یادی ناگیهان ئاکارسەل دەکرێتەوە

فەدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسان بە ڕاگەیاندنێک یادی ڕۆژنامەنووس و ئەندامی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ژنۆلۆژی، ناگیهان ئاکارسەل، کردەوە و داوای ئاشکراکردن و دادگاییکردنی تاوانباران کرد.

ناوەندی هەواڵ 

 

کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە و فورات ، بە بۆنەی ساڵیادی کوژرانی ئەندامی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ژنۆلۆژی و ڕۆژنامەنووس، ناگیهان ئەکارسەل، کە لە ٤ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢ لە شاری سلێمانیی باشووری کوردستان شەهیدکرا، ڕاگەیاندنێکی نووسراوی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندنەکەدا، دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر نەئاشکراکردنی تاوانباران کرا و هاتبوو: «ئەمساڵیش وەک هاورێ و شوێنکەوتووانی ئەو، جارێکی دیکە داوای ئاشکراکردن و دادگاییکردنی تاوانباران دەکەین.»

 

«دەبێتە ڕێگایەک بۆ ملیۆنان ژن»

لە ڕاگەیاندنەکەدا هاتبوو: «لە چوارەمین ساڵیادی کۆچی، یەکێک لە پێشەنگانی ڕۆژنامەوانی ئازاد، ناگیهان ئەکارسەل، بە ڕێز، خۆشەویستی و حەسرەتێکی قووڵەوە یادی دەکەینەوە. ئەو خەباتەی ئازادییەی ناگیهان ئەکارسەل، کە دەیگوت: «من چیرۆکخوازم، شوێن وەرناگرم»، لە ناخی خۆیدا دەستی پێکردبوو، ئەمڕۆ دەبێتە ڕێگایەک بۆ ملیۆنان ژن. ژنان، ڕۆژنامەنووسانی شوێنکەوتووی ئەو و خوێندکارانی کە لێی وانەیان وەرگرتووە، خەونەکانی ناگیهان ئەکارسەل لە خەباتی ئازادیی ژناندا زیندوو ڕادەگرن. قەڵەمی ناگیهان ئەکارسەل لە هەموو ئاستەکانی ڕۆژنامەوانی ئازاددا بە نووسینەکەی بەردەوامە. جارێکی دیکە پەیمانەکەمان نوێ دەکەینەوە کە میراس و خەونەکانی ناگیهان ئەکارسەل کە بۆمانی بەجێهێشتوون، زیندوو ڕابگرین.»