ڕۆژانە
-

قوتابیان و مامۆستایانی زانکۆی ڕۆژئاوا دژی بڕیارەکەی وەزارەت ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە
قوتابیان و مامۆستایانی زانکۆی ڕۆژئاوا ڕاگەیەندراوێکیان دژی بڕیارەکەی حکومەتی کاتی بڵاوکردەوە بۆ ئەوەی هەفتەی سێ جار وانە بە زمانی کوردی لە قوتابخانەکان بخوێندرێت.
-

لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکان کۆمەڵەیەکی ژنان هۆشداری لە توندوتیژی سیاسی دژ بە ژنانی مەغریبی دەدات
کۆمەڵەی دیموکراتی ژنانی مەغریبی رەخنەی لەو ڕەفتارانە گرت کە پەیوەستن بە بەڕێوەبردنی کاندیدکردن بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکان، هۆشداری دا لە کاریگەریی دارایی، دەسەڵات و پێگەی بەستراوەیی لەسەر یەکسانی دەرفەتەکان، نوێنەرایەتی ژنان و بێلایەنی بەشداری سیاسی.
-

ئیلهام ئەحمەد: تێکۆشانی هەرە گەورە پاراستنی زمان و مافە دەستوورییەکانە
ئیلهام ئەحمەد ڕایگەیاند، ئەنتێگراسیۆنی قەسەدە بەواتای ئەوە نایەت کە هەموو دۆسییەکان کۆتاییان پێهاتووە و وتیشی: تێکۆشانی هەرە گەورە پاراستنی زمانی کوردی و دەستەبەرکردنی مافە دەستوورییەکان و پاراستنی دەستکەوتی شەهیدانە.
-

ڕژێمی ئێران سزای لەسێدارەدانی بۆ ١٠ خۆپیشاندەر دەرکرد
لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئەسفەهان، سزای لەسێدارەدان و ١١ ساڵ زیندانیی بۆ ١٠ خۆپیشاندەری ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییە دەرکردو شەش خۆپیشاندەری دیکەی بە کۆی گشتی بە ٢٥٦ ساڵ زیندانیکردن سزا دا.
-

كۆنگرهی ستار: ئێران ناتوانێت بە گرتنەبەری سێدارە ئیرادەی ئازادیی گەلان بشكێنێت
كۆنگرهی ستار دژ به سزای سێداره كه لهم دواییانهدا له ئێران ڕووی له هەڵکشان كردووه، وتی: به سێداره ئیرادهی گهلان ناشكێنرێت. لهسێدارهدان، ڕژێم بههێز ناكات؛ بهڵكوو كهلێنی نێوان گهل و دهسهڵات فراوانتر دهكات.
-

مامۆستایان: نابێت سووریای نوێ لەسەر بنەمای سنووردارکردنی زمانی گەلەکەی بونیاد بنرێت
بڕیاری وەزارەتی پەروەردە لە حکومەتی کاتی سووریا بۆ تەرخانکردنی کاتی پۆل بۆ فێرکردنی زمانی کوردی و خستنەڕووی نمرەکەی لە تێکڕای گشتیی خوێندکاران، کاردانەوەیەکی بەرفراوانی لە ڕۆژئاوا بەدوای خۆیدا هێنا.
-

لە هەولێر ژنێک کوژرا و ژنێکی تر بریندارکرا
لە شاری هەولێر لە ڕووداوێکی تەقەکردندا، پیاوێک خوشکی هاوژینەکەی کوشت و هاوژینەکەی و خەزووریشی بریندار کرد.
-

-

ئاشتی؛ ڕۆحی زیندووبوونەوەی ژنانی گەلی کورد
ململانێ سیاسییەکان و نەبوونی متمانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەمیشە ڕێگری سەرەکی بوون لە بەردەم جێگیربوونی هەمیشەیی ئاشتیدا، بەڵام گەلی کورد لە ناوچەکەدا سەرەرای خۆپاراستنی لە جەنگ هەمیشە هەوڵی بۆ ئاشتی داوەو بانگەوازی و دەستپێشخەری بۆ کردووە.
-

ململانێی سودان مەترسی لەسەر داهاتووی هەشت ملیۆن منداڵی دەرەوەی قوتابخانە دروست دەکات
کاردانەوەکانی ململانێی سودان لەسەر منداڵان خراپتر دەبن و زیاتر لە ٨ ملیۆن منداڵ لە قوتابخانە دەرچوون، هۆشدارییەکان سەبارەت بەو کاریگەرییە درێژخایەنانە دەرکراون کە مەترسی لەسەر داهاتوویان دروست دەکەن.
-

لە کرماشان سێیەمین پێشبڕکێی خوێندنەوەی هۆنراوەی کوردی بەڕێوەچوو
سێیەمین پێشبڕکێی خوێندنەوەی هۆنراوەی کوردی بۆ منداڵان، لە کرماشان بە بەشداریی کەسانی چوار پارێزگە بەڕێوەچوو و سەرکەوتووانی پۆلە جیاوازەکان ناسێنران.
-

ژمارەی گیانلەدەستدان لە غەززە گەیشتە زیاترە لە ٧٣ هەزار ٤٥٤ کەس
وەزارەتی تەندروستی نوێترین ئاماری قوربانیانی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بە بەرزبوونەوەی بەرچاوی ژمارەی کوژراو و برینداران کرد. بەپێی دوایین زانیارییەکان، ژمارەی ئەو فەلەستینییانەی لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٧٣ هەزار و ٤٥٤ کەس.
-

بەردەوامیی سەرکوتکردنی خوێندکارانی ناڕازی... سزادانی ژنێکی گەنج بە ١٢ ساڵ زیندانی کردن
نەجمە ئەمینی، خوێندکارێکی ناڕازیی خەڵکی شاری مەشهد و دەستبەسەرکراو لە زیندانی "واکیلئاباد"ی مەشهد، بە تۆمەتی "ئەنجامدانی کاری مەیدانی دژی ئاسایشی نەتەوەیی"، سزای ١٢ ساڵ و ٦ مانگ و ڕۆژێک زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندرا.
-

بە بەشداری ژنان پێنجەمین فێستیڤاڵی هەنجیر لە قەزای تەق تەق بەڕێوەچوو...
لە دوو ڕۆژدا پێنجەمین فێستیڤاڵی ساڵانەی هەنجیر لە تەق تەق بەڕێوەچوو، ژنانی جووتیارو خاوەنکار بەڕێژەیەکی بەرچاو بەشداربوون.
-

لە ڕانیە ژنێک بەشێوەی گوماناویی گیانی لەدەستدا
درەنگانی شەوی ڕابردوو لە شارۆچکەی ڕانیە سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی دەڤەری ڕاپەڕین تەرمی ژنێکی گەنجی تەمەن ١٩ ساڵ ڕەوانەی پزیشکی دادی ڕانییە کراوە و کە گوایە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
-

کۆنگرەی ستار: زمانی کوردی بابەتێکی دانوستان نییە
کۆنگرەی ستار سەبارەت بە گفتوگۆکانی سەر پێگەی زمانی کوردی لە سووریا ڕایگەیاند، کە ئەوان سنوردارکردنی پەروەردەی کوردی لە ناو سیستەمدا قبووڵ ناکەن و دەڵێێن” زمانی دایک مافێکی سەرەتاییە و بابەتێکی دانوستان نییە.
-

پارێزەر ڕازیە هاشمی دەستگیرکرا
ڕازیە هاشمی، پارێزەر دانیشتووی شاری عەبدنانە، لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراو بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە، سەرەڕای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژێک، بەڵام چارەنووسی نادیارە.
-

”ئێمە دەمانەوێت مافی پەروەردە بە زمانی کوردی مسۆگەر بکرێت”
دەستپێشخەریی گەلی شاری قامیشلۆ لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاندراوێکی دژی بڕیارەکەی حکومەتی کاتی سووریا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: دەمانەوێت مافی خوێندن بە زمانی کوردی مسۆگەر بکرێت.
-

ئەمەل جەلال: بەشداریی سیاسی ژنان هێشتا ڕووبەڕووی ئاڵەنگاری قووڵتر دەبێت
ئەمەل جەلال وتی: قۆناغێکی ڕاگوزەری چەکداری و بەشداریکردنی ژنان لە پرسە چەکدارییەکاندا هەبووە، پێویستە ئەو پرسە تێپەڕێنین هەنگاوی گرنگتر بۆ پرسە سیاسییەکان بنێین.
-

داواکاریی دادپەروەری لە گۆڕەپانی گەڵاتەسەرای دەبێت چارەنووسی بێسەروشوێنکراوانمان ئاشکرا بکرێت
دایکانی شەممە لە هەفتەی ١١١٨ی چالاکییەکەیاندا لە گۆڕەپانی گەڵاتەسەرای، بەبۆنەی ڕۆژی نێودەوڵەتیی بێسەروشوێنکراوان، تیشکیان خستە سەر سیاستەکانی ئینکارکردن و ڕزگاربوونی تاوانباران لە سزادان.