاپۆرتەکەدا، نیرادزای گۆمبۆنزڤاندا، جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕوونیکردەوە، کە وڵاتانی چڕ دانیشتوو زۆرترین ژمارەی ژنان و منداڵی کچانیان هەیە کە مەترسی خراپتربوونی نائەمنی خۆراکیان لەسەرە، هەروەها مەترسییەکان بە تایبەتی لە وڵاتانی وەک باشووری سودان، سودان، هایتی، یەمەن و فەڵەستین چڕبوونەتەوە، کە ململانێ، ئاوارەبوون و قەیرانە ئابووری و مرۆییەکان لەگەڵ چەندین جۆری لاوازیدا یەکدەگرنەوە کە ڕووبەڕووی ژنان و منداڵانی کچ دەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم بارودۆخانە وا دەکات ژنان و منداڵانی کچ زیاتر ئامادەبن بۆ کاردانەوەی پەرەسەندنی قەیرانەکان، بەتایبەتی لەو ناوچانەی بەدەست ململانێی درێژخایەن و لاوازی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان و سنووردارکردنی دەستڕاگەیشتن بە سەرچاوەکانەوە دەناڵێنن.
لە لوبنان، زیادبوونی پێشبینیکراوی ژمارەی ئەو ژنان و منداڵە کچانەی کە ڕووبەڕووی نائەمنی خۆراک دەبنەوە دەتوانێت نزیکەی لە ٤٪ی کۆی دانیشتوانی ژنان پێکبهێنێت، ئەمەش یەکێکە لە بەرزترین ڕێژەی تۆمارکراو لەنێو ئەو وڵاتانەی کە ڕاپۆرتەکە دەگرێتەوە.
نایەکسانیەکان قەیرانەکە گەورەتر دەکەن
جەختی لەوە کردەوە، کە قەیرانی خۆراک بە یەکسانی کاریگەری لەسەر هەموو کەسێک نییە، زۆرجار ژنان یەکەم کەسن کە قورسایی کەمی خۆراک لە ناو خێزانەکانیاندا هەڵدەگرن، ئەزموونی ڕابردوو دەریخستووە ژنان بەشەخۆراکی خۆیان کەمدەکەنەوە یان ژەمەکان بەجێدەهێڵن بۆ ئەوەی پێداویستییەکانی ئەندامانی دیکەی خێزانەکەیان لە پێشینەدا دابنێن، هەروەها پەنا بۆ خۆراکی کەمتر خۆراکی دەبەن.
ڕوونیکردەوە، کە نایەکسانی ڕەگەزی ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر دەستڕاگەیشتن بە خۆراک و سەرچاوە پێویستەکان بۆ دەستەبەرکردنی خۆراک هەیە، بۆشاییەکانی هەلی کار و دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە داراییەکان توانای ژنان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی شۆکی ئابووری و مرۆیی سنووردار دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە میسر، عێراق، فەڵەستین، سودان و سووریا، زیاتر لە ٨٠٪ی ژنان لە دەرەوەی بازاڕی کارن، لەکاتێکدا کەمتر لە یەک لە پێنج ژن لە عێراق و لوبنان و یەمەن هەژماری بانکی یان هەژماری پارەی مۆبایلیان هەیە.
داوای وەڵامدانەوەی گشتگیر دەکات
داوای وەڵامێکی یەکگرتووی کرد، کە لەسەر بنەمای سێ پایەی سەرەکی بێت: تێکەڵکردنی هاوکاری خۆراک و پارە، بەرنامەکانی خۆراک و پاراستن، بژێوی ژیان، پشتیوانی کشتوکاڵی، لە هەمان کاتدا دڵنیابوون لە دەستڕاگەیشتن بە زەوی، قەرز، خزمەتگوزاری و سەروەت و سامانی بەرهەمدار لەلایەن ژنانەوە، جەختی لەسەر پێویستی بەپەلەی ئاراستەکردنی سەرچاوەکان کردەوە بۆ ئەو بوارانەی کە ژنان و منداڵانی کچ ڕووبەڕووی مەترسییە سەریەککەوتووەکان دەبنەوە کە لە ململانێ، ئاوارەبوونی ناوخۆیی، گۆڕانی کەشوهەوا، بۆشایی دارایی مرۆیی و هەڵاواردنی پێکهاتەیی سەرچاوە دەگرن، تێکەڵکردنی ئەزموونی ژنان کردەوە لە داتا و ئامارەکاندا بۆ یارمەتیدان لە دیاریکردنی ئەو کەسانەی کە زۆرترین کاریگەرییان لەسەرە بەهۆی نائەمنی خۆراکەوە، چاودێریکردنی لەدەستدانی داهات، زیادبوونی بارگرانی کاری چاودێری بێ موچە، مەترسییەکانی پەیوەست بە خۆراک و پاراستن.
نێرادزای گۆمبۆنزڤاندا، ڕایگەیاند، کە وەڵامە مرۆیی و ئابوورییەکان هەرچەندە گرنگن، بەڵام بە تەنها بەس نین بۆ کۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ژنان، هەروەها گەیشتن بە ئاشتی و ئاسایش بۆ چارەسەرکردنی ڕەگ و ڕیشەی قەیرانەکان هێشتا شتێکی بنەڕەتییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان نەک تەنها داوای کەمکردنەوەی پەرەسەندن و ڕێزگرتن لە یاسا نێودەوڵەتییەکان دەکات، بەڵکو جەخت لەسەر پێویستی چارەسەری بەردەوام دەکاتەوە، داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات پشتگیری لە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بکەن کە ئاشتی و ئاسایش لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بەرەوپێش دەبەن.