ژنان پێشەنگن... ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران نوێ دەبنەوە و توڕەیی گەل بەردەوامە
ژیندار ئامارا- نووسەر
لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران شایەتی شەپۆلێکی نوێی ناڕەزایەتی گەلە لە دژی سیاسەتەکانی ڕژێم، هەرچەندە پریشکی سەرەتایی لەلایەن کرێکارانی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر تێکچوونی دۆخی ئابوورییەوە هەڵگیرسا، بەڵام بناغەی شۆڕشەکە ڕەنگدانەوەی تووڕەیی کەڵەکەبووی گشتییە لەسەر سەرکوتکردن، سنووردارکردن، گرتن و ئەشکەنجەدان، کە خەڵک بە شێوەیەکی دوور لە دوو دڵی ڕایانگەیاندووە "بەسە تەواو.
ئەمجارە ناڕەزایەتییەکان لە تارانی پایتەخت چڕ بووەوە، کە چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگە ڕژانە سەر شەقامەکان بۆ دەربڕینی ڕەتکردنەوەی سیاسەتەکانی دەوڵەت کە ژیانی هەمووانیان گۆڕیوە بۆ بازنەی فشار و ترس، سەرکوتکردن بووەتە ڕاستیەکی ڕۆژانە، چالاکوانان، هونەرمەندان، ژنان و کەسانی دیکە دەکاتە ئامانج لە ڕێگەی گرتن و سزای توند و تەنانەت لەسێدارەدان.
بە هۆی ئەم ڕاستیە، خەڵک چیتر سیاسەتەکانی ڕژێم قبوڵ ناکەن، وەک لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانەدا بە ڕوونی دەرکەوت، دووپاتیان کردۆتەوە، کە کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران چیتر ئامادە نییە بەرگەی پراکتیکەکانی دەسەڵات بکات یان دان بە شەرعیەتی ئەواندا بنێت.
ڕاستی لە ڕۆژهەلاتی کوردستان و ئێراندا ئیتر وەک جاران نییە، کۆمەڵگە لە بنەڕەتدا گۆڕاوە، ئیتر ئەو کۆمەڵگەیە نییە کە دەسەڵات بە سەرکوت و گرتن بتوانێت چۆکی پێبدات و دەوڵەتیش توانای ترساندنی خەڵکی نییە وەک جاران، ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ساڵانێکە لە قەیرانێکی ئاڵۆزی سیاسی، سەربازی، کۆمەڵایەتی و ئابووریدا نوقم بووە، لە کاتێکدا کۆمەڵگە لە ئەنجامی سیاسەتە چەواشەکارەکانی ڕژێم تووشی ناڕەزایی قوڵ دەبێت.
لە هەمان کاتدا ڕژێم خۆی تێکەڵ بە ململانێی دەسەڵات لەگەڵ هێزە باڵادەستەکان کردووە، خەباتێک کە تەنها قەیرانەکانی ناوخۆی گەورەتر کردووە، سەرەڕای هەوڵەکانی ڕژێم بۆ پرۆژەکردنی هێز، ڕاستی بێدەسەڵاتی خۆی ئاشکرا دەکات، نە توانای چارەسەرکردنی قەیرانە ناوخۆییەکانی هەیە و نە توانای دەرهێنانی هەیە لە گێژەڵوکەی ململانێی ناوچەیی کە تێیدا تێکەڵ بووە، بۆیە هەوڵ دەدات لۆمەی شکستەکانی بخاتە سەر کۆمەڵگە.
ڕژێم پێی وایە سەرکوت دەتوانێت کۆمەڵگە بگەڕێنێتەوە ژێر دەسەڵاتی خۆی، بەڵام پێکهاتە یەک لە دوای یەکەکان ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە دووبارەکردنەوەی ئەم سیاسەتە کەموکوڕیانە هیچ چارەسەرێک پێشکەش ناکات، بەڵکو تەنها کێشەکان زیاتر ئاڵۆزتر دەکات و وڵات لە هەڵچوونی کۆمەڵایەتی نزیک دەکاتەوە.
تاران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شەپۆلێکی نوێی ناڕەزایەتی گەلی بەخۆیەوە بینی کە بە خێرایی لە شارە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بڵاوکردەوە، لە کرماشانەوە تا ئیلام، سنە، ورمێ، هەمەدان، لوڕستان و چەندانی تر، ناڕەزایەتییەکان ڕۆژانە بەرفراوانتر دەبن، زۆر هاوشێوەی شۆڕشی "ژن ژیان ئازادی" کە گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانی لە دژی ڕژێم یەکخست.
سەرەڕای هەوڵی بەرپرسان بۆ کەمکردنەوەی توڕەیی گشتی لە ڕێگەی لێدوانەکانی پەیوەست بە قەیرانی ئابووری، ناڕەزایەتییەکان فراوانتر بوون لەوەی تەنها بابەتی بارودۆخی ژیان بێت، کۆمەڵگە بە ڕوونی ڕژێمی هەبووی ڕەت کردووەتەوە، ئەمەش بەڵگەی ئەو دروشم و داواکاریانەی کە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە وروژێنراون.
ژنان، گەنجان، کرێکاران، خوێندکار و هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە نەک هەر بەهۆی سەختی ئابوورییەوە ڕژاونەتە سەر شەقامەکان، بەڵکو بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە چەوسانەوەی دەیان ساڵە، قەیرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران زۆر قوڵترە لە تەنها لایەنی ئابووری، ڕاستییەک کە هەمووان لێی تێدەگەن، ماوەی ٤٧ ساڵە ڕژێم لە ڕێگەی یاسای شەریعەتەوە دۆخی تاریکی بەسەر کۆمەڵگەدا سەپاندووە و ئیرادە و ئازادی گەلی سەرکوت کردووە.
لە دامەزرانی کۆماری ئیسلامی تا ئێستا، هیچ کاتێک ڕژێم پشتیووانی گەلی ڕاستەقینەی بەهرەمەند نەبووە، سەرەڕای قۆناغەکانی هێمنیی ڕواڵەتی، پۆتانسێلی ناڕەزایەتی لە ناو کۆمەڵگەدا بە شاراوەیی ماوەتەوە و هەر قەیرانێک کە لە سیاسەتەکانی ڕژێمەوە سەرچاوەی گرتووە، تیشکێکی نوێی توڕەیی گشتیی هەڵگیرساندووە، وەک لە شۆڕشەکانی ساڵی ٢٠١٠، ٢٠١٨ و ٢٠١٩دا شایەتحاڵی ئەوە بوو.
وەک هەمیشە دەسەڵاتدارانی ئێران بە توندوتیژی لە ڕادەبەدەر وەڵامی داخوازی و ناڕەزایەتییەکانی خەڵک دەدەنەوە، لەبری ئەوەی گوێ لە دەنگی شەقام بگرن، ئەم خولە ناڕەزایەتییەیان بە کوشتن و گرتن و سەرکوتی ڕاستەوخۆ بەرەوڕوو بووەتەوە، ڕاپۆرتەکان لە ناوخۆی وڵاتەوە ئاماژە بە کوژراو و بریندار و دەستگیرکردن بە دەیان کەس دەکەن، لەکاتێکدا وردەکارییەکان سەبارەت بە چارەنووسی ئەو کەسانەی دەستبەسەرکراون لەبەردەستدا نییە، سەرەڕای لاوازی پەیوەندی ئینتەرنێت و کەمی ڕووماڵی میدیاکان، هەندێک لە گرتە ڤیدیۆییەکان کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا بڵاودەبنەوە، ئاشکرای دەکەن کە دەسەڵات ڕاستەوخۆ تەقە لە خۆپیشاندەران دەکەن.
بەڵام هوڵوێستی خەڵک بە ڕوونی و چارەنووسساز ماوەتەوە، چیتر ڕژێمێک قبوڵ ناکەن کە سەرەتاییترین مافەکانیان لێ داگیر بکات، ئەم هەڵوێستە لە کاتی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"دا بە ڕوونی دەرکەوت، پاش کەمبوونەوەی ناڕەزایەتییە بەربڵاوەکان، ڕژێم پێیوابوو شۆڕش کۆتایی هاتووە، بەڵام گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بڵێسەی شۆڕشەکەیان بە زیندووی ڕاگرت و لە خۆپیشاندانەکانی ٢٨ی کانوونی دووەمدا دووبارە هەڵگیرساندەوە، کە درێژەپێدەری ڕاستەوخۆی ڕۆحی ئەو شۆڕشیەیە، بە واتایەکی تر دەکرێ بڵێین شۆڕش هەرگیز کۆتایی نەهات؛ بەڵکو لە هەر شوێنێک بە زیندووی دەمێنێتەوە بەردەوامە.
وەک هەمیشە ژنان لە پێشەنگی ئەم شۆڕشیویەدان چونکە زۆرترین کاریگەری سیاسەتی دەسەڵاتیان لەسەرە، قەیرانی ئابووری یەکەمجار لێیان دەدات، سیاسەتە نادیموکراتیەکان زیاتر لە هەموو کەسێک ژیانیان بەرتەسک دەکەنەوە و کۆمەڵگەی کۆنەپەرست کە بەهۆی سیاسەتەکانی دەوڵەتەوە سووتەمەنی پێدەدرێت، قورسترین سنووردارکردنیان بەسەریاندا دەسەپێنێت، بۆیە تووڕەیی ژنان زیاتر بەرچاوە، بە ئیرادەیەکی زیاترەوە دژی دەسەڵات دەوەستنەوە.
لەمەودوا ئەوەی ڕۆژهەلاتی کوردستان و ئێران پێویستی پێیەتی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی و سیاسەتی دیموکرارتییە، چونکە ئەمانە توانای چارەسەرکردنی قەیرانی ئابووری و چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتییەکانیان هەیە، پێویستە دان بەم ڕاستییەدا بنرێت، چونکە هەموو ئەو جێگرەوانەی کە ڕژێم لە دەیان ساڵی ڕابردوودا پێشکەشی کردوون، نەیانتوانیوە وڵات لە قەیرانەکانی دەربهێنن، کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران سیستەمێکی دیموکراتی دەوێت و ئەم داخوازییەش ئێستا ڕوون و بێ دوو دڵە.
ئەگەر حکومەتی ئێران دەیەوێت قەیرانە سیاسی، سەربازی، کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی تێپەڕێنێت، دەبێ بە گوێگرتن لە داخوازییەکانی خەڵک و دەستبەرداربوون لە سیاسەتەکانی تۆقاندن و سەرکوتکردن دەست پێبکات، ئەزموون چەندین جار سەلماندوویەتی کە خەڵک لە لەسێدارەدان و گرتن و فشاری ئاسایشی ناترسێت. ئەمڕۆ ڕوونە کە گەل بەبڕیاردان بۆ گۆڕینی ڕژێم.
بۆیە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ، خەڵک بەردەوامە لە بەرزکردنەوەی دەنگی خۆیان لە شەقامەکاندا بەبێ لەرزین، بە خۆڕاگری و ئیرادە ڕووبەڕووی هێرشەکان دەبنەوە، دووپاتی دەکەنەوە، کە ئیرادەی گۆڕانکاری لە کەرەستەی سەرکوتکردن بەهێزتر بووە.
پێویستە دووپاتی بکرێتەوە کە بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک" کە لە ٢٧ی شوبات ٢٠٢٥ لەلایەن ڕێبەر ئۆجالانەوە دەستیپێکرد، بۆ حکومەتی ئێرانیش گرنگییەکی تایبەتی هەیە، وڵات تەنها بە گرتنەبەری ئەم ڕوانگەیە دەتوانێت خۆی لە هەڕەشە دەرەکییەکان بپارێزێت و کۆمەڵگەش تەنها لە ڕێگەی ئەم ڕێبازەوە سەقامگیری بەدەست دەهێنێت و بە ئاشتی دەژی.