ڕۆژانە
-

یەکشەممەی شەهید دەنیز بەرێوەچوو
لە بەردەوامی رێپێوان و گردبوونەوەکاندا، ئەمرۆش لە بەردەم باخی گشتی سلێمانی، خۆپیشاندانی فراوان بە ناوی "یەکشەممەی شەهید دەنیز" بە مەبەستی پشتگیریکردنی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوە چوو، کە چالاکوانان و هاووڵاتییان لە توێژە جیاوازەکان بەشداربوون.
-

پەروەردە لە ژێر بۆردووماندا؛ نەوەیەک کە ڕووبەڕووی کۆچکردن و ترس و داهاتوویەکی مەترسیدار دەبێتەوە
لە چوارچێوەی پەرەسەندنی سەربازی بەردەوام لە سووریا و گۆڕینی خوێندنگەکان بۆ پەناگە، هەزاران منداڵ لە مافی خوێندنی پاریزراو بێبەش دەکرێن، تووشی لێکەوتەی قووڵی دەروونی و کۆمەڵایەتی دەبن کە مەترسی لەسەر داهاتوویان هەیە.
-

نەسرین ستودە: ناتوانین لە بەرامبەر کۆمەڵکوژی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران بێدەنگ بین
نەسرین ستودە، چالاکوان سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە ئەڵمانی نازی، یوگۆسلاڤیای پێشوو و ئەفریقای باشوور بەراورد کردو دەڵێت: کاتێک تاوانەکان دژی دانیشتووانێک بەربڵاو و سیستماتیک بن، ئەوا تاوانی دژ بە مرۆڤایەتینن.
-

چالاکوانی بەریتانی لیندا هیس: ژنانی کورد پارێزگاری لە ئازادی دەکەن
لیندا هیس، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤی بەریتانیا ڕایگەیاند، کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە دەست توندڕەویی ئایینییەوە دەناڵێنێت، ژنانی کورد لەسەر لووتکەی چیاکان دەوەستن و پارێزگاری لە ئازادیی دەکەن.
-

خۆبەڕێوەبەری بۆ گەل: درێژە بە چالاکییەکانتان بدەن
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی ڕایدەگەیەنێت، ڕاگەیاندنی ئاگربەست بە بیانووی گواستنەوەی چەتەکانی داعشەوە، دەرخەری ئەوەیە هێشتا مەترسییەکان لەسەر گەل و ناوچەکانمان بەردەوامن، داواش لە گەل دەکات، کە درێژە بە ناڕەزایەتی و چالاکییەکانیان بدەن.
-

لەبەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی مامۆستایان و خوێندکاران بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوای کوردستان گردبوونەوە
بە دروشمی "ڕۆژئاوا ڕۆژهەڵاتە کوردستان یەک وڵاتە" مامۆستایان و ۲۱ خوێندکار بە هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان، لەبەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا، پشتیوانیان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەربڕی.
-

ژنانی تل تەمر: هێرشەکان بۆ سەر پڕۆژەی دیموکراتیکمان تێکدەشکێن
سەرەڕای هێرشە بەردەوامەکانی چەتەکانی هەتەشە و باندەکانی داعش، ژنانی تل تەمر پشتیوانی بێوچانی خۆیان بۆ هەسەدە دووپاتکردەوە و بەڵێنیاندا کە هێرشەکان بۆ سەر پڕۆژە دیموکراتیکەکەیان تێکدەشکێنرێت.
-

لە خوێندنگەکانی باشووری کوردستان وانەیەک بۆ پشتیوانی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا تەرخانکرا
ئەمڕۆ لە خوێندنگەکانی باشووری کوردستان لەسەر بریاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، وانەی یەکەم تەرخانکرا بۆ پشتیوانی بەرخۆدانی ڕۆژئاواو باسکردن لە خۆشەویستی خاک و نیشتیمان.
-

هەموو کەزییەک چالاکییەکی بەرخۆدان
بۆ هەر کەزییەک کە بڕاوە، ملیۆنان کەزی تر دەهۆندرێتەوە، لە کامی پەنابەران لە مەخموور، زۆرێک لە ژنان لە ناڕەزایەتییەکدا بە کەزیکردنی قژیان هاودەنگییان نیشان داو وتیان: هەر تاڵێک ئیرادە و شکۆمەندییان بەهێزتر دەکات.
-

کەزییە نەبڕاوەکان... یادەوەری کۆبانێ و شکستی ستەمکاران
کۆبانێ تەنها شارێکی گەمارۆدراو نەبوو، بەڵکو ئاماژەی ئیرادەی ئەو ژنە کوردە بوو، کە کەزیەکەی گۆڕی بۆ ئاڵای بەرخۆدان، لە بەرامبەر ستەمکاریدا، کەزی بوو بە بەڵگەی کەرامەت و شکستی تاریکی.
-

’‘کەزی ئاماژەی تیشکی خۆر و ڕووناکی”
کۆبانێ تەنها شارێکی گەمارۆدراو نەبوو، بەڵکو ئاماژەی ئیرادەی ئەو ژنە کوردە بوو، کە کەزیەکەی گۆڕی بۆ ئاڵای بەرخۆدان، لە بەرامبەر ستەمکاریدا، کەزی بوو بە بەڵگەی کەرامەت و شکستی تاریکی.
-

پەیامنێرمان لە کۆبانێوە: دۆخەکە مەترسیدارە
بەرچەم جودی، پەیامنێری ئاژانسەکەمان دوایین دۆخی کۆبانێی ڕاگەیاندو ئاماژەی بەوەدا کە دۆخی ئێستای کۆبانێ مەترسیدارە و داوای زیادکردنی وریایی بەرامبەر بە کۆبانێ دەکات.
-

کەزییەی ژنی کورد ناسنامەی نیشتیمانە
شەن سدیق - میدیاکار
-

هاوسەرۆکی شارەوانیی قامیشلۆ داوای بەردەوامی چالاکییەکان دەکات
بێریڤان عومەر، هاوسەرۆکی شارەوانیی قامیشلۆ داوای بەردەوامی چالاکییەکان دەکات، ئاماژە بەوە دەکات کە مەترسییە گەورەکان هێشتا ماون، پێویستە گەل لە گۆڕەپانەکاندا بن و متمانە بە ئاگربەست نەکەن.
-

ژنانی کۆیە بەشداری هەڵمەتی هۆنینەوەی کەزی بوون
دژی بڕینی کەزی شەڕڤانێکی ژن لەلایەن چەتەکانی هەتەشەوە،ژنانی كۆیە هەڵوێستیان هەیە ودەلێن: گەر كەزیەك ببڕن ئێمە هەزارن كەزی كە دەهۆنینەوە.
-

ڕێکخراوی سی پی تی چیرۆکی لەدایکبوونی دەنیزێکی تر دەگێڕێتەوە
ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی چیرۆکی ڕەنگین محەمەد خەڵکی حەلەب دەگێڕێتەوە کە لەکاتی چڕبوونەوەی هێرشی چەتەکانی هەتەشە بۆ سەر گەڕەکە کوردییەکانی شێخ مەقسودو ئەشرەفیە لە حەلەب لەکاتی هەوڵدان بۆ دەرچوون لە شارەکە سەرەڕای دووگیانبوونی بریندار دەبێت.
-

گەنجانی سلێمانی بە هونەر پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستانیان کرد
بەئامادەبوونی ژمارەیەک بەرچاو لە هونەرمەندان و چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگە، لە بەردەم باخی گشتی شاری سلێمانی، خۆپیشاندان و کۆنسێرتێکی هونەری بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوا ئەنجامدرا.
-

مانگی سووری کورد: منداڵێکی دیکە لە کۆبانێ گیانی لەدەستدا
مانگی سووری کورد لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، بەهۆی گەمارۆدان و سەرماوە، منداڵێکی دیکەی دانیشتووی کۆبانێ گیانی لەدەستداو بەمەش تا ئێستا پێنج منداڵ گیانیان لەدەستداوە.
-

لە ئابیا یالاوە بۆ کوردستان: با ڕۆژئاوا بپارێزین
ژنانی مەکسیک و شیلی کە بەرگری لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا دەکەن، داوای پاراستنی شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا دەکەن و ڕایانگەیاند، پێویستە بۆ ڕۆژئاوا بچینە سەر شەقامەکان.
-

ژنانی شەڕڤانی ئەرمەنی: هێرش بۆ سەر کورد درێژکراوەی ڕێبازی جینۆسایدە
ژنانی شەڕڤانی ئەرمەنی دەڵێن: هەمان ئەو عەقڵیەتەی کە جینۆسایدی ئەرمەنی ئەنجامدا ئەمڕۆ لە پشتی بەئامانجکردنی گەلی کوردە، جەختیان لەسەر پابەندبوونیان بە بەرگری هاوبەش بە یەکڕیزییەکی بەهێز و ئیرادەیەکی بێوچان لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا کردەوە.