ڕۆژانە
-

یەژا ستار: ئێمە درێژەپێدەری میراتی شەهید بێریتان دەبین
ناوەندی یەژا ستار ڕایگەیاند، هەر تێکۆشەرێکی ڕێگای ئازادی ژنان کە مانیفێستۆی تێکۆشانی شەهید بێریتان دەکاتە بنەمای ڕێڕەوی خۆی، هەڵگری ئەو بانگەشەیەیە کە ببێتە پێوەر و جێبەجێکاری ئەم میراتە و وتیشی: ئێمە درێژەپێدەری میراتی بێریتان دەبین.
-

لە هەنگاوێکدا باس لە بەرزکردنەوەی بەشداری ژنانی سودان لە دانوستانەکانی ئاشتی دەکات
لە هەنگاوێکدا بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی ژنان، چالاکوانانی گەنجی سودان، لە مێزێکی بازنەیدا، باسیان لە میکانیزمەکانی پڕکردنەوەی بۆشایی نێوان ڕۆڵی سەرکردایەتیکردنیان لە کۆمەڵگەدا و نوێنەرایەتی سنوورداریان لە پرۆسەکانی دانوستان و بڕیاردانی سیاسی وڵاتەکەدا کرد.
-

”بەئامانجکردنی سیمبولیەکانی ژنان هەوڵێکە بۆ تێکدانی ئاشتی مەدەنی و ڕێگریکردن لە ئەنتیگراسیۆن ”
ژنانی کۆبانێ ئەو هێرش و پەلامارە پلانداڕێژراوانەیان شەرمەزار کرد کە سیمبولی نەتەوەیی و فەرهەنگییەکانی گەلی کورد و گۆڕستان و وێنەی شەهیدانی لە پارێزگاکانی حەسەکە و حەلەب کردووەتە ئامانج، دەڵێن: ئەم پێشێلکارییانە هەوڵێکن بۆ تێکدانی ئەنتیگراسیۆنی دیموکراتیک.
-

ژنانی قەندیل: شەهید بێریتان هێمای بەرخۆدان و ڕادەستنەبوونە
لە ٣٤هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی گوڵناز کاراتاش "هەڤاڵ بێریتان"، ژنانی بناری قەندیل یادو ناوی ئەو وەک هێمای ئازایەتی، بەرخۆدان و ڕادەستنەبوون دەگێڕنەوە دەڵێن: شەهید بێریتان سیمبولی بەرەنگاربوونەوەو پێشەنگایەتی ژنانە.
-

هەڵمەتێک بۆ دژایەتیکردنی کوشتنی ژنان: کوشتنی ژن تاوانە نەک کێشەی خێزانی
هەڵمەتی دژ بە کوشتن و خۆسووتاندنی ژنان ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە کوشتنی ژنان لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردوەتەوە و تێیدا رەخنە دەگرێت لەوەی کەیسی کوشتنی ژنان بەناوی کێشەی خێزانیەوە بێ بەها دەکرێت.
-

لە دوای ئاگربەستەوە ٣٥١ منداڵ لە غەززە کوژراون
دوای ئەوەی سەرەڕای ئاگربەستەکە ٣٥١ منداڵ کوژران، سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان "یونیسێف" داوای میکانیزمی یەکلاکەرەوە و لێپرسینەوەی توندی بۆ پاراستنی منداڵان لە غەززەی پایتەختی فەلەستین کرد.
-

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای ڕاگرتنی خێرای لەسێدارەدانی زیندانیانی ژنی سیاسی لە ئێران دەکات
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی نیگەرانی خۆی سەبارەت بە سزای لەسێدارەدان بەسەر لانیکەم پێنج ژن لە ئێران دوای دادگاییکردنی نادادپەروەرانە و تۆمەتی پاڵنەری سیاسی دەربڕی.
-

لە بەغدا کۆنفرانس بۆ بەرەوپێشبردنی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان ڕێکخراوە فێمینیستەکان و تۆڕەکان بەڕێوەدەچێت
بە دروشمی “لە هاوبەشییەوە بۆ کاریگەری بەرەو کارنامەیەکی فێمینیست بۆ یەکسانی و ئاشتی بەردەوام”، بەغدای پایتەخت، میوانداری کارەکانی کۆنفرانسی هەماهەنگی بۆ ئەو ڕێکخراو و تۆڕانەی کرد کە لە بواری مافەکانی ژنان کاردەکەن.
-

لە کۆیە فێستیڤاڵی پایز تایبەت بە ژنانی دەستڕەنگین کرایەوە
ژنان لەهەركوێ بن بەدەستڕەنگینی ئاوەدانی دەكەنەوە، ژنان بۆخۆیان وماڵ و منداڵیان كاری قور س و باری قورس هەڵدەگرن تا بتوانن بژێوی ژیانیان دابین بكەن و شوێن پەنجەیان دیاربێت لەناو كۆمەڵگەدا، لە کۆیە فێستیڤاڵی پایز بۆ ئەو ژنە دەستڕەنگینانە کرایەوە.
-

زوڵفان غەریب: ژنان لەپۆستە بەرپرسیاریەکاندا بەشداری لەدروستکردنی بڕیارو بەڕێوەبردنی وڵات دەکەن
سەرەڕای بەربەستەکانی بەردەم ژنان، عەمید زوڵفان غەریب، بەڕێوەبەری ڕەگەزنامە و شارستانی سلێمانی، جەخت لە گرنگیی بەشداریی ژنان لە شوێنی بڕیاردان و ڕۆڵیان لە پێشخستنی کۆمەڵگەدا دەکاتەوە.
-

لە هێرشەکانی یەمەن ٥١ هاوڵاتی مەدەنی کرانە ئامانج
لە شاری تەعز لە یەمەن، لە هێرشەکانی حوسییەکان بۆ سەر ناوچە نیشتەجێبووەکان، لە ماوەی هەفتەیەکدا نۆ هاووڵاتیی مەدەنی کوژران کە شەش یان ژن بوون، ١٢ ژن و ١٢ منداڵیش کوژران و ٤٢ کەسیش بریندار بوون.
-

هۆشداری لە ئاوارەبوونی زیاتر لە ٨٠٠ هەزار سۆماڵی بەهۆی لافاوەوە
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران هۆشداری دا لەوەی کە زیاتر لە ٨٠٠ هەزار کەس لە سۆماڵ لە ماوەی مانگەکانی داهاتوودا ناچار ببن لە ماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارە ببن، ئەوەش بەهۆی ئەو لافاوانەی کە لە ئەنجامی دیاردەی کەشوهەوای "نینۆ" دروست دەبن.
-

فیلمی "شاژنی لۆکە" خەڵاتی گەورەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی مەغریبی دەباتەوە
فیلمی سودانی «شاژنی لۆکە» بە دەرهێنانی سۆزانا میرغەنی، خەڵاتی گەورەی ١٥هەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی مەغریبی لە شاری وجدەی مەغریب، بەدەستهێنا.
-

دەرکردنی سزای چوار ساڵ زیندانیکردن بۆ سیاسەتمەداری تونس ئولفە حامدی
دادگای سەربازی لە تونس سزای چوار ساڵ زیندانیکردنی بەسەر ئولفە حامدی، چالاکوانی سیاسیدا سەپاند، لەسەر پاشخانی دژایەتیکردنی دەسەڵات لە وڵاتدا.
-

کوژران و برینداربوونی ٥١ هاوڵاتی بەهۆی بۆردومان و قەنناسەوە لە ماوەی هەفتەیەکدا لە تەعز
گەڕەک و گوندەکانی نیشتەجێبوون لە تەعز شایەتی هەڵکشانی سەربازی خوێناوی بوون کە لە یەک هەفتەدا نۆ هاوڵاتیی مەدەنی گیانیان لەدەستدا و ٤٢ کەسی دیکەش برینداربوون، ئەمەش بەپێی دوایین ئاماری فەرمانگەی کاروباری گەمارۆدانی شارەکە.
-

”ئەو عەقڵییەتەی دەیویست هەموو دەستکەوتەکانی گەلی ڕۆژئاوا لەناو ببات بەردەوامە”
لەیلا ئارەزو ئیلهان، ئەندامی کۆوردیناسیۆنی ئەنجومەنی عشتار، دەڵێت هێرشەکانی دوایی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بە ئامانجی لەناوبردنی دەستکەوتەکانی گەل و جێبەجێکردنی سیاسەتەکانیان لە شارە فرەڕەگەزەکانی وەک حەسەکە و حەلەبە.
-

ناوەندی مافی منداڵانی ئامەد: لە ماوەی شەش مانگدا ٣٤٤ منداڵ گیانیان لەدەستداوە
ناوەندی مافی منداڵانی ئامەد ڕاپۆرتی خۆی بۆ نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٦ بڵاوکردەوە و تێیدا گیانلەدەستدانی ٣٤٤ منداڵی ڕاگەیاند بەهۆی کەلێنی جددی لە سیستمی پاراستن.
-

"٤٨ ژن لە ماوەی هەشت مانگدا لە هەرێمی کوردستان کوژراون؛ یاسا لە پاراستنی ژنان ناتوانێت ڕۆڵی پێویست ببینێت"
دڵسۆز زەنگەنە، سەرۆکی ڕێکخراوی دابین بۆ گەشەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ دەڵێت: لاوازی جێبەجێکردنی یاساکان، نەبوونی سزای توند بۆ تاوانباران و دەستوەردانی هەندێک لایەنی پەیوەندیدار لە کەیسەکاندا، هۆکاری بەردەوامی کوشتنی ژنانە.
-

فێستیڤاڵی زاب لە پیرانشار: بەستنەوەی هونەر بە قەیرانە کۆمەڵایەتییەکان
چوارەمین فێستیڤاڵی زاب بۆ شانۆی جەماوەری لە پیرانشاردا بەردەوامە، لە کاتێکدا بەشداریی ژنان لە دەرهێنان و دادوەریدا لاوازە؛ تەنها دوو بەرهەمی دەرهێنانی ژنان نمایش کراون و لە دەستەی دادوەریی پێنج کەسیدا تەنها یەک ژن هەیە.
-

پزیشکێکی سودانی لە نەخۆشخانەی دەنقلا لەلایەن ئەفسەرێکی پۆلیسەوە هێرشی کرایە سەر
بەڕێوەبەرایەتیی نەخۆشخانەی دەنقەلا لە سودان، سەرکۆنەی هێرشکردن سەر یەکێک لە پزیشکە ژنەکان لەلایەن ئەندامێکی پۆلیسەوە کرد، دەڵێت: بەدواداچوون بۆ دۆسیەکە دەکات بۆ ئەوەی ڕێکاری پێویست بەرامبەر بە تێوەگلاوان بگیرێتە بەر.