فیلمی "شاژنی لۆکە" خەڵاتی گەورەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی مەغریبی دەباتەوە

فیلمی سودانی «شاژنی لۆکە» بە دەرهێنانی سۆزانا میرغەنی، خەڵاتی گەورەی ١٥هەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی مەغریبی لە شاری وجدەی مەغریب، بەدەستهێنا.

ناوەندی هەواڵ

 

فیلمی "شاژنی لۆکە" باس لە چیرۆکی منداڵێکی ژنێکی گەنجی گوندنشینی دەکات کە خۆی دەبینێتەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆدا لەگەڵ گۆڕانکارییە سەرمایەدارییەکان کە هەڕەشە لە ژینگەکەی دەکەن، تێکۆشانێک بۆ پاراستنی مافەکانی شارۆچکەکەی و داهاتووی کشتوکاڵییەکەی بەڕێوە دەبات.

 

فیلمی سودانیی "شاژنی لۆکە" لە دەرهێنانی سۆزانا میرغەنی، لە کۆتایی ١٥ەهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی مەغریبی بۆ فیلم لە شاری وجدەی مەغریب، خەڵاتی گەورەی پێبەخشرا.

 

فیلمەکە، کە هەریەکە لە مەهاد مورتەزا، رابحە محەمەد مەحموود و هەرەم بەشیر ڕۆڵی تێدا دەگێڕن، چیرۆکی ژنێکی گەنجی گوندنشین بە ناوی "نەفیسە" دەگێڕێتەوە کە تێکۆشانێک بۆ پاراستنی کێڵگەکانی شارۆچکەکەی و داهاتووی کشتوکاڵییەکەی دژی پیاوێکی بازرگان بەڕێوە دەبات، کە هەوڵی سەپاندنی تۆوی لۆکەی دەستکاریکراوی بۆماوەیی دەدات، فیلمەکە ململانێی نێوان ڕەسەنایەتی و بازرگانیکردن بە ژینگەوە بەرجەستە دەکات و تیشک دەخاتە سەر ڕۆڵی سەرکردایەتیی ژنان لە کۆمەڵگە گوندنشینەکاندا.

 

١٥ەهەمین خولی فێستیڤاڵەکە شاهیدی کێبڕکێیەکی توند بوو لە نێوان کۆمەڵێک لە دیارترین بەرهەمە سینەماییەکانی مەغریب و عەرەبیدا، بەڵام "شاژنی لۆکە" سەرکەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لە نێوان فیلمە بەشداربووەکاندا بەهۆی دیدگای دەرهێنەرایەتی جیاواز و پرسە بەپەلەی مرۆیی و ژینگەیی کە کاریگەری لەسەر هەردوو دەستەی دادوەری و بینەر هەبوو.